فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەستیپێکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ئێران لە مەریوان سێ کەس بریندارکران. بەگوتەی شا‌هێدحاڵێکی مەریوان بۆ رووداو لە چەند رۆژی رابردوو "12 کەس کوژراون''.

شاهێدحاڵێک لە مەریوانەوە لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ بەشداری بوڵتەنی کاژێر 18:30 خولەکی تایبەت بە هەواڵەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد و رایگەیاند "هێزێکی ئەمنی زۆر لەنێو شار بڵاوەیانپێکراوە و لەنێو شەقامەکاندا جێگیرکراون، لە بەشێک لە شارەکانی دیکەش هێزی ئەمنی هێنراوەتە شارەکە و ناهێڵین خۆپیشاندەران هیچ جموجۆڵێک بکەن".

بەگوتەی ئەو شاهێدحاڵە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو، ''نزیکەی 12 کەس لە مەریوان کوژراون و 60 کەسی دیکەش برینداربوون''. بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی فەرمی ئەوەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان بەشێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت و بەشێکی دیکەش لەترسی دەستگیرکردنیان لە ماڵەکان چارەسەریان بۆ دەکرێت. ئەو شاهێدحاڵە ئاماژە بەوەش دەدات، "سەرجەم قوتابخانە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان داخراون و هیچ کەسێک دەوام ناکات''.

 

سەبارەت بە ژمارەی دەستگیرکراوەکان، ئەو شاهێدحاڵە دەڵێت، ''تاوەکو ئێستا هیچ ئامارێکی دروست نییە، بەڵام ئاماژە بە دەستگیرکردنی زیاتر لە 200 کەس دەکرێت و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە دەستگیرکردنی خەڵک".

خۆپیشاندان لە مەریوان، سنە، کرماشان، جوانڕۆ، خوڕەمئاوای رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها لە تاران، شیراز، مەشهەد، ئیسفەهان، ئەهواز و چەندین شار و شارۆچکەی دیکەی ئێران دەستیپێکردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزە ئەمنییەکان بەڵێننامە بە خەڵک و چالاکڤانانی مەدەنی پڕدەکەنەوە تاوەکو بەشداری لە ناڕەزایەتییەکاندا نەکەن.

شەوی رابردوو لە شارەکانی بۆکان، مەریوان و کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکان بە تووندی رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونە. لە بۆکان چوار هاونیشتمانی کە کچێک و ژنێکیشیان لەنێودایە گیانیان لەدەستدا.

هەروەها لە مەریوان بەتایبەت لە شارۆچکەی کانی دینار، هێزەکانی ئێران تەقەیان لە خەڵک کرد و بە گوتەی شایەتحاڵان چەندین کەس بریندار و کوژراون کە ژمارەیان دیار نییە.

هەروەها شەوی رابردوو لە چەند گەڕەکی شاری کرماشان بە تایبەت لە گەڕەکەکانی دەوڵەت ئاوا و جافرئاوا هێزەکانی ئێران هێرشیانکردووەتەسەر خۆپیشاندەران و راستەوخۆ تەقەیان لێکردوون.

لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەوانەشەوە کە تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانیان تێدا نەکراوە، هێزی ئەمنی و پۆلیسی زۆر بڵاوکراوەتەوە و پێش لە کۆبوونەوەی چەند کەسی خەڵکیش دەگرن.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان: لە کرماشان 16 کەس کوژراون

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، لەم دوو رۆژەدا تەرمی 16 کەس لە خۆپیشاندەران براوەتە نەخۆشخانەی ئیمام رەزای کرماشان.

ئەو تۆڕە مافی مرۆڤییە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی شایەتحاڵێک رایگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانە تەقە لە سەریان کراوە و کوژراون. دەشڵێت، نزیکەی 100 بریندار بردراونەتە نەخۆشخانەی ئیمام رەزا لە کرماشان.

داواکاری گشتی کرماشان لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، کەسانێک کە زیانیان بە خەڵک و کەرتی گشتی گەیاندبێت دەستبەسەر و بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لەسەر زەوی" دادگایی دەکرێن کە سزاکەی لەسێدارەدان و زیندانی درێژخایەنە.

پارێزگاری تاران: لە 22 پارێزگای ئێران خۆپیشاندان دەکرێت

ئەنوشیروان مۆحسێنی، پارێزگاری تاران ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لەکۆی 31 ی پارێزگای ئێران 22 پارێزگایان گرتووەتەوە. هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگاکانی خوزستان، ئەلبورز، فارس دەستیان بە دەستبەسەرکردنی بەشداربووانی گردبوونەوەکان کردووە. هێڵەکانی ئینتەرنێت هێشتا پچڕاون و قوتابخانەکان داخراون و بازاڕەکان نیوە کراوەن.

سەرۆککۆماری ئێران ناڕازییان بە چەند کەسی ئاژاوەگێڕ دەناسێنێت و گوتەبێژی حکومەتیش رایگەیاند، گرانکردنی بەنزین هەنگاوێکە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی.

١٩/١١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان