فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شورای ئەمنییەتی ئێران بڕیاریدا هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرێت و وەزیرێکیش رەخنە لە بڕیارەکە دەگرێت.

دوای سێ رۆژ لە خۆپیشاندانی هاوڵاتیان دژ بە گرانبوونی نرخی بەنزین، شورای ئەمنییەتی ئێران بڕیاریدا سەرجەم هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتدا ببڕێت و وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتیش رەخنەی لە بڕیارەکە گرتووە.

محەمەد جەواد ئازەریجەهرومی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران بەهۆی کاریگەری خراپی بڕیارەکە لەسەر ئابوری وڵاتەکەی، رەخنەی لە بڕیارەکە گرتووە و هۆشداری داوەتە کاربەدەستانی وڵاتەکەی.

هەر بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە مامەڵەی بانکە ئێرانییەکان لەگەڵ بەشێک لە بانکەکانی وڵاتەکانی دیکەدا پەکیان کەوتووە و پەیوەندییان پچڕاوە.

سەرەڕای دەرچوونی بڕیارەکە، تاکو ئێستا ڤیدیۆی خۆپیشاندانەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، چونکە پێدەچێت بۆچوونی جیاواز هەبێت لە ناو حکومەتدا سەبارەت بە بڕیارەکە.

دوای ئەوەی حکومەتی ئێران بڕیاریدا نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە، لە هەینی رابرووەوە شەپۆلێکی ناڕەزایی و خۆپیشاندان سەرجەم ناوچەکانی ئێرانی گرتووەتەوە و لە ناوچە کوردییەکانیشدا خۆپیشاندانەکان بەردەوامییان هەیە، تاکو ئێستا ٣٤ هاوڵاتی خۆپیشاندەری کورد بەتەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.

١٩/١١/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان