بەرز کردنەوەی نرخی به‌نزین له ئێران ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیانی لێده‌كه‌وێته‌وه و به‌وهۆیه‌وه له‌چه‌ندین گەورە شاری ئەم ووڵاتە خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی لە ڕێدایە و ئێستاش بەڕیوەدەچێت و تا دێت زیاتر پەرە دەستێنێت و ، هەر بەم هۆیەوە خۆپیشاندەرێکیش بە بەرکەوتنی گوللە بە سەریەوە گیانی لە دەست دەدات.
حكومه‌تی ئێران بڕیاری دا نرخی به‌نزین زیادبكات و مانگانه‌ش هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆی هه‌یه ته‌نها ٦٠ لیتر به‌نزین تێبكات، ئه‌وه‌ش بوه‌ته‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتیان، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له شاره‌كانی تاران، ئه‌هواز، شیراز، مه‌شهه‌د، به‌نده‌ر عه‌باس، کرماشان ،تەورێز، سیرجان و خۆرەماوا، مەریوان، بێهبەهان، کەرەج و چه‌ند شارێكی دیكه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چو.
له تارانی پایته‌ختی ئێرانیش، شۆفێران ئۆتۆمبێله‌كانیان له چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه راگرت و به لێدانی هۆڕن ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و رێگاكانیان داخست.
له شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن خان-ی سه‌ربه تارانیش خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو، گرژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا دروستبو. هه‌روه‌ك له شاری سیرجان-ی سه‌ربه پارێزگای كرمان، به‌هه‌مانشێوه خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا و ئاڵۆزی دروستبوو، باس له كوژرانی خۆپیشانده‌رێكیش به گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كرێت.
شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئه‌هواز و شیراز و ئێسفەهان ، تاران و بەندەرعەباس زۆرترین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی تێدابوو، هه‌ربۆیه حكومه‌ت ناچاربوو خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت رابگرێت.
19/11/2019