فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌باره‌ی سزاكانی سه‌ر توركیا ئاشكرا ده‌كات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، هه‌موو به‌رپرسانی پێشوو و ئێستای توركیا سزا ده‌دات، تاوانیان ئه‌نجامداوه‌ و بوونه‌ته‌ هۆی ناسه‌قامگیری باكووری سووریا.

لە دەسپێکی بەیاننامەکەدا تره‌مپ رایگەیاندووە، سزای بەرپرسانی ئێستا و پێشووی تورکیا دەدات، بەهۆی ناسەقامگیرکردنی باکووری سووریا،

ئاماژەی بەوەشداوە، باج لەسەر کاڵاکانی تورکیا بە رێژه‌ی 50% زیاد دەکات و گفتوگۆی بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی لەگەڵ تورکیا رادەگرن،

روونیشیكرده‌وه‌، ئەو سزایانە تەواوی ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مافەکانی مرۆڤیان پێشێلکردووە و بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵك و ده‌ربه‌ده‌ربوونیان.

وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه‌، سزاكان سێ ئاستی جاواز له‌خۆ ده‌گرن:

یەکەم: بەشێوەی سزای دارایی، دووەم بە شێوەی بلۆكکردنی سه‌روه‌ت و سامان، سییەم شیوەش بریتی دەبێت لە: رێگریکردن لە گەشتکردنی سزادراوان بۆ ئەمه‌ریکا.

سەرۆکی ئەمه‌ریکا لەو بەیاننامەیە پرژاوەتە سەر پرسی لەشکرکێشی تورکیا و بە هەڕەشەی لەقەڵەمداوە بۆ ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، وێڕای تیکدان و شێواندنی دۆخیی مرۆیی.

لەسەر چارەنووسی سەربازەکانی ئه‌مه‌ریكاش ترەمپ رایگەیاندووە، سەربازەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە و ناگەرێنەوە ئەمه‌ریکا، تەنیا جێگۆڕکێیان لە سوریا بۆ شوێنێکی تر پیدەکرێت، بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، گوتیشی: لە سوریا ژمارەیەك سەرباز لە بنکەی تەنەف دەمێننەوە.

جەختیشی لەوە کردووه‌تەوە، ئەمه‌ریکا سزای سەختی دارایی هاوکار و پاڵپشت و هاورێی تیرۆرستان لە سووریا دەدات.

لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا ترەمپ هۆشداریی داوە، کە ئابووری تورکیا بە تەواوی دەڕووخێنێت، ئەگەر لەسەر ئەو هێرشانە بەردەوام بێت.

16/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان