بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ئاشکرای دەکات کە لە شەش مانگی ئەمساڵدا ئاستی بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران بەرزبووەتەوە.
عه‌بدوڵا ئاكره‌یی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بۆ (باس‌نیوز)گوتی: "ئێران ته‌واوی هه‌وڵی خستووه‌ته گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ كوردستان فراوان بكات و ئاستی بازرگانی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو له‌گه‌ڵ ئێران زیاتر بووه".
گوتیشی: " زیادبوونی ئاستی بازرگانیی نێوان هەرێی کوردستان و ئێران په‌یوه‌ندی به ئه‌و كارئاسانییانه‌وه هه‌یه كه ئێران گرتوویه‌تیه‌به‌ر جیا له‌وه‌ش ئێران نووسراوی كردووه بۆ عێراق كه وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بریار بدرێت ئه‌و مه‌رزانه‌ی له‌نێوان ئێران و كوردستان هه‌یه بكرێنه فه‌رمی به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی ئه‌م نووسراوانه‌ی ئێران نه‌دراوه‌ته‌وه و به‌غدا بێ ده‌نگه".
ڕاشیگەیاند: "له هه‌رێمی كوردستان مەبەستمانە کە له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ئاستی بازرگانیمان فراوان بكه‌ین بۆیه هه‌ر وڵاتێك ئاره‌زووی هه‌بێت پێشوازیی لێدەکەین".
16/10/2019