فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هه‌ریه‌ک له‌ مایک پێنس، جێگره‌که‌ى و مایک پۆمپێیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌که‌ى به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌بارى دۆخى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ ده‌که‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌شکرکێشییه‌که‌ رابگرن.

له‌ لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیدا ترمپ وتی: ئامانجى سه‌ردانى شاندى وڵاته‌که‌ى بۆ تورکیا، گفتوگۆکردنه‌ بۆ وه‌ستاندنى شه‌ڕ له‌ باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا و دووپاتیشى کرده‌وه‌، "چاودێرى دۆخه‌که‌ ده‌که‌ین".

تره‌مپ به‌ڵێنیشیدا، هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریکا به‌رامبه‌ر تورکیا و ئه‌وانى دیکه‌ش نه‌گۆڕه‌ و گوتی: "ئه‌وان به‌رگرى له‌ خۆیان ده‌که‌ن و پێویسته‌ ئێستاش به‌رگرى له‌ ئاشتى و ئاسایش بکه‌ن".

هه‌روه‌ها تره‌مپ وتیشی: "ئیداره‌ى وڵاته‌که‌ى چه‌ند سزایه‌کى سه‌ختى به‌سه‌ر تورکیادا راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سزاکانیش شکستیان هێناو ئه‌وان جێگروه‌ى زۆریان هه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌".

دوێنێ شه‌و کۆشکى سپى له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند، مایک پێنس، جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کات، "تره‌مپ پابه‌ندى ئه‌و سزایانه‌ ده‌بێت که‌ به‌سه‌ر تورکیادا سه‌پاندوویانه‌، تا ئه‌و کاته‌ى ده‌گه‌نه‌ چاره‌سه‌رێکى ریشه‌یی".

تره‌مپ داواى له‌ پێنس و پۆمپێیۆ کردووه‌ هه‌وڵ بده‌ن شه‌ڕ له‌ باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا بوه‌ستێنن و زه‌مینه‌سازى بۆ درووستکردنى پردێکى په‌یوه‌ندى له‌ نێوان تورکیا و هێزه‌ کوردییه‌کانى سووریا درووست بکه‌ن.

16/10/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان