"ئازاد عەلی محەممەدپوور"، زۆرانوانی ناسراوی سەقزی، لە فیناڵی کێبڕکێی جیهان لە زۆرانی فەرەنگیدا، میداڵی پاڵەوانیی بەدەست هێنا.
ئەو وەرزشوانە کوردە، لە کێشی ٧٠ کیلۆیی، توانی بە سەر ڕکەبەڕە ڕووسییەکەی سەربکەوێت و بۆ دووهەمین جار قارەمانیی جیهان بەدەست بهێنێت.
"ئازاد عەلی محەممەدپوور"، لە ئاستی ئێران و جیهاندا و لە بواری زۆرانوانیی فەرەنگیدا، خاوەنی چەندین نازناوی جۆراوجۆرە.
١٠/١٠/٢٠١٩