فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هەریەک لە سیناتۆر لیندزی گراهامی کۆماری و سیناتۆر کرێس ڤان هاڵنی دیموکرات پـرۆژە بڕیارێکیان ئامادەکردووە بۆ سزادانی تورکیا لە بەرامبەر ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە دژی هێزە کوردەکانی سوریا دەستپـێکردووە.

 

ئەگەر پـرۆژەکە لە ئەنجومەنی سینات کە کۆماریـیەکان تیایدا زۆرینەن پەسەندبکرێت، ئەوا ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت کە لەوێ دیموکراتەکان زۆرینەن. ئەگەر لەوێش پەسەندکرا ئەوا ڕەوانەی بەردەم سەرۆک ترامپ دەکرێت تاوەکو واژوی بکات و ببێتە بڕیار.

 

یناتۆر لیندزی گراهام و سیناتۆر کرێس ڤان هاڵن، ئاماژەیان بۆ ئەوە نەکرد کەی پـرۆژە بڕیارەکە پـێشکەش دەکەن، بەڵام خاڵە سەرەکیـیەکانی پـرۆژەکەیان لە ڕێگەی تویتەرەکەیانەوە بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا نووسراوە:

ئەم سزایانە دەسەپـێندرێن هەتا ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا بۆ کۆنگرێسی پشتڕاستدەکاتەوە تورکیا تاکڕەویانە بەبێ پشتیوانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی فورات و ڕۆژئاوای سنوورەکانی عێراق لە سوریا کارناکات، وە هێزە چەکدارەکانی تورکیا، بە چەکدارەکانیشی پشتیوانیان لێدەکات کشاونەتەوە لەو ناوچانەی داگیریکردوون لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە 9 ی مانگی دەی 2019 وە دەستیانپێکردووە.

بڕگەی یەکەم: سەپاندنی سزا بەسەر سەروەت و سامانی ئەم سەرکردە سیاسیـیە تورکانەی خوارەوە:

سەرۆک
جێگری سەرۆک
وەزیری بەرگری
وەزیری دەرەوە
وەزیری دارایی
وەزیری بازرگانی
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیـیەکان

بڕگەی دووەم: سزا بەسەر مامەڵە لەشکریـیەکان لەگەڵ تورکیا

سزا دەسەپێندرێتە بەسەر هەر کەسێکی بیانی شت بە لەشکری تورکیا بفرۆشێت یان پشتیوانی دارایی لێبکات یان کەرەستەی بداتێ یان تەکنۆلۆجی بداتێ یان بە مەبەست مامڵەی لەگەڵدا بکات لەمانەی خوارەوە

*پارچەی فڕۆکە یان فڕۆکە، ئەوانەی هێزی ئاسمانی تورکیا بەکاریاندەهێنێت.
*ئامێر و کەلوپەلی ئۆتۆمبیل، ئەوانەی هەردوو هێزی پـیادە و دەریایی تورکیا بەکاری دەهێنن.
*چەک و ئامێرەکانی لەشکری تورکیا بەکاریاندەهێنێت.

بڕگەی سێیەم: سزا بەسەر کەرتی وزەی تورکیا

سەپاندنی سزا بەسەر هەر کەسێک یان کۆمپانیایەکی بیانی هەستێت بە دابینکردنی کەرەستە و پـێداویستی و تەکنۆلۆجیا یان زانیاری یان هەر جۆرە پشتیوانیەکی دیکە کە یارمەتیدەربن لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی و گازی سروشتی لە تورکیا تاوەکو لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بەکاریان بهێنن.

بڕگەی چوارەم: قەدەغەکردنی یارمەتیـیە لەشکریـیەکانی ئەمەریکا

*قەدەغەکردنی فرۆشتنی کەرەستە و تەکنۆلۆجیای بەرگری ئەمەریکا بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا.
*قەدەغەکردنی فرۆشتن و ناردنی گولـلە و تەقەمەنی بە هێزە چەکدارەکانی تورکیا.

بڕگەی پـێنجەم: سەپاندنی سزاکانی یاسای CAATSA لەسەر کڕینی سیستەمی S-400 لە ڕووسیا.

(یاسای CAATSA، واتە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئەمەریکا لە ڕێگەی سەپاندنی سزاکانەوە، لە ساڵی 2017 وە کاری پـێدەکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەریەک لە ئێران و ڕووسیا و کۆریای باکور.)

بڕگەی شەشەم: ئەوانەی سزاکان نایانگرێتەوە

*یارمەتیـیە مرۆیـیەکان
*یارمەتیـیە تەندروستیـیەکان
*بەهێزکردنی دیموکراسی/ یارمەتیدان لە هەڵبژاردنەکان
*ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری

بڕگەی حەوتەم: ڕاپـۆرتەکانی داوادەکرێن

ڕاپـۆرتێک لە بارەی پارە و سەرەوەت و سامانی سەرۆک ڕجەب تەیب ئەردۆغان

بڕگەی هەشتم: دانانی کۆت و بەند لەسەر پـێدانی ڤیزا

دانانی کۆت و بەند لەسەر پـێدانی ڤیزا بە سەرکردایەتی تورکیا لە گەشتکردن بۆ ئەمەریکا

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان