پزیشکێکی کورد خەڵکی کرماشان، وەکوو باشترین پزیشکی دڵ لە ئاستی ئێراندا هەڵبژێردرا.
پڕۆفسۆر”فەرەیدوون سەبزی” پزیشکێکی کرماشانییە کە تا ئێستا لانیکەم ١٣٠٠٠کەس لە خەڵکی ئێرانی لە مەرگ نەجات داوە، بەڵام پێیخۆش نەبووە لە هیچ شوێنێک دەرکەوێ.
ناوبراو ئەوەندە لە لای خەڵک خۆشەویستە کەخەڵک بە چەند مانگ سەرە دەگرن تاکوو چارەسەرییەکەیان لای ئەو وەربگرن.
ئاستی شارەزایی و سەرکەوتوویی و پسپۆڕی پڕۆفیسۆر فەرەیدوون سەبزی ئەوەندە لەسەرە کە لە شارە گەورەکانی ئێرانیشەوە خەڵک دەچن بۆ کرماشان بۆلای بۆ چارەسەری دڵ.
شایانی باسە کە سەرەڕای بێبەشبوونی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی کەرەسە و ئیمکاناتی حکوومی، بەڵام لە خوێندندا لە ئاستی ئێران و جیهانیشدا خاوەنی پلەوپایەی زانستی دیار و بەرچاو و تەنانەت جیاوازیشن، کە نموونەی هەرە بەرچاو و تازەی کۆچەر بیرکار و بێهرووز بووچانییە.
٣/١٠/٢٠١٩