ڕۆمانی "هیچ هاوڕێیەک جگە لە شاخەکان" لە نووسینی بێهروز بووچانی، ڕۆژنامەوان و نووسەری ئیلامی، لە لایەن دوکتور هاشم ئەحمەدزادە، لێکۆڵەر و وەرگێری کورد بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.
بێهروز بووچانی لەو ڕۆمانەدا، باسی بەسەرهاتی خۆی بۆ پەنابەری لە وڵاتی ئوسترالیا کردووە.
بێهروز بووچانی، هەتا ئێستا براوەی خەڵاتی ئەدەبیی جۆراوجۆر بە تایبەتی خەڵاتی ویکتۆریا بۆ ئەدەبیات و خەڵاتی ویکتۆریا بۆ بەرهەمە نائەدەبییەکانی بە دەست هێناوە، بووچانی لە دوورگەی مانووس دایە و دەوڵەتی ئوسترالیا ئیزنی چوونە دەرەوە لەو دوورگەیە بە ناوبراو نەدات.
بووچانی، خەڵکی شاری ئیلام نووسهر و ڕۆژنامهوانە، چوار ساڵ لهمهوبهر تووشی گرفت بوو و ئیران و کوردستانی بەجێهێشت.
ناوبراو لە کەمپی مانووس کاری ڕۆژنامهوانی و مافی مرۆڤی کردووه و لە ڕۆژنامه نێونهتهوەییەکانی وەک ڕۆژنامەی "گاردیهن" و "هافینگتون پۆست" بابەت دەنووسێ.
28/9/2019