فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوای 55 کاژێر و 14 خوولەک بۆکسێن بەبێ وەستان، زۆرترین ئەو پرسیارانەی لێیدەکرێن لەسەر نوێژەکانییەتی، مستەفا، ئەو گەنجەی دهۆک کە ریکۆردی لە بۆکسێن شکاند، دەڵێت، نەیهێشتووە نوێژەکانی بچێت، روویکردووەتە قیبلە و لە دڵەوە جووڵەکانی کردووە.

مستەفا رەشید، گەنجێکی دهۆک کە توانی بۆ یەکەمجار ریکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار بکات و بۆ ماوەی 55 کاژێر و 14 خوولەک بۆکسێن بکات، لەدوای شکاندنی ریکۆردەکەش مستەفا باسی تەندروستی خۆی و شکاندنی ریکۆردەکەی بۆ رووداو کرد.

مستەفا دەڵێت، خەڵک پرسیاری زۆریان لێکردووە لەبارەی ئەوەی چۆن لەوکاتەدا نوێژەکانی کردووە، بەڵام "هەرکارێک دەیکەیت نیەتەکەی حیسابە"، ئەویش روویکردووەتە قیبلە و نیەتی هێناوە، پاشان هەموو ئەو جوڵانەی پێویستە لە نوێژدا بکرێن لە دڵی خۆیدا کردوونی.

مستەفا دەڵێت، ئێستا تەندروستی باشە و خۆشحاڵە بە شکاندنی ئەو ریکۆردە، سەرکەوتنەکەی لە هەموو خەڵکی کوردستان پیرۆزدەکات و رایدەگەیێنێت "ئەو ریکۆردەم بەتەنیا نەشکاندووە، بەڵکو هەموو کورد پاڵپشتم بوونە".

ئەو یاریزانە لەبارەی خاوی بۆکسەکانییەوە باس لەوە دەکات، بۆئەوەی توانای بەردەوامی هەبووایە دەبوو بە خاوی بۆکسی بوەشاندایە، پێشتریش لە تاقیکردنەوەیەکدا بۆ ماوەی یەک کاژێر و 40 خوولەک بەبێ وەستان و بەهێزەوە بۆکسی وەشاندووە.

بێ ئامادەکاری شکاندنی ریکۆردێکی وەکو ئەوەی مستەفا زەحمەتە، بۆیە لەسەرەتای بیرۆکەکەیەوە راهێنانی لەسەر نەخەوتن و نەخواردنی خۆراک کردووە. دەشڵێت "ماوەی شەش ساڵە یاریزانی کۆنفۆیە و ئەوەش هێزی زۆری داوەپێی".

28/9/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان