فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم 66 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان.
به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 19 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و 47 که‌سیش بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی 66 کۆڵبەر و کاسبکار لەو سێ مانگە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگی وەرزی بەهاریشدا 56 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار بوون، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە 122 کەس کە 43 کەسیان کوژراون و 79 کەسیش بریندار بوون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون و لەو 242 قوربانییە 80 کەسیان کوژرابوون و 162 کەسیش بریندار ببوون.

٢٥/٩/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان