فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

شارەوانی شاری سەرپێڵ‌زەهاو ئەو خەڵکە لە کەمپەکان دەردەکەن کە بە بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٣٩٦ ماڵەکانیان وێران ببوو.
شارەوەانی سەرپێڵ‌زەهاو دەستیان کردوە بە دەرکردنی زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٣٩٦ و ئاو و بەرقی ماڵەکانیان بڕیوە و لە چادر و ماڵە پلاستیکییەکان دەریان دەکەن.
حکوومەت بەجێی ئەوەی کە ماڵیان بۆ دروست بکا و خانوەکانیان بۆ نۆژەن بکاتەوە، لە ماڵە پلاستیکییەکانیش دەریان دەکا. ئەوە لە حاڵێکدایە کە زیانلێکەوتوان ساڵێک بەر لە ئێستا دەبوو حکوومەت ماڵەکانی بۆ نۆژەن کردبانەوە و گەڕابانەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆیان.
لە کاتی بوومەلەرزەکەدا حکوومەت وەک بەرپرسیاری یەکەم نەک هەر نەیتوانی یا نەیویست بە فریای بوومەلەرزەلێدراوان بگات، بەڵکوو بوو بە کۆسپێکی گەورە لەبەردەم هاوکاری خەڵکی کوردستان و جیهان بۆ قوربانیانی ئەو کارەساتە.
لە گەڵ بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٣٩٦ لە سەرپێڵ‌زەهاو، گەلی کورد لە هەموو شار و ناوچەکانی کوردستان لە هیممەتێکی کەم وێنەدا بە گەیاندنی خۆراک و کەلوپەلی پێویست و کۆکردنەوەی یارمەتی کەڕەنەڤاڵی یەکڕیزی و برایەتیان وەڕێخست و لە هەموو شار و ناوچەکانەوە لەگەڵ هەموو ئەو بەربەستانەی کە ڕێژیم پێکیهێنابوو، توانیان یارمەتییەکانیان بگەیەننە خوشک و براکانیان لە سەرپێڵی زەهاو و ئەو شوێنانەی کە بوومەلەرزەکە زیانی بە خەڵک گەیاندبوو. خەڵکی کورد بۆ جارێکی تر بە دژمنانی کوردیان سەلمان کە کورد هەردەم پشت و پەنای یەکە و ئەو برایەتی و هاوکارییەش هەمیشە لە کاتی ڕووداو و کارەساتەکاندا دەرکەوتوە و خەڵکی کورد بەو کەڕنەڤاڵە نیشانیاندا کە هیچ هێزێک ناتوانێ گەلی کورد لەیەک دابڕێ.
شایانی باسە کە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ پلەی ریشتێر سنووری باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە، سەرپێڵ‌زەهاو ناوەندی بوومەلەرزەکەبوو و زۆرترین زیانی گیانی و ماددی لەو شارە بوو، کە نزیکەی ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠ هەزار کەسیش برینداربوون، بە سەدان خانوو لەو شارە رووخان و وێران بوون.

١٦/٧/٢٠١٩

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان