هه‌ردوو سه‌رۆکى ئێران و تورکیا له ئه‌نقه‌ره بۆ تاوتوێکردنى قه‌یرانى سوریا و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان کۆبونه‌وه و چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له لوتکه‌ى سوریا سێلایه‌نانه له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پۆتین کۆببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٦ى ئه‌یلولى ٢٠١٩ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆکى ئێران له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى تورکیا له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌خت کۆببوه‌وه بۆ گه‌شتن به چاره‌سه‌رێک له‌سه‌ر قه‌یرانى ئیدلیب و دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى سێ ملیۆن ئاواره‌ى سورى له تورکیا.
هه‌ردوو سه‌رۆک له کۆبونه‌وه‌یه‌کى داخراودا ماوه‌ى دوو کاتژمێر پێکه‌وه بوون و پێش کۆبونه‌وه‌که‌ش ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، ئامانج له کۆبونه‌وه‌که "هه‌ڵسه‌نگاندى دۆخى سوریایه، به‌تایبه‌تى له ئیدلیب و ده‌سته‌به‌رکردنى دۆخى پێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌کان و تاوتوێکردنى هه‌نگاوى داهاتوو بۆ چاره‌سه‌رێکى سیاسى هه‌میشه‌یی".
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆک له‌گه‌ڵ ڤلادمیر پۆتین، سه‌رۆکى رووسیا کۆببنه‌وه له لوتکه‌ى سوریا که ئه‌مه پێنجه‌م لوتکه‌یه ئه‌م سێ وڵاته سازى ده‌که‌ن له‌سه‌ر قه‌یرانى سوریا له ساڵى ٢٠١٧ه‌وه.
چه‌ند مانگێکه حکومه‌تى سوریا، که له‌لایه‌ن تاران و مۆسکۆوه پشتیگیرى ده‌کرێت، هه‌ڵمه‌تى گرتنه‌وه‌ى پارێزگاى ئیدلیبى ده‌ست پێکردووه که تاکه پێگه‌ى ئۆپۆزسیۆن و چه‌کداره نزیکه‌کانى ئه‌نقه‌ره‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆحانى رایگه‌یاند: "هیوام وایه لوتکه‌ى سێلایه‌نه‌ى ئه‌نقه‌ره هه‌نگاوى کاریگه‌ر بنێت و هه‌رسێ وڵات له‌سه‌ر یارمه‌تیدانى گه‌لى سوریا و داهاتووى وڵاته‌که ڕێککبکه‌ون".
١٦/٩/٢٠١٩