فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...
2024-10-30-15-40-54 کۆماریخوازی گەل بوو، وادیارە کەسانێک تووشی شڵەژان بوون، چونکە ئەحمەد ئۆزەر شارەوانییەکی دیموکراسی و سۆسیالیستی جێبەجێ کرد. وتیشی، “یەک سەدەی کۆمارمان بەجێهێشتووە. لە سەدەی ڕابردوودا...
2024-10-30-15-14-13 کە لەسەر زەوی ئەو وڵاتەدا دەژین." هەروا گوتی: "حکوومەتەکەی پێداگرە لە دەرکردنی پرسی تیرۆر لە ئەجێندای تورکیا بە تەواوەتی." 30/10/2024
2024-10-30-14-56-47بە ئۆپراسیۆنەكانیشیان بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بۆ بنكەكانی خۆیان. ئەوەشی خستوەتەڕو، پێش هێرش كردنە سەر ئێران، پێدەچێت فڕۆكەكانی ئیسرائیل ڕادار و بنكە ئاسمانییەكانی رژێمی سوریایان بەئامانج گرتبێت و...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ماوەی سێ رۆژە هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە بوونەتە بابەتێکی گەرم. ئەمریکا رەتیدەکاتەوە حوسییەکان ئەو توانایەیان هەبێت و لەخاکی عێراقیشەوە هێرشەکە کرابێت. جارێکی دیکەش پەنجەی تۆمەتەکان روو لە ئێران دەکرێن.

هاوپەیمانیی عەرەبی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رەتیکردەوە، هێرشەکە لەیەمەنەوە ئەنجامدرابێت و دەڵێت، ئەو چەکەی لە هێرشەکەدا بەکارهاتووە، دروستکراوی ئێرانە.

تورکی ئەلمالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبی رایگەیاند "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و کەسانی پسپۆڕ لە شانشینی یەکگرتووی سعودیە ئەنجامیدەدەن، هێزە هاوبەشەکانیش لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ لەو بوارە سەرقاڵن. هەموو بەڵگەکان و ئاماژەکان ئەوە پیشاندەدەن ئەو چەکانەی لە هێرشە تیرۆریستییەکەدا بەکارهاتوون، ئینجا بۆ سەر بەقیق بێت یا خورەیس، لە ئێران دروستکراون".

پێشتریش میدیای ئەمریکا لەسەر زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، هێرشەکە لەڕێگەی 19 مووشەکی کرووزەوە و لە ئێرانەوە ئەنجامدراوە. ئەگەری کاردانەوەی سەربازی واشنتن و ریازیش بەدوور نازانن.

وەزیری وزەی ئەمریکاش رایگەیاند، ئەو مامەڵەیەی ئێران جێگەی قبوڵکردن نییە.

ریک پێری، وەزیری وزەی ئەمریکا دەڵێت "دەمەوێت دووپاتیبکەمەوە ئەمریکا بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شانشینی سعودیە دەکات و داوا لە وڵاتانی دیکە دەکەین هەمان کار بکەن. ئەم رەفتارە جێگای قبوڵکردن نییە و دەبێت باجەکەی بدەن. با بەهەڵەدا نەچین، ئەمە هێرشێکی بە مەبەستبوو کرایە سەر ئابووری جیهانی و بازاڕی وزەی جیهانی".

لە توویتێكیشدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێگەی بەکارهێنانی هەردوو وشەی "ئامادە و لەسەرپێ"، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ رەفتار و جووڵە لەئاست تاوانبارەکەی هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی خستەڕوو کە بەگوتەی ترەمپ، هۆکارێکیان هەیە وایان لێبکات بەو باوەڕە بگەن کە کێ و چی لایەنێک بووە هێرشەکەی ئەنجامداوە. دەشڵێت، با ببینین ئاخۆ چی روودەدات.

شەوی رابردووش وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی راگەیاند، هێرشەکە لەنێو خاکی عێراقەوە ئەنجامنەدراوە و ئەمریکا رەتیشیدەکاتەوە حوسییەکانی یەمەن بتوانن هێرشی لەو جۆرە ئەنجامبدەن.

ئەو رەتکردنەوەیە دوای ئەوە دێت، میدیاکانی ئەمریکا باسیان لەوە دەکرد، بەرپرسە ئەمریکییەکان گومانیان هەیە لە ئەنجامدانی هێرشەکە لەلایەن حوسییەکانەوە و زیاتر بە ئاراستەی ئەوە دەڕۆن هێرشەکان یان لە عێراق یان لە ئێرانەوە ئەنجامدرابن.

بەڵام عێراق هەر زوو وەڵامی ئەو گومانانەی دایەوە، لیوا تەحسین، خەفاجی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "وەزارەتی بەرگریی ئێستا بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەییەکان و بە ئاگاداری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئاشکراکردنی راستییەکان".

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێش ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان کەوت و رایگەیاند: "خاکی عێراق بۆ هێرشکردنەسەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییە بەکارنەهێندراوە و پابەندی دەستوورین کە رێگە بە هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ و دۆستانمان نادات".

حکومەتی ئێرانیش لەسەر زاری گوتەبێژەکەیەوە رەتیدەکاتەوە وڵاتەکەی ئەنجامدەری هێرشەکە بێت و دەڵێت، ئەوەی ئەنجامدراوە کاردانەوەیە لەبەرامبەر هێرشەکانی هاوپەیمانیی عەرەبی بۆ سەر یەمەن.

هەرچەندە حوسییەکانی یەمەن دوێنێ ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە رایانگەیاندبوو ڤیدیۆی ساتی هێرشەکەیە و لەڕێگەی درۆنەوە ئەنجامدراوە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکیش سوورن لەسەر ئەوەی ئێران هێرشەکەی ئەنجامداوە، چەند بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، بە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرنالی ئەمریکیان گوتووە: زانیاری هەواڵگریان بە سعودیە داوە کە هێرشەکەی سەر بیرە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە سعودیە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراوە و هەردوو وڵاتەکە ئامادەکاری بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشە دەکەن.

شارەزایان: هێرشەکانی سەر ئارامکۆ، سعودیە بۆ کڕیارێکی گەورەی بەرهەمە نەوتییەکان دەگۆڕێت.

کۆمپانیای ئینێرجی ئیسپێکتس کە راوێژ لەبواری وزە پێشکەش بە کۆمپانیاکانی نەوت دەکات، پێشبینی دەکات سعودیە بۆ کڕیارێکی گەورەی بەرهەمە نەوتییەکان بگۆڕدرێت.

لەنوێترین راپۆرتیدا، کۆمپانیای ئینێرجی ئیسپێکتس ئاماژەی بەوە داوە، هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ بووەهۆی وەستان و لەکارکەوتنی بەرهەمی نزیکەی پێنج ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت و بەشێك لە بەرهەمە غازییەکانی ئەو وڵاتە، کەمی غازیش کاریگەری دەکاتە سەر پرۆسەکانی پاڵاوتنی نەوت و ئەوەش جۆری نەوتی بەرهەمهێنراوی سعودیە لە سووکەوە بۆ مامناوەند و قورس دەگۆڕێت. سعودیەش ناچار دەبێت بڕێكی زۆر لە بەنزین و دیزل بکڕێت. لەبەرامبەریشدا، نەوتی هەناردەکراوی بۆ بازاڕەکانی جیهان، کەمدەکاتەوە.

کۆمپانیای ئینێرجی ئیسپێکتس راشیگەیاند: هێرشەکانی سەر ئارامکۆ، جگە لە پەکخستنی نزیکەی لە 50%ـی بەرهەمی رۆژانەی نەوتی سعودیە، هاوکات بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی بە نزیکەی لە 18% کەمکردووەتەوە.

١٦/٩/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان