فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چارەنووسی زارا محەممەدی چالاکی مەدەنی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی “نۆژین” نادیارە.
زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکیک لە چالاکانی مەدەنی، خەڵکی دێولان و دانیشتووی شاری سنەیە کە ماوەی ١١٠ ڕۆژە دەسبەسەرە و هەتا ئێستاش بەرپرسان و دەزگای قەزایی سنە تۆمەتەکانیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بە وتەی کەسوکاری زارا، ماوەیەک بەر لە ئێستا زارا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنی دا پێیڕاگەیاندوون کە بەرپرسانی زیندان داوای لێدەکەن کە بەرگەیەک ئیمزا بکا هەتا بڕیار لە سەر چارەنووسی بدرێ و بە واتایەکی تر زارا خۆی هەموو ئەو تۆمەتانە ئیمزا بکا کە دراونەتە پاڵی، بەڵام زارا ئامادە نەبووە بەرگەکە ئیمزا بکا و هەموو تۆمەتەکانی ڕەتکردۆتەوە.
کانی محەممەدی خوشکی زارا محەممەدی ڕایگەیاندوە: ماوەی دوو مانگە هیچ خەبەرێکمان لە زارا نییە و هیچ پێوەندی و چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ ناوبراو نەبووە و نازانین لە کوێیە و نازانین کە ئایا زارا ماوە یان نا. بەرپرسی لێکۆڵینەوەکان لە زارا دەڵێ: زارا دەبێ بەرگەیەک ئیمزا بکا تا بڕیار لەسەر چارەنووسی بدرێ. ئەوە بەو مانایەیە کە بەرپرسانی زیندان گوشاریان خستۆتە سەر زارا تا بە زۆر لێدوانی لێوەربگرن.
زارا ماوەیەک لە گرتنگەی سنە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرا و بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری زیندان دەستی دایە مانگرتن. دوای چەند ڕۆژ لە مانگرتنەکەی باری تەندروستی تێکچوو و گەیشتە جێگەیەک کە هیچ هێز و توانایەکی نەمابوو و بەرپرسانی زیندان ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد و دواتر ڕەوانەی گرتنگەیەکی دیکە کرا.
زارا لەگەڵ ئەوەی کە وانەی زمانی کوردی دەگوتەوە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ” نۆژین” بوو و لە کاتی بوومەلەرزەکەی کرماشان کەلوپەل و پێداویستییەکانی دەگایاندە خەڵکی بوومەلەزەلێدراو. زارا پێشتریش لە سەر چالاکییەکانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کرابوو و لێپێچینەوەی لێکراوە.

١٢/٩/٢٠١٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان