فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە لە توركیا, داوایەكی داواكاری گشتی ئەو وڵاتەی دژ بە بڕیاری ئازادكردنی هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە, ڕەت كردەوە.

ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا, بڵاویان كردەوە, پاش ئەوەی داواكاری گشتیی ئەو وڵاتە, دژ بە بڕیاری ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان, هەدەپە, پێشكەش كردوە, بەڵام لە لایەن دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرەوە داواكەی ڕەت كراوەتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە, لە تانەكەی داواكاری گشتیی توركیادا هاتووە, دەمیرتاش, ئەندامێكی ڕێكخراوی تیرۆریستییە و پشتیوانیی (تیرۆر) دەكات, لە وەڵامی ڕەتكردنەوەی تانەكەدا, دادگای ئەنقەرە, ئەوەی خستوەتەڕوو، بڕیاری ئازادكردنەكەی دەمیرتاش لەو دۆسیەیە بڕیارێكی یاساییە و هاوتەریبە لەگەڵ دەستوور, ئەگەر دەمیرتاش تەنها لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیركرابێت، دەبێت ئازاد بكرێت.

پاش نزیكەی سێ‌ ساڵ لە زیندانیكردنی, سەلاحەدین دەمیرتاش, هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە, لەلایەن توركیاوە, ڕۆژی 2ی ئەم مانگە, دادگای سزا قورسەكانی ئەنقەرە, لەسەر دۆسیەی تیرۆر, دوای چەند جارێك لە دادگاییكردنی بڕیاری ئازادبوونی لەو دۆسیەیە بۆ دەرچوو, بەلام هێشتا هەر لە زینداندایە.

12/9/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان