فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-37-43لەم‌پەیوەندییەدا، بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بزافێکی نەتەوەیی خاوەن پەیامی سەروەریسازی‌، و وەک بزووتنەوەیەک کە بەرهەمی خوێندنەوەیەکی خەسارناسی‌ لە جووڵانەوەی رزگاریخوازی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بە...
2025-03-08-12-38-35وڵاتی ئێراندا، بۆ خۆی مسۆگەر بکات. ‎هەرچەند ئەوە بۆ ئێمە ڕوون و ئاشکرایە کە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ بەرێزتان، ئێمە وەکوو پێشوو دەخاتە بەر هێرش و...
2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زۆر بەرێزان ئەندامانی سەرکرداییەتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
بەرێزان هێرۆ خان، کاک قوباد و کاک باڤل و بنەمالەی مامی کۆچکردوومان جەنابی مام جەلال.
هەوالی کۆچی دووایی گەورە دەوڵەتمەردی مێژوویی هاۆچەرخی کورد، پاڵەوانی دوورگەکانی شەرو ئاشتی، جەنابی مام جەلال تاڵەبانی کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
مام جەلال بەدرێژایی مێژوویی تەمەن و خەباتی بێووچانی، قوناغگەلێکی پر لەهەوراز و نشێوی لەپێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی خەباتی هاوچەرخی کورد بڕیوە، هەر مام جەلال بوو کە بە مودیرییەتی حەکیمانە و گشت پەسەندی، لە قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی خەباتدا، سیگنالی دەستپێک و رێبەری شۆرشی نوێی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی لێدا، شورشێکی فیکری شاری و شاخی، کە ٤٢ سال پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکرا و سەربەرزانە بە هاوخەباتی و بەشداری گشت لایەک بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندراوە.
مام جەلال وەک کەسایەتێکی خاوەن کاریزما، بە رووکردێکی تەواو پراگماتیستانە توانی ئەسلی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی ناکۆکییەکان بچەسپێنێ، هەروەها بەسوودوەرگرتن لە مکانیزمی کارای دیالۆگ گشت لایەنەکانی عێراقی موزائیکی لە شەر و گرژیی دژ بەیەک دووربخاتەوە و لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و بەختەوەری خەلکدا، ماندوونەناسانە لە هاتووچۆی بەردەوامدا بێت. کۆچی‌دوایی مام جەلال تالەبانی وەک کەساییەتێک کە شوێنپەنجەی بە معادلاتی سیاسی جیهانی، ناوچەیی، عیراقی و کوردستانییەوە دیارە، خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوەیە کە گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کردوە، بۆیە لەم پەیوەندییەدا لەلایەن شوورای هەماهەنگی و گشت چالاکوانانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ئێوەی هێژا و بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت ئەندامانی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین، خۆمان بە شەریکە غەم و پەژارەتان دەزانین و لە خۆدای گەورە داواکارین، روحی مامی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
سەبووری و سەعادەت و لەشساغی و سەرکەوتنی گشت لایەکتان ئاواتەخوازین
دەگەل رێزمان د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٦/١٠/٢٠١٧

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان