فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz logo 1

 

هەڵویست و ڕاگەیاندراویی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، سەبارەت بە هەردووک پیلان و کردەوە تیرۆریستیەکەی ناۆ بارەگاکانی دووباڵی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران،

هاۆنیشتیمانانی بەرێز

خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان


هەروەک ئاگادارن بە پێ راگەیاندراوەکانی هەردووک بالی کۆمەلەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، لە رۆژانی 7 تا 8/8/2015 بەرانبەر بە شەویی هەینی لەسەر شەممە ١٦و ١٧ی مانگی گەلاوێژ، هاوكات لەگەڵ هەۆلی ئەنجامدانی كردەوەیەكی تیرۆریستی دژ بە “رەزا كەعبی” جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، هەوڵێكی تیرۆریستی دیکە لە نێو بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران‌دا ئەنجام درا، کە بەخۆشیەوە هەر دوو پیلانەكە پووچەڵ كرانەوە.

لەم پەیوەندییەدا، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، زۆربەتوندی ئیدانەی ئەم کردەوە قێزەونە تیرۆریستیانە دەکات وهاوکات ڕادەگەێنێ، سەرەرای ئەوەی‌کە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە یەکەم رۆژی سەرهەڵدانی ئاشکرای خۆیەوە، لەچوارچیوەی پرۆژەی ئاشتەوایی و بە مەبەستی دوورەپەرێزی لە شەر و گرژی و کاۆلکاری، بانگەوازی لەپێناۆ دەستپێکی پرۆسەی ئاشتی ودیالۆگی هەدەفمەند و مافخوازانەی کردۆتە سیاسەتی فەرمی و ئامانجی سەرەکی لە گۆرەپانی چالاکی کرداری، گووتاری، و هەروەها لە حەۆزەی سیاسەت و دیپلۆماسی‌دا، و هەر لەم پەیوەندیشدا بە دوورەپەرێزی لە دیپلۆماسی باۆ روولە دەرەوە، هەستاوە بە تەقوییەت و رەچاۆگرتنی دیپلۆماسی فەعال و ڕاستەوخۆ روو لە تاران، وە لەم راستایەدا دەیەوێ داخوازییەکانی ڕەوای کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بێ لایەنی سێهەم ئاراستەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە تاران بکات و بەئاشکراش چەندین جار لە سەر ئەم پرسە چارەنووس سازە دانیشتنی لە گەڵ ئەحزابی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلات و کاربەدەستانی تاراندا کردووە. بەڵام بەۆحالەش بزووتنەوە رادەگەیەبێت کە ئەم شێواز و مێتۆدە لە خەباتی ئاشتیخوازانە و سوودوەرگرتن لە مکانیزمەکانی دوونیای دیالۆگ و گۆفتمانی ئاشتەوایی، ئەوە ناگەێنێ کە چاۆپۆشی لە هەندێ ڕوداۆ و ڕەهەندە ناخوازراۆ و ناسیاسیەکان بکردرێت کە هەنووکە گشت دونیا دژی ڕادەوەستێتەوە، و بە چەپەڵترین کردەوەی سەردەمیانەی دەنرخێنێت، کە ئەوێش پیلان و کردەوەی تیرۆریستین کە لە جەۆهەردا، دەگەل فەلسەفە و لۆژیکی دیالۆگ و پرینسیپە ئەخلاقی و مرۆڤایەتیەکان دژاییەتیان هەیە و یەکترناگرنەوە، هەر بۆیە بەم بۆنەوە بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوبارەو چەندبارە ئەم کردەوە تیرۆریستیانە لەلایەن هەر کەس و گروپ و حکومەتێکەوە پیلانیان بۆ دارێشترابێت مەحکووم و ئیدانە دەکات و لە هەمانکاتیشدا خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە پوچەلکردنەوەی هەردووک پیلانەکە دەردەبڕێ، و هەروەها روو لە لایەنەکانی ئۆپۆزیسوێنی رۆژهەلاتی کوردستان و دەسەلاتداران لەتاران داواکار و هێواخوازیشە تابەلکوو بە هیمەت و هەۆلی دوولایەنە، خۆیان لەشەر و پێکدادانی چەکداری بپارێزن و بە گووتار و کردار زەمینەی سەرخستن و زالبوونی ئەندیشەی ئیستراتێژیکی مۆدێرن کە کولتوری هاۆژینی بەئاشتی ودیالۆگ بۆ تێکگەیشتن و پێکگەیشتنی ئاشتیخوازانە تەوسیە دەکات، بەسەر ئەندیشەی ئیستراتێژیکی سوونەتی کە کوێرکوێرانە تەنیا رێگە و رێکار بۆ حەللی کێشەکان لە شەر بە هەموو گووزینە و بژاردە نا مرۆفاییەکانیدا خوولاسە دەکاتەوە، برەخسێنن. تابەلکوو لەئەنجامی سەرکەۆتنی ئەم شێوازە لە خەبات و تێکگەیشتن و پێکگەیشتنە، رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە ئاواتی لە مێژینەی خۆی بگات.

لە کۆتاییدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان روو لە ئەحزاب و لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەلاتی کوردستان، سەمیمانە تەۆسیە دەکات کە مادام لۆژیکی ململانی و تەقابولی چەکدارانە، بەمەبەستی بەچۆکداهێنانی لایەنی بەرامبەر، دەستی لایەنەکان روو لەیەک،  بۆ سوودوەرگرتن لەهەر گووزینە و بژاردەیەکی کارەساتساز ئاوالە رادەگرێت، کەوایە پێویستە وە دەبێ مشووری رێوشوێنی زیاتری ئەمنیەیەتی بخۆن و مادام هەنووکە لە دونیای تێلێکۆمونیکاسیۆن و سەردەمی تێکنۆلۆژیای پێشکەۆتوودا دەژین، رەوایە بەرپرسانە هەۆلبدرێت بەسوودوەرگرتن لە بەرهەمەکانی تێکنۆلۆژی و لەئەنجامدا، بە مداربەستنی ناۆخۆ و دەرەوەی بارەگاکان بە دوربینی مداربەستە، بەکردەوە هەموو جوولەیەکی مەشکوک و جێگای گوومان لەژێر چاوەدێری ٢٤ ساعەتەدا رابگرن تابەلکوو بەم کارە، لە روودان و خوولقانی فاجیحە و کارەساتی ئینسانی کە گیانی مال و مندال و خێزان بخاتە مەتەرسی مەرگ و نەمانەوە، پێشگیری عەمەلی و مەسئولانە بکردرێت.

بژی ئاشتی و ئارامی و هاۆژینی بەئاشتی

شوورای هاۆئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

10/8/2015 *** 91ی گەلاوێژی 1394 هەتاویی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان