هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان
خەلکی شەرافەتمەندی کوردستان
پێشمەرگە قارەمان و گیان لەسەردەستەکانی کوردستان
لە رەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، رەۆتی ئال و گورەکانی چەن مانگی رابردووی ناۆچەکە، به تایبەت کوردستان ئەوەنده بەخێرایی وکوت وپڕ رویان داوه که بە هەموو لێکدانەوەکان دۆخێکی زۆر هەستیار و نوێ بۆ گەلی کورد هێناوەته ئاراوە، بۆیه ئەکتەرە سیاسیەکان پێویستە له کەشوهەوایەکی ئاوا ئالوز و نادیاردا، کە دیاردەکانی له سات دوای سات تووشی گۆران و گۆرانکاری دەبن، دەبێ زۆر هوشیارانە و لەۆ پەری دەرایەت و کەفایەتی سیاسیدا، پلان و پروگرامی تایبەت و گوونجاۆ بە تەناسووبی ئەم بارودۆخه دیاری بکەن. سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا بارودۆخی پێکهاتوو به قازانجی کورده، یان بەپێجەوانە لە دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی کورد دا دەشکێتەوە، بەتەواوەتی پەیوەندی به چۆنیەتی دیاریکردنی رێکار و تاکتیک و ئیستراتژی ئەکتەرەکانی دەخیل لە ساحەی شەر و ئاشتی، وە دوکترینی ئەمنیەتی قەۆمی و هەلسوکەۆتی حەۆزەی دیپلۆماسی کوردیدا هەیە. بۆیە بە راشکراویی دەبێ بلێین کە ئەمە چۆنیەتی سیاسەتگوزاری و دیاریکردنی رێکار و تاکتیکەکانن کە دەتوانن دۆخێکی نالەبار، بەرەۆ گۆرانی ئەرێنی وئاستی دەستخستن و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەربازبکات. به تەکیدەوە دەتوانین بڵێن هیچکاتێک کورد له مێژوویی خەباتی پر لە نەهامەتی خۆیدا تووشی ئاوا دوخێکی هەستیار نەهاتووە، بۆیە ئەرکی سەرشانی گشت لایەکە، کە بە هەموو توواناوە لە هێما و پیرۆزەیەکانی نەتەوایەتی و بست بە بەستی خاک و نیشتیمانی پیرۆزمان بێ باکانە و گیان لەسەردەست دیفاع بکەن.
دیفاع و پاراستنی خاک و نیشتیمان پێویستی بە ساغکردنەوەی گووتار، ووتار، کردار و ئیستراتژی موەحەد و یەگدەنگیسازی هەیە ، بۆیە لەم پەیوەندیەدا یەکگرتن و یەکرێزی پارته سیاسیەکانی کوردستان به عام وەک گەورەترین ئەرکی نەتەوەیی دەژمێردرێت، ودشتوانرێت وەک درێژەدەری رێگا و رێبازی شەهیدان ئەرکی ئینسانی و نەتەوەیی خۆمان بەجێ گەیاندبێت و لە بەرمبەر نەوەی داهاتوو، وە له دادگای مێژوودا به تاوانبار حیسابمان بۆ نەکرێت. کەوایە پێویستە وە دەبێ لایەنەکانی گۆرەپانی خەباتی کوردەواری، لەبوواری گووتاری، کرداری و مێدیاتیکی، هەۆلبدەن ئەسلی تەفەوقی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی بەسەر بەرژەوەندیەکانی شەخسی، سینفی، وە حیزبیدا بچەسپێنن،و لەسەر بەرژەوەندی هاۆبەشی نەتەوەیی یەگبگرن و سیاسەتگوزاری بکەن. وەک کورد گووتەنی: "یەگرتن هۆی سەرکەۆتنە و خەبات رێگای دەستخستنە". بێگوومان هەر وەک دەزانین لاواز بوونی هیچکام لە پارتەکانی کوردستان بێ هیچ گومانێک له قازانجی هیچ لایەنێکدا نییە، هەبۆیەشە ئێمە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان عاجزانە لە کەلان حیزبەکان دواکارین له سیاسەتی راگەیاندن و شەریی میدیایی و ململانی نێوانحیزبی خۆیان بپارێزن، کە ئەوە خۆی لە خۆیدا گەۆرەترین کۆسپی سەررێگای یەکگرتوویی و سەئەنجام لاوازی هێز و بە ئیستیکاکێشانی هێز و پوتانسیلی نەتەوەیی کورد لێدەشکێتەوە.
له مێژووی مۆدێرن وە هاۆچەرخی کوردیدا، ئازموونی باشوری کوردستان ئازموونێکی بێوێنەیه، بۆیە ئەرکی نیشتیمانی گشت لایەکە کە وەک گلێنەی چاۆ بیپارێزین و دژ بە تەرح و سیاسەتەکانی نەیاران و دوژمنانی کورد بە هەموو ئیمکانات و هێز و تەوانمانەوە پالپشتی هێزی پێشمەرگە، ودام ودەستگا و نیهادە ئاشایش و ئەمنیەکانی قەۆمی حکومەتی هەریمی کوردستان بکەیین، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان ئامادەگی خۆی بۆ پشتگیری هیزەکانی پێشمەرگە وبو گشت دام و دەستگا و نیهادگەلی ئاسایشی قەۆمی رادەگەینێت و دەگەل پێرەۆکردنی سیاسەتی ئاشتەوانیمان، بۆ پاراستنی خاک و نیشتیمان، وەک رۆلەکانی بێ باکی و گیانفیدای کوردستان و کاتی تەنگانە ئامادەی گیانبازیین، چوونکە تێکچونی ئەۆ ئازموونه هیچ ئاکامێکی بێجگه لەدەستدانی ئاوات و خوزگەکانی هەزاران ساڵەی نەتەوەکەمان لێناکەوێتەوە، بۆیه ئەرکی هەموو لایەنه سیاسیەکانی کورده کە ئەم دەستکەۆته گرینگە بپارێزن و له سەقامگیر بوونەوەی دۆخی ئەمنی و ئاسایشی ئەم بەشه له کوردستان بێ سەبرانە هاۆکار و هاوبەش بین.
له رەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان، هێرشی هەنووکەیی گروپی تیروریستی داعش بۆ سەر خاکی پیروزی کوردستان، تەرحێکی ناۆچەیی و جیهانی نەیارانی سەربەستی کوردە، لەم تەرحەدا وەلاتانی ئیقلیمی و زلهێزانی جیهانیش بە پێ بەرژەوەندییە کورتەخایەن و درێژمەۆدایەکانیان، تیدا دەخیلن، بۆیە کورد پێویستە پشتئەستوور بە هیزی خۆمالی و پێشمەرگە و هاۆئاهەنگی دەگەل هێزەکانی ناۆچەیی کە سیاسەتی مقاومەتی و تەهاجوومی دژ بە داعەش پێرەۆدەکەن، سیاسەتگوزاری بکات و ئەۆشەرە کاۆلکەرە لە سنوورەکانی کوردستان دووربخاتەوە و بە زەرەری کورد و قازانجی وەلاتانی ئیقلیمی و زلهێزانی جیهانی لەسەرخۆی هەتاهەتایە تاپۆ نەکات، چوونکە دروستکردنی نائەمنی هەموو کاتێک خوزگەو و ئاواتی هەموو نەیارانی ئیقلیمی کورد بووه، و مودام بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنی و ئاسایشی باشوری کوردستان، لە هەۆل و تێکۆشاندابوون. بۆیه بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ لەم کات و ساتە هەستیارەدا پاڵپشتی مەعنەوی و سیاسی خۆی له هێزی قارەمانی پێشمەرگه رابگەینێت و له ئاستی توانی خۆیدا ئامادەیه کە خزمەتی خاک و نیشتمانی پیروزی کوردستان له باشوور بکات و رایدەگەینت کە سووکایەتی کردن به پێشمەرگه هیچ حسێبک بێجگه لە خیانەت به گەل و خوێنی شەهیدانی بۆ ناکرێت، و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان نابێت فیدای کایە و ململانی حیزبایەتی بکرێن.
به هیوای روژێک کە زامەکانی گەلەکەمان سارێژ بێت و مندالانی کورد بێدڵەراۆکێ سەرقاڵی پێشکەوتن و خزمەت به نیشتەمانەکەمان بن.
شورای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
٦/٨/٢٠١٤