فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

(( راگه‌یاندراویی هاوبه‌ش ))rageyandni hawbash

 

بۆ :
- ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
- ئه‌نجومه‌نی ئاسایش
- په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئۆروپا
- ووڵاتانی زلهێزی بڕیار به‌ده‌ستی جیهان
- كۆمسیۆنی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان
- كۆنگره‌ی ئیسلامیی جیهانی
- دادگای نێوده‌وڵه‌تی لاهای
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
- گشت فراكیسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مانی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی باشووری كوردستان
-حزب و لایه‌ن و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان
- جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ و ئاشتیخواز و تێكۆشه‌ری كوردستان ..


وه‌كو پێمان ڕاگه‌یاندن ده‌ر‌باره‌ی ره‌وشی ڕۆژئاوای كوردستان و مه‌ترسی هیرشی چه‌كدارانی داعش و مه‌ترسیه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كانتۆنی كۆبانی ، بڕیارماندا بانگی گشت حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان بكه‌ین و ئه‌و مه‌ترسی وپرسانه‌ به‌جددی وه‌ربگرین و پاڵپشتی ئه‌و ڕێكخراو و حزب و لایه‌نه سیاسییانه‌ بگه‌ینین به‌گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆژئاوای كوردستان به‌گشتی و كۆبانی به‌تایبه‌تی ، به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ چه‌ندان ڕێكخراو و حزب و لایه‌نی كوردستانی به‌پیل بانگه‌وازه‌كه‌ هاتن و پاڵپشتی و پابه‌ندبوون و به‌شداری خۆیان دووپات كرده‌وه‌ .ئه‌مه‌ش به‌ ئه‌ركێكی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی و مرۆڤایه‌تی هه‌موو لایه‌كی ده‌زانین كه‌بێ ده‌نگی بپچڕێنین و به‌هانای گه‌له‌كه‌مان بچین له‌ڕۆژئاوای كوردستان و داكۆكیان لێ بكه‌ین له‌هێرشی چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش ، هه‌ر لیره‌وه‌ش به‌پێویستی ده‌زانین بانگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئۆروپا و كۆنگره‌ی ئیسلامیی جیهانی و ڕێكخراوه‌ ئاشتی پارێز و مرۆڤ دۆسته‌كان بكه‌ین ، له‌ڕووی سیاسی و مرۆییه‌وه‌ به‌هانای گه‌له‌كه‌مان بێن ، چونكه‌ گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه‌ی ئێستادا پێویستی له‌ڕاده‌به‌ری به‌و پاڵپشتی و كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ ده‌بێ و پێیه‌تی . ڕۆژئاوای كوردستان و هه‌رێمی كانتۆنی كۆبانی سه‌رباری ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ و په‌لامارو هێرشی چه‌كدارانی داعش ..، گه‌له‌كه‌مان تووشی دۆخێكی ناله‌باری ئابووری و خۆراك و داوده‌رمان و پێداویستیه‌كانی تری ژیان بۆته‌وه‌ .له‌كاتێك پاڵپشتی ڕاگه‌یندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانگه‌وازه‌كه‌ی به‌ڕیز هه‌ڤاڵ ( موڕاد قه‌ره‌یلان ) و گه‌له‌كه‌مان له‌ڕۆئاوای كوردستان ده‌كه‌ین . له‌هه‌مان كاتیشدا داوای یه‌ك گوتاری و یه‌ك ئیراده‌یی بۆ ڕزگاربوون و ئازادبوونی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌رخستنی ئامانجی خه‌بات و یه‌كبوونی ئیراده‌ی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییمان و فره‌وانكردنی قوڵایی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و گرێدانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و دانانی ستراتیژێكی نوێ كه‌گونجاو بێت بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه‌ سیاسییه‌ نوێیه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان له‌گشت پارچه‌كانی كوردستان .

ناوی ڕێكخراو و حزب و لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان :

 

- بزوتنه‌وه‌ی كۆماریخوازی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
- پارتی لیبڕاڵ دێموكراتی كوردستان
- پارتی پارێزگارانی كوردستان
- حزبی ئاینده‌ی كوردستان
- پارتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان
- ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی ڕزگاری كوردستان
- ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان
- ڕێكخراوی كلتوری كوردستان
- جولانه‌وه‌ی هاوڵاتی ئازاد و یه‌كسان
- بزوتنه‌وه‌ی نوێبوونی لاوانی كوردستان
- پارتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی توركمان
- ڕێكخراوی دیاری كوردستان
- ڕێكخراوى هاوێنه‌
- بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان
- پارتی نیشتیمانیی كورد
- بزوتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی دواڕۆژی كوردستان
- پارتی كۆماری كوردستان

18 / پووشپه‌ڕ / 2714 كوردی
9 / 7 / 2014 زایینی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان