پەیامی هاوخەمی بزووتنەوەی کۆماریخوازان، بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیری ناوداری کورد عەلی ئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی
هەواڵی کۆچی دووایی کەسایەتی دیاری ئەدەبی و فەرهەنگی و زمان پارێز، و شاعێری ناوداری کورد مامۆستا عەلی ئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی کە خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان،و جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچیدوایی گەورە مەردی ئەدەب و فەرهەنگ و شێعری کوردی مامۆستای نەمر «پەرتۆ کرماشانی» کە شوێنپەنجەی بە سەر زۆر بابەتی گرنگ و چارەنووسازی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی کرماشانی سەربەرزەوە دیار و بەرچاوە، وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. هەربۆیەشە بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد.
لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر و ئەدەب دۆستان و شاعیران و سەرجەم بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت دۆستانی ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.و لە خودای گەورە داواکارە، روحی مامۆستای نەمر عەلی ئەشرەف نۆبەتی ( پەرتەو کرماشانی)ئەو کەسایەتییە مەزن و خۆشەویستەی کاروانی ئەدەب و شێعری کوردی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
دەگەل رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۵ی رێبەندانی ۲۷۲۱ی کوردی /۱۴۰۰ هەتاوی