پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی هاوپەیمانی چوارلایەنی سەربەخۆخوازی کوردستان
بزووتنەوی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەم هاوپەیمانی و پۆلێنبەندیە سیاسیەی هەر چوارلایەنی( یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان، تەڤگەری رزگاری خوازی دێموکراتیکی کوردستان، بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد ) پیرۆزبایی دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونیان بۆ دەخوازێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر هەوڵێکی کە لەپێناو ساغکردنەوەی یەکانگیری نەتەوەیی و سازانی نیشتمانی و هاودەنگی لایەنە سیاسیەکانی کورد لە ئاستی چواربەشی کوردستان و بە تایبەتیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام بدرێت،و لەسەر پرسە سەرەکییەکانی پەیوەندیدار بە دۆزی کورد و بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی پێداگری بکات، پیشتوانی دەکات.
ئازیزان
هەر وەکوو ئاگادارن کە دابەشکردنی کوردستان بەدور لە دەخیل بوونی ئیرادەی کورد، بەرهەمی بەرژەوەندی و خواستی و ویستی زلهێزانی جیهانی ئەو کات بوو کە لە سەرەتای سەدەی بیستم و لە دوای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆری عوسمانی، کوردستانی ژێر دەسەڵاتی عوسمانیان بەپێی رێکەوتنی سایکس/پیکۆ, لەنێوان سێ وەلاتی تازە دامەزراوی دەستی ئیستیعماری کۆن دابەش کرد،و کوردیان تووشگیری چەوسانەوەی سیستماتیک و ئاسمیلاسیۆن و ژێرچەپۆکی بەردەوام هێنا.
رۆژهەڵاتی کوردستانیش کە 500 ساڵە لە دوای شەری چالدران بە هۆی دابرانی بەشەکانی تر، لە ئاست نەتەوەی سەردەست لە ئێران باڵانسی هێزی لەدەست داوە و ئێستا وەکوو کەمینەیەک لە ناو ئێراندا لێی دەروانن و بەگشتی چوارپارچەی کوردستان بە چڕی و بەشێوەی سیستماتیک کەوتە ژێر شاڵاوی راگواستن و گۆرینی دێموگرافی و سەرکوت و تیرۆر و یاساغکردنی ماف و قەدەغەکردنی زمان و لێدان لەکاراکتەر و پێناسەی نەتەوەیی کورد، هەنووکە دوای تێپەڕاندنی سەدەیەک لە تێپەڕ بوونی هەر دوو پەیمانی سێڤەر و لۆزان، دیسان لەم بارودۆخەی ئێستادا بە داخەوە سیاسەتی رۆژی زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی لەگەڵ سەربەخۆیی کورد دا کۆک نیین، و لەم پەیوەندییەدا دەتوانرێ وەک نموونە بۆ ئیسپاتی سیاسەتی نابەجێ و ئیستعماری زلهێزانی جیهانی و ناوچەیی سەبارەت بە پرسی سەربەخۆیی کوردستان، ئاماژە بە چارەنووسی باشووری کوردستان لەدوای رێفراندۆم بکرێت کە دەگەل ئەوەشدا کە بە دەنگی سەتا 93, ئیرادەی سیاسی نەتەوەی کوردی بۆ ساغکردنەوەی کیانی سەربەخۆی کورد دەربری، بەلام بەهۆی نەبوونی پشتیوانی جیهانی و ناوچەیی بەداخەوە سەربەخۆیی کورد سەری نەگرت، و لە جێدا مایەوە.
بۆیە لە رەوەنگەی بزووتنەوەی کۆماریخوازان پرسی سەربەخۆیی رۆژهەلاتی کوردستان پێویستی بە پرۆژە و دەستپێکی پرۆسەیەکی قۆناغ بە قۆناغ هەیە،و پێویستە وێنەی ئەزموونکراو و هاوشێوەی باشووری کوردستان کە خاوەن قەوارەی نیمچە سەربەخۆ و خاوەن موئەسیساتی ئیداری و ئیجرایی و دەنپێدانراوی یاساییە خۆی تەیاربکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ نەتەوەیی و ئاشتیخواز و مەدەنی کە خاوەن پرۆژەی نەخشەرێگا بۆ ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی لەشکلی حکومەتی دیفاکتۆی تەوافقی، ئینتقالی، وە لە تەبعیددایە، لە ماوەی 10 ساڵی رابردودا بەردەوام و بە چڕی کاری لەسەر ئەم بابەتە کردووە. لە نەخشەرێگا و مەنشووری بزووتنەوەدا بەئاشکرا ئاماژە بە ئێستراتیژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی و دروشمی کەم مەودا و درێژ مەودای کۆماریخوازان کراوە و لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازان باس لە هەر چوار شکل لە ئەسڵی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لەوانە( خودگەردانی و خودموختاری و فیدراڵی و
سەربەخۆیی) دەکات کە پێوایە پێویستە وە دەبێ بەسوود وەرگرتن لە قووتابخانەی رێئال پۆلیتک تەعاموولی دۆخ و واقعی ژیانی سیاسی رۆژی کورد بکردرێت و هاوکاتیش توانایی مادی و لۆجستیکی و پشتیوانی جیهانی و ناوچەیی لەبار وە کۆکی بۆ تەیار و پراکتیزە بکرێت.
پرۆژەی نەخشەرێگا بۆ ساغکردنەوەی حکوومەتی دیفاکتۆی، تەوافقی، ئینتقالی، وە لە تەبعیددا، کە بە سێ قۆناغدا تێپەر دەبێت وەک:
۱- کۆنفرانسی ئاشتی نەتەوەیی،
۲- کۆنگرەی نەتەوەیی، واتە پارڵەمانی نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرەوەی وەلات،
۳- ساغکردنەوەی کابینە و راگەیاندنی حکومەتی دیفاکتۆی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان، وەک دامەزراوەیەکی دەستووری و یاسایی،
هەروەها بە دامەزراوەیی و موسساتیکردنی ئیداری و ئیجرایی، وەک پرۆژە رەوانەی سەرجەم پارت و ریکخراو و لایەن و کەسایەتیەکان و بە تایبەتی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە، کە تێیدا لە چوارچێوەی حکومەتی دیفاکتۆ دا، باس لە پێکهێنانی گووتاری موەحەدی سیاسی، هێزی موەحەدی پێشمەرگەی کوردستان، دیپڵۆماسی نەتەوەیی و حکومەتی خاوەن بریار بۆ شەر و ئاشتی و دیالۆگ روو بە تاران، میدیای نەتەوەیی، مودیرییەتی خەباتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و پارت و ڕێکخراوەکانی سەربەگەلانی ئێران کراوە.
بۆیە پێویستە کە لەگەڵ ئەوەی دا کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک پێداگری بکرێت لەسەر سەربەخۆیی وەکوو ویستێکی رەوا و پرسێکی ئیدەئاڵ بۆ دوارۆژی کورد، بەڵام بەو حاڵەش پێویستە لە دەرفەتەکانی تریش، لەوانە خۆبەرێوەبەری خۆجەیی و ئۆتۆنۆمی و فیدراڵی کەڵک وەربگیردرێت تاکوو بە پێی بارودۆخ و توانا و ئیمکاناتی رۆژ، بتوانرێت هەنگاویی زیاتر بۆ ئیدەئالەکان هەڵبگیردرێت.
لەکۆتاییدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هاوبەشی گوتاری و نزیکی گوفتمانیتان لەسەر پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی بە خاڵێکی گرینگ دەنرخێنێت و دیسانیش بە گەرمی پیرۆزبایی ئاراستە هاوپەیمانی سەربەخۆیی خوازان دەکات و هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونتان بۆ دەخوازێ.
بە هیوای وەدی هێنانی ئامانجە بەرزە نەتەوەییەکانی کورد و ئازادی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٠/١/٢٠٢٢