بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بهبۆنهی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی ساڵ و دەستپێکی سالی تازەی ۲۰۲٢ی زایینی، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراستهی خەڵکی کوردستان و گشت مهسیحیانی کورد و سەرجەم پەیرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هیوادارە ساڵی تازە، ساڵی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت بۆ گشت خەڵکی کوردستان ، ناوچەکە و جیهان. هەروەها ساڵی تازەی ۲۰۲٢ ساڵی تەبایی و سەرکەوتنی سیاسەتی تەعاموول و لێکتێگەیشتنی گشتگیرانە بێت، بەسەر ناتەبایی و سیاسەتی شەرانخوازی و تەقابووڵگەرایانە لە گشت کوردستان و جیهان، بەتایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان دا کە پێویستی بە یەکگوتاری و دیالۆگی ناوماڵی کوردە.
وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان: ئاواتە خوازین و لە بەرزەناوی ب ێ هاوتا داواکارین کە لە ساڵی ۲۰۲٢ دا پەتایی نەگریسی کرۆنا کە سێبەری شوومی بەسەر مرۆڤایەتی دا کێشاوە کۆتایی پێ بێت و بە یەکجاری ریشەکێش و بنبڕ بکرێت و دۆخی ژیان و گوزەران، گەشە و پێشکەوتن بۆ هەموو لایەک ئاسایی ببێتەوە.
هەر بژین بە ئاشتی و ئازادی و شادی و سەرفرازی
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٨/١٢/٢٠۲١