فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاونیشتمانە بەرێزەکان،

خەڵکی بە شەرف و مافخوازی کوردستان،


رۆژی ٢٦ی سەرماوەز، ۷۶ سال بەسەر دەستبەسەرداگرتنی دوایین مۆڵگەی رێژیمی داگیرکەر ئێران لە مەهاباد و هەڵکردن و شەکاوەراگرتنی ئاڵای کوردستان وەک رەمزی سەرکەوتن لەلایەن پۆلێک لە لاوانی وڵات پارێز وکوردپەرەوەر و سەرەنجام دەستخستنی سەروەری سیاسی نەتەوەییمان، لە شکلی کۆماری کوردستان‌دا، تێپەڕ دەبێ. لە ماوەیەی ئەم ۷۵ساڵەدا و بگرە دوابەدوای نەمانی کۆماری کوردستان ( کە لە حەوزەی تەعاموولاتی سیاسی و دیپلۆماتیکدا، وەک حکومەتێکی دفاکتۆ و سەروەریسازی قۆناغی رزگاری نەتەوەیاتیمان ئەرک و رۆڵی دەسەڵاتداریەتی سیاسی/نەتەوەیی دەگێرا )، مێژوویی ژیان و مەکۆی حەوانەوە و بەردەوامی و بەرقەراری کۆمار، هاورێ دەگەڵ رەمز و هێماکانی وەک ( سرود و ئاڵا)، تووشی ژیانی خەباتی ژێرزەوینی و نەهێنیکاری دەبن، عەمەلەن لە دونیای واقیع را بەرەو عالەمی زەین و رەوتی خەباتی نەهێنکاری دەرباز دەبن. بەواتەیەکی دیکە دەتوانرێ بگووترێ لەمەڕ بەردەوامی خەبات و هەبوونی ئیرادەیەکی بەرز و بەهێزی نەتەوەیی لەپێناو دەستخستنی سەروەری سیاسی و نەتەوەیی‌دا، کۆمار لە عالەمی زەین و هەست و خەیاڵدا نەک نەڕووخاو، بەڵکوو زیندوو و بەرقەرار ماوەتەوە، و دیاردەی نەمانی کۆمار لەسەر عەرزی واقیع‌دا، دەبێ وەک پاشەکشەیەکی تاکتیکی، و نەک ئیستراتێژیکی بێتە نرخاندن. هەر بۆیەشە ئامانجی راستەقینەی گشت خەباتکارانی پرۆسێسی خەباتی سەروەریسازی ۷۵ساڵەی دوای پاشەکشەی تاکتیکیکۆمار، هەوڵ و تێکۆشانی نەپساوە لەپێناو دووبارە ساغکردنەوە و دامەزراندنەوەی کۆمار لە شکلی موومکین و هەنووکەیی خۆیدا بووە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان دەگەڵ بەرز و پیرۆز راگرتنی رۆژی مێژوویی ٢٦ی سەرماوەز، ئەم رۆژە لە خەڵکی کوردستان و گشت حیزب و لایەنەکان پیرۆز دەکات،و هیواخوازە بەزوویی نەتەوەکەمان لەرۆژهەلاتی کوردستان، وێنای باشووری کوردستان، چاو و دڵیان بەهەڵکردن و شەکاوەراگرتنی ئاڵای سی رەنگی کوردستان، روون و شاد بێتەوە.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە: لە سایەی کۆماری جوانەمەرگدا، نه‌ته‌وه‌ی كورد خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك سیما و هێمای ناسراو و چه‌سپاوه‌. هەر بۆیەشە ئاماژه ‌بە هێمای ئەو سه‌مبول و ره‌مزانه‌، هەروەکی دەبینرێت له‌هه‌وێنی په‌یامی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌. یه‌كێك له‌و هێما گرینگ و خاوه‌ن بایه‌خانه‌، ئاڵای سێ رەنگی کوردستانه‌. بزووتنەوەی کۆماریخوازان پێوایە کە: "كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌ ئاڵای کوردستان وەک هێمای نەتەوەیه‌ك"، كە دوا بە‌دوای کۆمار (و چەسپاندنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس لە شکلی کۆماردا)، خاوه‌نی مێژووێیەکی دوور ودرێژە لە پێناو پاراستنی شووناس و پێناسەی هوییەتی سیاسی/ نەتەوەیی کورد و کوردستانیان، ئەرکی سەرشانی گشت لایەکە. هەر بۆیەشە روو لە گشت لایەک تەوسییە دەکات، کە شکاوەراگرتنی، وەک ئەرکێکی هەرە گرینگ و نەتەوەیی بنرخێنن،و بەرز و شەکاوەراگرتنی لە گشت بۆنە و نیهادگەلێکی حیزبی، ئیداری و حکوومی بە كارێكی شیاو و بگرە وەک ئەنجامدانی ئەرکێکی گرینگی نەتەوەیی بقەبلێنن‌.
به‌كارهێنانی ئه‌و ئاڵایه‌ و دیاربوونی له‌ژیانی رۆژانه‌دا و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك كه‌ئیمكانی هه‌یه‌، وەک كاناڵێكی كارساز و بگرە وەک مکانیزمێکی كاریگه‌ر له‌پڕۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیدا به‌ئه‌ژمار دێ. ئەم دیارده‌یه‌ لەپڕۆسەی کولتووری نه‌ته‌وه‌سازی و هه‌وێنكردنی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و زیندووكردنه‌وه‌ی ئامانج و باوه‌ڕه‌كانی كۆمار له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌دا، رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێ. بێجگه‌ له‌وه‌ ئاڵای سێ رەنگی کوردستان له‌په‌ره‌پێدانی كولتووری سیاسی،و وشیاركردنه‌وه‌ی تاك و کۆی كۆمه‌ڵگای كوردیی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، ده‌ور و نه‌خشی به‌رچاو ده‌گێڕێ، له‌ئه‌نجامدا نه‌یار و دۆسته‌كانمان زیاتر و چڕتر له‌گۆڕه‌پانی ژیانی رۆژانه‌دا ده‌بینن و ده‌بیستن، كه‌پرسی كورد پرسی سەروەری سیاسی،و شەکاوە راگرتنی ئاڵای سێ رەنگیەتی. بۆیە لەئاکامدا بەدوور لە ئیرادەی نەیاران و ناحەزان، ئەم پرسە ده‌بێته ‌پرسی رۆژ و هه‌وڵدان بۆ شاردنه‌وه ‌و سه‌ركوتكردنی چالاکوانانی هەستاو بە شەکاوەراگرتنی، سوودێكی نابێ.
پیرۆز بێت ٢٦ی سەماوەز، رۆژی هەلکردنی ئاڵای کوردستان
هه‌ر بەرز و شه‌کاوه‌ بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
۲۵ی سەرماوەزی ۲۷۲۱ی کوردی
۱۶ی دێسامبەری ۲۰۲۱ زایینی

16/12/2021

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان