فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

هەواڵی کۆچی دووایی کەسایەتی دیاری سیاسی و پارێزگاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و خۆشەوئیستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دوکتۆر فەرسەت سۆفی، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوکتۆر فەرسەت سۆفی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، نوێنەری پێشووی پارلمانی و پارێزگاری ھەولێر وەک کەساییەتێکی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانی و یاساناس کە شوێنپەنجەی بە سەر زۆر بابەتی گرنگ و چارەنووسازی کورد لە هەرێمی کوردستان دیار و بەرچاوە وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد.

لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر و سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و سەرجەم بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت دۆستانی ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت.
هیوادارین هەرچی زووتر ڤایرۆسی نەگریسی کرۆنا بەرۆكی مرۆڤایەتی بەربدات و ژیان و گوزەران بۆ خەڵک ئاسایی بێتەوە، داواکارین لە هەموو کوردستانیانی ئازیز کە ئەوپەڕی خۆپارێزی و رێنماییەکانی تەندروستی لەبەرچاوبگرن و لە یارمەتی هەژاران و دەستکورتان و خەڵکانی کەم درامەت و نەخۆشەکان
درێغی نەکەن.

لە کۆتایی دا لە خودای گەورە داواکارین، روحی دوکتۆر فەرسەت سۆفی ئەو کەسایەتییە مەزن و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

دەگەل رێزمان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

۲۹ی خەزەلوەری ۲۷۲۰ی کوردی/۱۳۹۹
۱۹ی نۆڤامبەری ۲۰۲۰ی زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان