هەواڵی کۆچی دووایی گەورە شاعیری مێژوویی هاوچەرخی کورد ، کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی شاعیر رەگەزی داربەڕوو مامۆستا جەلال مەلەکشا وەک کەساییەتێکی ئەدەبی و نیشتمانی و نەتەوەیی کە شوێنپەنجەی بە سەر شێعر و ئەدەبیاتی کوردیدا دیار و بەرچاوە وەک خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دەنرخێنێت. بۆیە بە کۆچی ناوەختی گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد. لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوردی هێژا و تێکۆشەر و بنەمالەی مەلەکشا و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت شاعیر و ئەدەب دۆستان ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت. و لە خودای گەورە داواکارە، روحی ئەو مامۆستا مەزن و خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
دەگەل رێزمان
شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۰ی خەزەلوەری ۲۷۲۰ی کوردی/۱۳۹۹
۳۱ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۰ی زایینی