بەرێزانی سەرکردایەتی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات(حدک و حدکا)
کادر و پێشمەرگە و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات
بەرێزانی بنەمالەی سەربەرزی کۆچکردوو کاک جەلیل گادانی.
هەوالی کۆچی دووایی کەسایەتی سیاسی خۆشەویست و سیمای ناسراوی کورد و یە کێک لە کۆڵەکە گەورەکانی حیزبی دێموکرات، تێکۆشەری ماندوونەناسی رێگای رزگاری کورد و کوردستان، جەنابی کاک جەلیل گادانی کە جێگای رێز و خۆشەویستی گشت لایەکمان بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
کاک جەلیل بەدرێژایی مێژوویی تەمەن و خەباتی بێووچانی، قوناغگەلێکی پر لەهەوراز و نشێوی لەپێناو دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد تێپەركردووە، خوالێخۆشبوو نزیک بە ۷۵ ساڵ تەمەنی پڕ لە سەرەوەری خۆی لە رێزی تێکۆشەرانی بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان دا تەرخان کرد.
زیندان و گرتن و راودوونان و دەربەدەری، تا رێکخستن و ژیاندنەوەی شانە نهێنییەکانی حیزب لە دوای رووخانی کۆماری کوردستان، هەروەها پەیوەندی لەگەڵ کەسایەتیە دیمۆكرات و ئازادیخوازەکانی ئێران و شۆرشگێرانی بەشەکانی تری کوردستان بەشێك لەئاراستەی خەباتی ماندوونەناسانەی پێكدێنن.
نەمر کاک جەلیل گادانی خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کادر و پێشمەرگەگانی حیزبی دێموکرات بوو، بۆ لاوان پشتیوان و ئۆلگوو و هەوێنی خۆراگری و وڵاتپارێزی و شۆرشگێری بوو. هەر بۆیە کۆچیدوایی کاک جەلیل گادانی وەک کەساییەتێک،، کە خەمخۆری یەکریزی و یەکگرتوویی ناوماڵی کورد لە رۆژهەڵات و بە تایبەتی حیزبی دێموکرات بوو، وەك خەسارێکی گەورە و قەرەبوونەکراوە دێتەنرخاندن کە گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کردووە،
بۆیە لەم پەیوەندییەدا، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، سەرەخۆشی لە ئێوەی هێژا و بنەمالە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێموکرات دەکات، خۆمان بە شەریکە غەم و پەژارەتان دەزانین و لە بەرزە ناوی بێ هاوتا داواکارین، روحی نەمر کاک جەلیل بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوسەنگەران و ئەزیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور
رابگرێ.
سەبووری و سەعادەت و لەشساغی و سەرکەوتنی گشت لایەکتان ئاواتەخوازین
دەگەل رێزمان
شوورای هاوئاهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۶ی گەلاوێژی ۲۷۲۰ی کوردی (۱۳۹۹)ی هەتاوی
۶ی ئاگۆستی ۲۰۲۰ی زایینی