فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هاونیشتیمانە بەرێزەکان
‎خەڵکی مافخوازی کوردستانی رۆژهەلات
‎رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ رۆژێکی پر لەکارەساتە لە مێژوویی خەباتی حیزبی دێمۆکرات و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی رۆژهەڵات‌دا. دروست ۳۱ساڵ لەمەوپێش لەم رۆژە شوومەدا، گەورە سیاسەتوان و دیپڵۆماتکار و بگرە دەوڵمەردی بلیمەتی کورد، دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کە لەپێناو چارەسەرکردنی ئاشتیانەی پرسی کوردی رۆژهەڵات دەگەل نوێنەرانی دەسەڵاتی ئێران لە ویەن پێتەختی وەڵاتی ئوتریش لە ووتوێژ و مزاکرەدا بوو، شەهید دەکرێت.
‎دوکتور قاسملوو هەر لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی، بڕوای قووڵی بە رێگاحەللی ئاشتیانەی کەیسی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات هەبوو، هەر بۆیەشە لە‌م‌پەیوەندییەدا گشت چالاکیی سیاسی، دیپلۆماتیک و مێدیاتیکی حیزبی لەپێناو چەسپاندنی گووتاری ئاشتی و سوودوەرگرتن لە مکانیزمی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بۆ حەللی کێشەکان دەگەل تاران، تەرخان کردبوو، وە هەر لەم راستایەشدا دوای شەری ٣مانگە و ئیعلامی لەببەیک بە "پەیامی سولحی خومەینی"، وەک گووتەبێژی هەیئەتی حووسنی نییەتی کوردستان دەگەڵ هەیئەتی نێردراوەیی تاران، واریدی ووتوێژ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بوو، وە چەندین دانیشتنیان بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاحەللی ئاشتیانەی پرسی کورد، دەگەڵ هەیئەتی نێردراو کرد. بەڵام بەداخەوە شەرخوازان سەرئەنجام توانیان رەوتی ئاشتەوایی بەرەو گرژی و سەپاندنی شەری بەرگری نەتەوەیی جهەتدار و هیدایەت بکەن، شەرێک کە ئێستاشی دەگەلڵدا بێت، هەر درێژەی هەیە.
‎کارەساتی دڵتەزێنی ٢٢ی پووشپەر دەگەڵ ئەوەش کە خەسارەکان و لێکەوتە سەلبییەکانی، بە روخسار و پەیکەری بزووتنەوەی رزگارخوازی کوردستانی رۆژهەڵات و بە تایبەتی حیزبی دێمۆکراتەوە هەنووکەش هەر بەزەقی دیارن، بەڵام لەهەمانکاتیشدا دەکرێت ئەم کارەساتە وەک نووقتە گۆرانێکی مێژوویی لە خەبات و رەوشی کاری ئەکتەرەکانی دەخیل لە خەباتی نەتەوەخوازی کورد دا حیسابی بۆ بکرێت. نووقتەگۆرانێک کە رەوتی خەباتی لە لووتکەوە بەرەو نزمی و لاوازی وەرچەرخاند، وە سەرئەنجام ئافەتی کەمپ‌نشینی و چەقبەستوویی نەخوازراویی، تووشگیر ی تێکۆشەران و رەوتی خەبات کرد.
‎بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک بزووتنەوەیەکی سەردەمییانە و خاوەن پرۆژەی ئاشتەوایی، کە ئیستراتێژی و ئامانجی ئیستراتێژیکی بزووتنەوەی لەسەر ئاستی بنەما فیکری و فەلسەفییەکانی سەردەمی کۆمارە کە بە رێبەرایەتی پێشەوا و پشتیوانی هێزی نەمر بارزانی،و هەروەها ئازموونە بەنرخەکانی رەوشی کاری شەهید دوکتور قاسملوو لەپێناو ئاشتی دا دارشتووە، خۆی بە رێبواری راستەقینەی رێبازی ئاشتەوایی ئەم شەهیدانە دەزانێ،و هەر لەسەر ئەم بنەمایەش پرۆژەی ئاشتەوایی حەللی کێشەی کوردی رۆژهەڵاتی بۆ گشت حاڵەتەکان، لەسەر ئاستی بنەما یاسایی و حقوقییەکان دارشتووە، کە لەم سۆنگەیەوە سوودوەرگرتن لە بژاردەی دیالۆگی ئاشتەوایی بە گوونجاوترین و کاراترین گووزینەی سەرخستنی پرۆژەکە دەقەبلێنێ.
‎هەر بۆیەشە لە گرژترین حالەتەکاندا، بزووتنەوە لەسەر درێژەدان بە پرۆسەی دیالۆگی ئاشتەوایی سوور و پەیگیر، چالاک و چالاکتر دەبێت و دەمێنێتەوە. بەڵام ئاشکرایە سەرخستن و چێ‌کردنی پرۆژەی ئاشتەوایی، پێویستی بە هاوکاری گشت لایەنەکان هەیە، واتە شانسی سەرکەوتنی ئەم پرۆژەیە پەیوەندی راستەوخۆی دەگەل ئاستی هاریکاری لایەنەکانی دەخیل لە دیارکردنی چارەنووسی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵاتدا هەیە، واتە بۆ سەرخستنی پرۆژەی ئاشتەوایی و چەسپاندنی ئاشتی پێویستی بە هاریکاری " شاخ و شار و نیهادگەلی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی، هێزە کوردیەکانی رۆژهەڵات و دەسەلاتی ناوەندی لە تاران"، هەیە.
‎لێرەدا بێ مووناسیبەت نابێت، بیرورای گشتی خەڵکی کوردستان ئاگادار بکرێتەوە،کە: هێندێک کەس و لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستانی رۆژهەلات، دەگەل ئەوەش بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە ماوەی٨سال تێکۆشانی گشت رەهەندی لەپێناو ئاشتی،و "گراندنەوەی لایەنەکانی کوردستانی و دەسەلات لە تاران بۆ سەر مێزی مزاکرە و دانووستاندنی ئاشتەوایی"دا، بەوپەری شەفافیەتی سیاسی ، سەراحەتی گووتاری و مێدیاتیکی، وە سەداقەتی کرداری ماندوونەناسانە فەعال و چالاکی نواندووە، بەلام بەداخەوە ئەم کەس و لایەنانە، بە جێگای هاوکاری و راوێژکاری و هیدایەتی پرۆژەکە بەرەو ئاستی سەرخستن و چەسپاندنی گۆفتمانی ئاشتی و ئاشتەوایی، و هەروەها دوورەپەرێزی لەشەر و تەحەموولی خەسار و تێچوویی زیاتری مادی، مەعنەویی و دانی شەهیدی زیاتر، بەناحەق سەرقالی پرۆپاگەندەی مەنفی و کارشکێنی و کارگرانی، وە تەنانەت ناساندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان وەک جەریانێکی فکری و سیاسی كە هەڵگری پێڤاژۆی ئاشتیانە بۆ چارەسەری دۆزی سیاسی و نەتەوەیی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە، وەك جەریانێك کە گەنجان بە ئەدەبیات و کولتوری دوورەپەرێزی لە گرژی و رادیکالیزمی کرداری، تەشویق و

تەبلیغ دەکەن، لەوەش زیاتر هەندێ لایەن وتاک بۆ تەوجیهی ئاستی مودیرییەتی لاوازییان سەبارەت بە قایمراگرتنی ئاستی ئینسجامی رێکخراوەییان، بزووتنەوەیان وەک هۆکاری سەرەکی هەڵوەرین ئەندام و کادرەکانیان،و هەروەها دەربازبوونیان بەرەو ئووروپا ناساندووە. وە لەم راستایەشدا نامسئولانە بیرورای گشتی خەڵک و زۆر لایەنی ئیداری، حیزبی و حکومییان لەپێناو شێواندن و روخاندنی شیرازەی رێکخراوەیی، وە لەئەنجامدا کپ کردنی گوفتمانی ئاشتەوایی، دژ بە رەوشی کاری بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مەسموم کردووە. 
بەلام:
‎دەگەل هەموویی ئەوانەش، بزووتنەوەی کۆماریخوازان، قورس و قایم و وەفادار بە ڕیبازی شەهیدان کە لەشەر بۆ ئاشتی، وە لە پێناو ئاشتی و ئازادی و خۆبەرێوەبەری خۆجەییدا، گیانی پاکیان بەخت کردووە، درێژە بە تێکۆشان و چالاکە ئاشیخوازەکانی دەدات،
‎هەر لەم‌پەیوەندیەشدا روو لە گشت حیزب و کەساییەتیە سیاسی، کۆمەلایەتی، ئاینی، فەرهەنگی،و نیهادگەلی گۆرەپانی خەباتی مەدەنی ناۆخۆی وەلات دەکات، کە پرۆژە ئاشتەوایی بزووتنەوەی کۆماریخوازن بە هی خۆیان و لەخزمەت خۆیان و خەلکی کوردستانی رۆژهەلات‌دا بزانن، و لەپێناو سەرخستن وە چەسپاندنی ئاشتی، ئازادی و خۆبەرێوەبەری خۆجەیی دا، کە شەهید دوکتور قاسملوو، وە گشت شەهیدانی رێگای ئاشتی و ئازادی گیانی پاکیان لەپێناویی‌دا بەخت کردوە، سەمیمانە هاوکاری بزووتنەوە بکەن.
‎بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، یاد و یادمانی ٢٢ی پووشپەر، ۳۱هەمین سالرۆژی شەهیدبوونی دوکتور عەبدولرەحمانی قاسملوو، کەسایەتی کاریزماتیک و ئاشتیخواز و هەڵکەوتووی کورد، وە سکێرتێری گشتی بنەمالەی گەورەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، بەرز رادەگرێت.
هەر لەم‌پەیوەندیشدا روو لە خەڵکی کوردستان داواکارە، کە وەک پاداشێک بۆ ئەم شەهیدە نەمرە و گشت شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان کە لەپێناو ئاشتی‌دا گیانی پاکیان لەبەرەکانی شەر،و مزاکرە بۆ ئاشتیدا بەخت کردووە، رێگا و رێبازی مافخوازی و ئاشتیخوازانەیان وون نەکەن و هەوڵبدەن بە تازەکردنەوەی عەهد و پەیمان و وەفاداری ئەرکی درێژەدان بە رێگا و رێبازی پیرۆزی شەهیدان، کە ئەرکی نیشتیمان‌خۆشەویستی و نەتەوەخوازیە، بەجێ بگەیەنن.
‎نەمری بۆ شەهیدانی رێگای ئاشتی و ئازادی
‎بژی ئاشتی و سەرکەوێ گوفتمانی ئاشتەوایی،و هاوژینی بەئاشتی
‎بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
۲۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۰ی کوردی (۱۳۹۹)ی هەتاوی
۱۲ ژوئیەی ۲۰۲۰ی زایینی

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان