فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

گەلی خۆراگری کوردستان 
ئازادیخوازان و لایەنگرانی ئاشتی لە سەراسەری جیهان

وەک بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرایە، بزووتنەوەی مافخوازی کورد لەبنەڕەتدا تەواو سیاسی/ مەدەنیی و ئاشتیخوازنەیە كە لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، سەروەری سیاسی و نەتەوەیی، هاوژینی بەئاشتی،و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی ئینکار و سرینەوەی ستەمی نەتەوەیی و چینایەتی دەستپێكراوە، بەلام مەخابن، لەئەنجامی فەرزی ئیرادە و تەعامولی نادروست و شەرپێفرۆشی حاکمانی سەر کوردستاندا تووشی شەری بەرگەری هاتووە،و گەلی کورد ناچار بووە لەپێناو پاراستنی شوناس و ماف و کەرامەتی نەتەوەیی و نیشتمانی دا، مافی پاراستنی رەوا و بەرگری وەک ئەسڵێکی مەشرووع بەکار هێناوە. 

بێ گومان هەموو گەلان و سیستەمەکانی ناوچەکە،و بەتایبەتی زۆردارانی سەر کورد دەبێت لەو راستییە تێبگەن کە بەبێ چارەسەری دۆزی کورد لەرێگای دیاڵۆگی ئاشتەوایی و یەکتر تەقەبووڵ کردن، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست رووی خۆشی، ئارامی، ئاشتی، سەقامگیری و دێموکراسی بەخۆیەوە نابینێت.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێرش و دەستدرێژیەکانی ئێران و تورکیە بۆسەر هەر بەشێک لە کوردستان بە تووندی ئیدانە و شەرمەزار دەکات، روو بە لایەنی هێژموونخواز و سەرەرۆ و ئینکارکەر رایدەگەیەنین کە دەبێت کۆتایی بە سەرکوتی سیستماتیک و شەر دژی کورد بهێندرێت، چۆنکە ئەمرۆ کورد لە ناوچەدا هێزە و قورسایی و سەنگی کورد بۆ جیهان و ناوچەش دەرکەوتووە. هەروەها ئەزموونەکانی رابردووش دەریان خستووە کە نە ئێران و تورکیە و لە گشتی حاکمانی تری سەر کوردستان نەیانتوانیوە و ناشتوانن حیزبە کوردییەکان و بزووتنەوەی مافخوازی کورد لە ناو ببەن، وە نە کورد و حیزبەكانیش توانای رووخانی دەسەڵاتەکانی ئەوانی هەیە. بۆیە کۆتا رێگا گرتنەبەری میکانیزمی دیاڵۆگی ئاشتەوایی،و دانپێدانان و یاسامەندکردنی مافە سیاسی و نەتەوەیی و دێموکراتیەکانی کوردە لە هەموو بەشەکانی کوردستان بە تایبەتیش لە باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دا. 

هەر لەم پەیوەندیەدا وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازان هیوادارین لایەنەکانی کوردی لە باکوور و دەوڵەتی تورکیە بگەرێنەوە سەر پێڤاژۆی ئاشتی و نەخشەرێی رێزدار ئۆجەلان کە ساڵی ۲۰۱۲ دەستی پێکردبوو. بە نیسبەت رۆژهەڵاتی کوردستان و پارتەکانی ئەم بەشەش، هەموو دەزانین کە هەر لە دەستپێک دا کورد خوازیاری دیاڵۆگ و دانووستاندن بووە بۆ چارەسەری پرسە چارەنووس سازەکانی، بۆیە سەرەنجام دەبێت لایەنەکانی کوردی و دەسەڵاتی تاران مەحکوومن بەوەی کە بە نیشان دانی نیەت پاکی و بە شێوەی عەلەنی و شەفاف بگەرێنەوە سەر مێزی وتووێژ و لێکتێگەیشتن و بە شێوەی ئاشتییانە و تەوافق پرسی کورد چارەسەر بکەن.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان رێککەوتنامە و تەوافقی نێوان لایەنەکانی رۆژئاوای کوردستان تەڤدەم و ئەنەکەسە، وەک دەستکەوتێکی گرنگی نەتەوەیی و سیاسی بەرز دەنرخێنێت، ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و چانووسازی مێژووی و نوقتە وەرچەرخانێکی نوێیە بۆ گۆرانگاری گەورە و گەشانەوەی خۆری کوردان لەم بەشەی کوردستان دا. هەر لەم راستایەشدا پێشوازی و پشتیوانی خۆمان بۆ هەرهەنگاوێکی یەکگرتنخوازانەی شەفاف کە لە خزمەتی بردنەپێشی دۆزی نەتەوەیی و بەرژەوەندی باڵای کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان دا  رادەگەیەنین. 

سەرکەوێ بزووتنەوی میللی_دێموکراتیک و ئاشتخوازانەی کورد لە چوار بەشی کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان

١٨/٦/٢٠٢٠

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان