فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-08-27-08-24-02و چەقبەستوویی بهێندرێت.ئاشتی خوازان:هەر لەم پەیوەندیەشدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، ئاواتەخوازە کە گشت حاجیانی‌ ماڵی‌ خوا‌و، و هەموو ئه‌و كوردستانیانه‌ی‌ ئیستا له‌ سه‌فه‌ری‌ حه‌ج دان...
2022-07-05-08-54-44و گونجاوترین رێکار و میکانیزم بۆ چارەسەری گشت کێشەکانی ناوچە بەدور لە گرژی و رادیکالیزمی گۆفتمانی و کرداری نرخێندراوە. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە یەقینەوە لەو باوەرەدایە...
2022-08-27-08-27-36بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەرئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لەئەنجامی خەبات لەپێناو چەسپاندنی چەمکگەلی...
2022-08-27-08-27-10ی بنوێنن و داخوازیەکانیان بێنە گۆڕێ، تائەم کاتەش وەکوو سەرەتایی ترین خواستی رەوای کرێکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بێ وڵام ماوەتەوە. داخوازیگەلێک کە لە سەردەمی...
2022-08-27-08-15-15بخەنەوەگەڕ، تابەلکوو جارێک بۆ هەمیشە ناوچەکە و کوردستانی باکور، روی ئارامی و ئاسایشی بەدەوام بەخۆیەوە ببینێت و مافی قایم بەزاتی کوردیش لە تورکیە وەدی بێت. سەرکەوێ...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

 

هاونیشتیمانانی بەرێز و خۆشەویست
خەلکی بەشەرەف و مافخوازی کوردستان

رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٣مین سالرۆژی شەهیدکرانی پێشەوای گەورەی کوردان و یەکەمین سەرۆک کۆماری کوردستان، نەمر و هەمیشە زیندوو پێشەوا قازی مەحەمەد، هاورێ لەگەل شەهیدان حەمەحوسێن خانی سەێفی قازی و ئەبولقاسم سەدری قازی‌یە. درووست ٧٣سال لەمەو پێش بوو، کە له‌به‌ره‌به‌یانی‌10ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌1326ی‌هه‌تاویی دا، سەرۆک کۆماری کوردستان قازی مەحەمەد، هاورێ دەگەل حه‌مه‌حوسێن خانی‌سه‌یفی‌ قازی‌(ئامۆزای‌ پێشه‌وا) ‌و ئه‌بولقاسم‌ سه‌دری‌قازی‌( برای‌ پێشه‌وا)، له‌دوو دادگای‌ ناعادلانه‌‌و فه‌رمایشی‌ سەردەمی ستەم‌شایی دا، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپا و هەر له‌چوارچرای‌ شاری‌مه‌هاباد، واته‌ هه‌ر له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌‌ لە ٢ی‌رێبه‌ندانی سالی‌1324 هه‌تاویی‌دا، بە بەشداری نەمر مەلا مستەفا بارزانی كۆماری‌ كوردستانی‌ لێ‌راگه‌یه‌ندرابوو، به‌ده‌ستی‌ چه‌په‌ڵی‌ دوژمنانی‌‌كورد و کوردستان له‌سێداره‌دران‌ و شه‌هید كران‌. دیارە هه‌ر لەو رۆژەشدا بوو کە‌له‌سه‌ر شان ‌و پیلی‌ خه‌ڵكی‌ به‌شه‌ڕه‌ف و کوردپەروەری‌ مه‌هاباد له‌گۆرستانی‌ مه‌لا جامی‌ به‌خاكی‌ پیرۆزی‌ نیشتمان سپێردران.

١٠ی خاکەلێوە رۆژێکی گەورە و مێژووییە، هەر بۆیەشە ئەرەکی سەرشانی هەموو کوردێکی نەتەوەخواز و نیشتیمانپەروەرە، کە یاد و یادمانی ئەم رۆژە وەک رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز و پیرۆز رابگرێ. راستە کە مێژوویی کارەساتەکەی ١٠ی خاکەلێوە بۆ ٧٣سال لەمە و پێش دەگەرێتەوە، بەڵام سەبارەت بە رۆژی شەهیدان ئەوە ئیبتیکاری حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی ئیران بوو کە بە رێبەرایەتی شەهیدی نەمر و سەرکردەی بە وەجی کورد دوکتۆر عەبدوولرەحمان قاسملوو، له‌10ی‌خاكه‌لێوه‌ی ساڵی‌1358هه‌تاویی دا، ئه‌و رۆژه‌ی‌ وه‌ك رۆژی‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان‌ راگه‌یاند. دیارە ئه‌گه‌ر پێش ئه‌و ده‌م، له‌به‌ر زه‌خت ‌و زۆری نیزامی تاغووتی و‌به‌كرێگیراوانی‌ شای‌ دیكتاتۆر مه‌جالی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ رێوره‌سم بۆ بەرزراگرتنی ئەو بۆنه‌یه‌وه‌ نه‌بوو، به‌ڵام به‌دوای‌ رووخانی‌ حكوومه‌تی‌ پاشایه‌تی‌دا به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ حیزب ئه‌م رۆژه‌ی‌ وەک رۆژی شەهیدان ناودێر كرد، وەک دەبینرێ هه‌موو ساڵێ‌ له‌وه‌ها رۆژێك دا، رێز له‌شه‌هیدان‌و سه‌رقافله‌ی هەموو شەهیدانی کوردستان واتە پێشه‌وا قازی محەممەد‌ ده‌گیرێ‌‌، له‌زۆر شوێن به‌تایبه‌تی‌ له‌نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی‌ حیزبی و ناحیزبی و نەتەوەیی‌دا رێوره‌سمی تایبەتی بۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێ و پێشانگه‌ی‌ وێنه‌ی‌ شه‌هیدانی کوردستان پێك دێ‌.

راسته‌ پێشه‌وا قازی‌ محەممەد سه‌رۆك کۆماری‌ كوردستان‌ وەک به‌دیمه‌نترین و بەرچاوترین كه‌سایه‌تیی‌ موكریان دەناسرا، له‌هه‌موو ناوچه‌كانی کوردستان نێو به‌ده‌ره‌وه‌‌و ناسراو بوو، به‌ڵام تا چه‌ند ساڵ‌ دوای‌ شه‌هید كرانیشی‌ بۆ گه‌لی‌كورد به‌تێكڕا، به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێ‌ بناسرێ‌ نه‌ناسرابوو، یا ئه‌گه‌ر ناسرابووش ئه‌و رێزه‌ی‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا لێی‌ده‌گیرێ،‌ لێی‌ نه‌ده‌گیرا. بۆیە دەبێ‌ بۆ باشتر ناسین و ناساندنی کەسایەتی بەرزی پێشەوا، پێویستە زۆر له‌وه‌ زیاتر لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر تایبەتمەندیەکانی كه‌سایه‌تیی‌ ئەو گەورە پێاوەی کورد بكرێ تابەلکوو به‌ۆ جۆره‌ی‌ کە شیاویی‌ ئه‌وه‌ بناسرێ‌.

بە پێ بەڵگەگەلێکی باوەرپێکراو پێشه‌وا‌ و هاوڕێیانی‌ ئه‌وه‌نده‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ یازده‌مانگی‌ كۆماردا هه‌وڵیان دابوو، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش له‌و دادگا فه‌رمایشی‌یانه‌ی‌ بۆ موحاكه‌مه‌كردنیان دانرا بوون، له‌خۆبردوویی‌‌ و ئازایه‌تی‌یان له‌خۆیان نیشان داوه‌. له‌گه‌ڵ‌ هه‌موو ناره‌حه‌تیی‌ ده‌روونی ‌‌و ئه‌و ژیانه‌ تاڵه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ پادگانی‌ مه‌هاباددا بۆیان پێك هاتبوو، نه‌ته‌نیا بڕوایان به‌كوردایه‌تی‌‌ و رزگاری‌ کوردستان لاواز نه‌ببوو، به‌ڵكوو زۆر جیددیتر‌ و به‌ووره‌تر لەسەر ئارمان و ئامانجی نەتەوەیی کورد پێداگریان کردبوو.

گۆڤاری‌"خه‌باتی‌قوتابیان" ژماره‌37 له‌م دوایانه‌دا له‌زمان سه‌روان كیومه‌رس سالحی‌ هه‌واڵنێری‌ گۆڤاری‌ ئه‌رته‌ش كه‌ له‌ دادگاكه‌دا بووه و دوایه‌ له‌ سه‌ر نووسینی‌ راپۆرتێك له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌گیرێ ‌‌و ساڵێك ده‌به‌ندیخانه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌, هێندێك رستەی‌ له‌ووته‌كانی‌ پێشه‌وای‌ بڵاو كرده‌وه‌.

سەروان سالحی دەگێرێتەوە کە پێشه‌وا لەم دادگایەدا فه‌رموویەتی‌: "من له‌زووه‌وه‌ خۆم بۆ ئه‌وه‌ ئاماده‌كردوه‌ و به‌باوه‌شی‌ ئاواڵه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌و مردنه‌ سه‌ربه‌رزانه‌یه‌ ده‌كه‌م، كه‌له‌رێگای‌ ئازادیی‌ میلله‌ته‌كه‌م دا ده‌كوژرێم. ئه‌وه‌ به‌ڵێنێكه‌ كه‌به‌نه‌ته‌وه‌كه‌مم داوه‌ له‌گه‌ڵیان بژیم‌ و بۆ ئه‌وانیش بمرم، تازه‌ چۆن ئاماده‌م به‌ڵێنی‌خۆم بشكێنم."

سه‌روان كیومه‌رس هه‌روه‌ها ده‌نووسێ‌: "من له‌زۆربه‌ی‌ دادگاكانی‌ مه‌یدانی ‌‌و سه‌ربازی‌ وه‌ك هه‌واڵنێر به‌شداریم كردوه‌ به‌ڵام هه‌رگیز هیچ كه‌سێكم به‌راده‌ی‌ قازی‌محه‌ممه‌د به‌جه‌رگ‌ و بوێر نه‌دیوه‌. ئه‌و له‌كاتی‌دادگایی‌كردن دا نه‌یده‌زانی‌ ترس چیه‌، زۆر به‌بێ‌ باكی‌ قسه‌ی‌ ده‌كرد‌ و وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی دادوەری‌ ده‌دایه‌وه‌."

هه‌ر ئه‌و به‌جه‌رگی‌‌و له‌خۆبردوویی‌یه‌ش بوو، كه‌ له‌ پای‌ سێداره‌ ئیزنی‌ نه‌دا ، چاوی‌ببه‌ستن ‌و فه‌رمووی‌: "حه‌ز ده‌كه‌م له‌ئاخرین چركه‌ی‌ ژیانیشم دا به‌سه‌ربه‌رزی‌‌و چاوی ‌كراوه‌وه‌ له‌نیشتمانی‌خۆشه‌ویستم بروانم."
بەشێک لە وڵامی پرسیارەکانی دادوەری دادگای نیزامی شاهەنشاهی لە مەهاباد لە لایەن قازی محەممەدەوە سەبارەت بە کورد و کوردستان و هەورەها ژنراڵ بارزانی.
دادوەر: بۆ بارزانی بێگانەت پەناداوە و هێناوەتە بۆ ئێرە؟
پێشەوا قازی محمد: بارزانی لێرە لە مەهاباد بێگانە نیە و خاوەن ماڵە و کوردستان ماڵی هەموو کوردێکە و بارزانیش کوردێکی وڵات پارێز و دڵسۆزە.
دادوەر: تۆ ویستووتە ئێران دابەش بکەی و کوردستانی سەربەخۆ بنیات بنێی؟
پێشەوا قازی محەممەد: من سەدان جاری دیکەش لەم دادگایە و لە قوژبنی گرتووخانەدا دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە و روو بە دەوڵەتی تاران هاوار دەکەم کە داگیرکەر ئێوەن و ئێوە وڵاتتان لێ داگیر و دابەش کردووین.
دادوەر: کوردەکان بە رێبەرایەتی تۆ ویستیان خیانەت لە ئێران بکەن؟
پێشەوا قازی محەممەد : ئەگەر دەوڵەتی تاران کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە هەڵبگرێ ئەگەر بە نیشتمان پەروەریان دەزانی لێگەڕێ با خۆیان کاروباری خۆیان بەرێوە ببەن و ئیدارەی کوردستان بکەن.
دادوەر: تۆ ئاڵای چەکوش و داسی شۆڕەوی کۆمۆنیستیت لە مەهاباد هەڵداوە؟
پێشەوا قازی محەممەد : من ئاڵای وڵاتی خۆمم هەڵداوە و ئەو ئاڵایەش ئاڵای کوردانە و ئاڵای هیچ وڵاتێکمان هەڵنەداوە و دڵنیا بن قەت دەستتان بەو ئاڵایە ناگات.

"ئێوه‌ قازی‌ محه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، به‌ڵام بزانن له‌هه‌ر تنوكه‌خوێنێكی‌ من قازی‌محه‌ممه‌دێك شین ده‌بێته‌وه‌. داوا له‌گه‌لی‌كورد ده‌كه‌م خه‌باتی‌ خۆی‌ له‌پێناو رزگاریی‌كوردستاندا په‌ك نه‌خات، باوه‌ڕ به‌دەوڵه‌تی‌ خۆفرۆشی‌ تاران مه‌كه‌ن بژی‌كورد‌ و كوردستان".

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، یادی رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان بەرز رادەگرێت و لە بەرامبەر گەورەیی و قوودسییەتی سەرقافلەی شەهیدان پێشەوا قازی محەحمەد و هەموو شەهیدانی کوردستان سەری کرنووش دادەنوێنێ، هەر بەم بۆنەیەشەوە داوا دەکەین لە هاونیشتیمانان کە لەم کاتە هەستیارە دا بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ماڵەکانیان بمێننەوە تا رێگری بکرێت لە تەشەنە سەندنی ئەم ڤایرووسە و خەڵک و وڵاتمان تووشی کارەساتی مرۆیی گەورە نەبێت، کە ئەمەش شۆڕشێکی تەندروستی گەورەیە لە پێناو پاراستنی ژیان و مرۆڤایەتی دا، هەروەها لە کوردستانیانی خۆشەویست دەخوازین کە رێگای پێشەوای گەورەی كورد و گشت شەهیدانی سوورخەڵاتی ولات بە هاوکاری کردنی خەڵکی هەژار و کەداهات و بێ سەرپرشت و بنەماڵەی گیراوانی سیاسی و پاک راگرتنی سروشت و جوانی وڵات،بەرزکردنەوەی ورەی خەڵک، ئەرکی نیشتمانپەرەوانەیان ئەنجام بدەن.
بەرزی و نەمری بۆ شەهیدان و سەربەستی بۆ کوردستان

بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان

٨/١/٢٧٢٠ی کوردی ١٣٩٩

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان