فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باسی لە رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئەمریکییەکە لەلایەن ئێرانەوە کرد و ئاماژەی بەوەدا، بەدوای شەڕەوە نییە، دوو بەرەش لە نزیکی هەن، یەکێکیان ئاشتی خواز و ئەوی دیکەیان شەڕخواز، "ئەگەر بەدەستی جۆن بۆڵتنیش بێت لە یەک کاتدا شەڕ لەگەڵ هەموو جیهان دەکەین".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینێکیدا لەگەڵ کەناڵی NBC NEWSـی ئەمریکا باس لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی وڵاتەکەی لەلایەن ئێران دەکات و دەڵێت، حاڵەتێکی زۆر ناخۆشبوو، ئەوان فڕۆکەوانێکی بێ فڕۆکەوانی ئێمەیان خستبووەخوارەوە، دیار لەوەشدا مەبەستێکیان هەبووە، چونکە دڵنیابوونە لەوەی کە فڕۆکەکە بێ فڕۆکەوانە کەسی تێدانییە، ئەگەر لە نێو فڕۆکەکەدا کەسێکی ئەمریکی یانیش هەر کەسێکی دیکە هەبووایە، ئەوا وەڵامێکی زۆر قورسیان دەدرایەوە، ئێرانیش ئەوەی دەزانی.Read More

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئیدارەکەی هەمیشە پلانی ئامادەکراوی هێرشکردنی هەبووە، تاوەکو لە کاتی پێویستدا هێرشەکان ئەنجامبدەن، هێندەش ئامانجی دیاریکراویان هەیە بۆ هێرشکردنە سەر باوەڕناکرێت، بەڵام گڵۆپی سەوزی بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە هەڵنەکردووە، چونکە تاوەکو دواچرکە ساتەکان بڕیاری نەدواوە، ئەوەش بەهۆکاری ئەوەی زۆرجار شتەکان گۆڕانیان بەسەردادێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەدات، دوای ئامادەکارییەکان پێیان گوتووە "گەورەم ئێمە ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە، پێویستمان بە فەرمانی تۆیە". ئەویش بەر لە بەڕێکەوتن بۆ ئەنجامدانی هێرشەکە پێی گوتن، چەند کەس، یانیش چەند ئێرانی لە هێرشەکەدا دەبنە قوربانی؟ فەرماندە سەربازییەکە پێی گوتووە "لەماوەیەکی نزیکدا وەڵامی ئەو پرسیارەی دەداتەوە"، ترەمپ دەڵێت: دوای ماوەیەک گەڕانەوەو گوتیان، "گەورەم نزیکەی 150 کەس".

سەرۆکی ئەمریکا لە هەڤپەیڤینەکەدا دەڵێت: بۆماوەی چرکەیەک بیریکردووەتەوە و دواتر گوتوویەتی: دەزانن چییە؟ ئەوان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە، ئێمەش خەریکە لەبەرامبەر ئەمە لە هێرشێکدا 150 کەس دەکوژین، رەنگە ئەمە لەماوەی کاژێر و نێوێکی دیکەدا رووبدات، بۆیە پێموابوو ئەمە بڕیارێکی گونجاو نییە، بڕیاری هێرشکردنەکەم بەدڵ نەبوو.

دەقی هەڤپەیڤینەکەی دۆناڵد ترەمپ

پرسیار: ئەی ئێستا وەڵامەکە چی بێت؟

پێموایە وەڵامەکە پێویستە وابێت، ئێمە بەر لە هەمووشتێک، سزای زۆر گەورەمان سەپاندوون، ئێستاش سزاکان زیاتر دەکەین. بەڵام وەڵامەکە هەمیشە زۆر بەهێز دەبێت، من سەرمایەیەکی زۆرم کۆکردووەتەوە، خەڵکێکی زۆر هەن کە لایەنگری ترەمپ نین و دەڵێن: ناتوانین باوەڕ بەوە بکەین، خۆت دەزانیت زۆربەیان دەڵێن "لە هەفتەی یەکەمدا ئێمە بەرەو جەنگی جیهانی سێیەم دەچین"، بەڵام بەم شێوەیە نەبوو، ئێمە کاری باش لەگەڵ کۆریای باکوور دەکەین، لە چەندین شوێنی دیکە کاری باش دەکەین، ئێمە خەلافەتمان لە سووریا تێکشکاند، %100 تێکمان شکاندن. ئەوەشتان لەبیربێت، من ئەوێ جێدەهێڵم.

پرسیار: %100 نییە، هەتا هەموو کەس ناڵێت %100؟

ترەپ: نا نا نا، مەبەستم خەلافەتە لە رووی خاکەوە، بەڵام ناتوانیت خەڵکانی سەر بەم خەلافەتە بە یەکجاری لەناوببەیت.

پرسیار: واتە ناتوانیت ئەوە بکەیت؟

ترەمپ: ئەو خەڵکانە شێتی تەواون، ئەوان دەچنە نێو کۆگایەک و وایەر و بۆمب لەخۆیان دەبەستن و دواتر خۆیان دەتەقێننەوە، ئەمە شتێکی تۆقێنەرە. من هەرگیز ئەوە ناڵێم و نامەوێت ئەوە بکەم کە سەرکردەکانی دیکە دەیکەن یانیش کە خەڵکانی دیکە دەڵێن "ئێمە بردمانەوە"، چونکە تۆ ناتوانیت بە تەواوەتی بیبەیتەوە. من حەز بە بینینی ئەو رۆژە دەکەم کە دەتوانین بیبەینەوە. خۆت دەزانی، لەبیرمە کە منداڵ بووم و دەچوومە نێو فڕۆکە کاتێک خەبەرم دەبووەوە، تکتێکم دەکڕی و دەچوومە نێو فڕۆکە. ئەو کاتە کەس بیری لە بۆمب نەدەکردەوە، کەس بیری لە ئاسایش نەدەکردەوە. ئێستا تۆ دەچیت و تکتەکەت بەو کەسە دەدەیت کە لە دەروازەکە وەستاوە، ئینجا دەتوانیت بچیتە نێو فڕۆکە. ئێستا ئەمە پرسێکی گەورەیە. بۆیە ئەوەی کە روویدا وەک گوتم "من ناچم ئەوە (هێرشەکە) ئەنجامبدەم، بەڵام ئەگەر ئەوان شتێکی دیکە ئەنجامبدەن، ئەوا باجەکەی دوو هێندە دەبێت.

پرسیار: پێتوایە ئەوان تۆ توڕە دەکەن؟

ترەمپ: نا پێموانییە، بۆیە زۆر گرنگە کە ئەوان ئابووری خۆیان لەبیرنەکەن.

پرسیار: ئەوان نایکەن، بەڵام پێتوانییە کە مەبەستیانە تۆ والێبکەن وەڵامی سەربازیت هەبێت؟

ترەمپ: نا، ئابوورییەکەیان وێران بووە، وێران.

پرسیار: باشە ئەی پێتوایە دەیانەوێت چی پەیامێک بگەیێنن.

ترەمپ: هەڵئاوسانەکەیان گەیشتووەتە بنمیچ، ئەوان هیچ کات هێندە هەڵئاوسانیان نەبووە، ئێستا بەرزترینە لە ئاستی جیهاندا، خراپترە لە هەر شوێنێکی دیکە، ئەوان لە حاڵێکی باشدا ناژین.

پرسیار: باشە خۆت بخە شوێنی ئەوان، پێتوایە ئەوان هەوڵدەدەن بەم شتانە چی پەیامێک بگەیێنن، بە خستنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە؟

ترەمپ: پێموایە ئەوان دانوستاندنیان دەوێت، هەروەها دەیانەوێت رێککەوتنێک ئەنجامبدەین، رێککەوتنەکەی من ئەتۆمییە، سەیرکە، ئەوان نابنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئەمە پەیوەست نییە بە گەرووەکانەوە. تۆ دەزانیت کە چین %91ـی نەوەدەکانی لە گەرووەکانەوە بۆ دێت؟ ئێمە پێویستیمان بە گەرووەکان نییە.. ئێمە ئەوەمان هەیە، چونکە لەو کاتەوەی من بوومە بە سەرۆک، ئێمە ژمارە یەکین لە رووی بەرهەمهێنانی وزەوە، باشە؟ لە راستیدا تاوەکو ئێستا یەکەمین، هاوکات ئەگەر ئەو بۆڕییە لە پرۆسەی ژینگەییدا پەسەندبکرێت، کە من لە تەکساس دای دەنێم، ئەوکاتە ئێمە 25%ـی دیکە بەرهەمهێنانەکەمان زیاتردەکات، بەڵام هێشتا لە پێش رووسیاوەین و هەروەها لە پێش سعودیەشین. بۆیە من پێموایە ئەوان دانوستاندنیان دەوێت، پێموانییە حەز بەو حاڵە بکەن کە تێیدان، ئابووری ئەوان، بە تەواوەتی تێکشکاوە.

پرسیار: تۆ لەڕێگەی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ئابێ نامەیەکت بۆ ئەیەتوڵڵا ناردووە، واپێدەچێت کە ئایەتوڵڵا گوتبێتی "من گفتوگۆ لەگەڵ تۆدا ناکەم".

ترەمپ: نا، من نامەم نەناردووە

پرسیار: ئەی چی بوو؟

ترەمپ: نا، نا، من نامەم نەناردوە..

پرسیار: ئەی نامەیەکی زارەکی بوو؟ ئابێ چی بەناوی تۆوە بردبوو؟

ترەمپ: سەرۆکوەزیران ئابێ پیاوێکی مەزنە، ئەو دۆستی منە. هەروەها ئاشکرایە کە لەوانیش نزیکە، پێموایە ئەو پێشتر گەورەترین کڕیاری نەوتی ئەوان بووە.

پریساری: بەڵام ئەو هیچ پەیامێکی بەناوی تۆوە گەیاندبوو؟

ترەمپ: نا، ئەو دەیویست شتێک بکات..

بە قسەی سەرۆکوەزیران ئابێ بێت ئەوان چووبوونە لای ئەو، ئەمە بە قسەی سەرۆکوەزیران، گوتوبیان "ئێمە دەتوانین چی لەگەڵ ترەمپ بکەین؟ دەتوانین ریککەوتنێکی لەگەڵ بکەین؟ ئایە شتێک هەیە کە بتواندرێت بکرێت؟ ئەمە ئەو شتەیە کە سەرۆکوەزیران ئابێ بە منی گوت. منیش پێم گوت، پێتوانییە کە من ئەوە بڵێم و نەیکەم.. بۆیە دواتر ئەوان قسەیان لەگەڵ سەرۆکوەزیران ئابێ کردبوو، دواتر ئەویش پەیوەندی بەمنەوە کرد، منیش گوتم "ئەو پەیامەیان پێبگەیێنە: ئێوە ناتوانن چەکی ئەتۆمیتان هەبێت، بەدەر لەوە ئێمە دەتوانین بەیەکەوە دابنیشین و رێککەوتنێک ئەنجامبدەین، بەڵام ناتوانن چەکی ئەتۆمیتان هەبێت.

پرسیار: هیچ جۆرێک؟

ترەمپ: هیچ چەکێک..

پرسیار: مەرجی دیکە بەدەر لەمە؟

ترەمپ: تۆ ناتوانیت چەکی ئەتۆمیت هەبێت. بەڵام لەسەردەمی ئۆباما ئەوەیان دەبوو، ئۆباما 150 ملیار دۆلاری پێدان.

پرسیار: ئەی رێککەوتنی تۆ چی دەبێت؟

ترەمپ: ئەوەت لە بیربێت..

پرسیار: تێدەگەم، بەڵام رێککەوتنی تۆ چی دەبێت؟

ترەمپ: با شتێکت بۆ روونبکەمەوە، یەکەم شت، دەبێت تۆ سەیری شوێنەکان بکەیت، هەندێک شوێن هەن کە نە رێگە بە ئێمە نە بە پشکنەرەکانیش نەدراوە سەردانی بکەن، دووەم، ماوەکە وەک پێویست درێژ نەبوو، تەنیا چەند ساڵێکی کەم مابوو، دوای چەند ساڵێکی کەم، ئەوە دێت قسە لەسەر وڵاتێک دەکات، دوای چەند ساڵێکی کەم، ئەوان رێگەیەکی ئازادیان بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەبوو، بۆیە ناتوانیت رێگە بەمە بدەیت، بۆیە من دەمەوێت بتوانین پشکنین بۆ هەموو شوێنەکانیان بکەین، ئەوان ناتوانن مووشەکی بالیستیان هەبێت، کە ئەمە بەشێک نەبوو لە رێککەوتنەکە. خۆشت دەزانی ئەم رێککەوتنە تەنانەت لەلایەن کۆنگرێسیش پەسەندنەکرابوو. خەڵکێکی زۆر ئەمە نازانن. ئەمە رێککەوتنێک بوو کە کۆنگرێس پەسەندی نەکردبوو. ئەو لە راستیدا رێگەی پێنەدرابوو، ئەم رێککەوتنە بکات.

پرسیار: کۆنگرێس دەسەڵاتیان بە ئۆباما نەدابوو ئەم رێککەوتنە بکات، دەسەڵاتیان پێدابوو رێککەوتنەکە کۆتایی پێبێنێت؟

ترەمپ: بەڵام لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەند نەکرابوو.

پرسیار: واتە رێککەوتنەکە نەببوو بە پەیماننامە؟

ترەمپ: شتێکی زۆر زۆر کورت خایەن بوو وەک کە بوو، خۆشت ئەوە دەزانی

پرسیار: ئەمە مانای چییە بۆ تۆ کە تاوەکو ئێستا ئێرانییەکان پێشێلی رێککەوتنەکەیان نەکردووە؟ ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەم رێککەوتنە پێشێل نەکەن؟

ترەمپ: بەڵام من پێموایە پێشێلی رێککەوتنەکەیان کردووە، چونکە پێموایە هەندێک ناوچە هەن کە تاوەکو ئێستا رێگە بە پشکنەرەکان نەدراوە هیچ بکەن.

پرسیار: بەڵام ئەوروپییەکان پێیان وانییە کە پێشێلی رێککەوتنەکەیان کردبێت.

ترەمپ: من گرنگی بە ئەوروپییەکان نادەم. ئەوروپییەکانیش دەچنە دەرەوە و پارەیەکی زۆر پەیدادەکەن. بۆ ئەوان کێشەی نییە، بەڵام ئەوان لەمە پارەیەکی زۆر پەیدا دەکەن. ئەوان لە فەرەنسا ئۆتۆمبێل بە ئێران دەفرۆشن. شتی دیکە ئەنجامدەدەن. با ئەوەشت پێ بڵێم، ئەوە زۆر زۆر باشە بۆ ئەوروپا، ئێمە ئاگامان لێیان دەبێت، ناتۆ پارەیەکی زۆر زۆر خەرج دەکات، بەڵام لە رووی بازرگانییەوە یەکێتی ئەوروپا سوودی لە ئێمە بینیووە، ئەمە بۆماوەیەکی زۆر. هاوکات ئێمە پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئەوروپا هەیە، من بەلامەوە گرنگ نییە کە ئەوروپا دەچێتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. چونکە ئەوروپاش دەیەوێت رێککەوتنێک ئەنجامبدات. ئەوروپا حەز دەکەن رێککەوتنێک ئەنجامبدرێت.

پرسیار: تۆ دەتەوێت رێککەوتنێکی جیاواز لەگەڵ ئێران ئەنجامبدەیت؟ یانیش دەتەوێت هەموو لایەک بەشداربێت لە هەمان رێککەوتندا؟ چین و رووسیاش؟

ترەمپ: من بەلامەوە گرنگ نییە کامە رێککەوتن، دەکرێت جیاوازبێت یانیش بەیەکەوە بێت.

پرسیار: گفتوگۆی دوو قۆڵی تۆ و ئایەتوڵلا، یانیش تۆ و سەرۆک؟

ترەمپ: ئەوە بۆمن گرنگ نییە، ئەوەی من دەمەوێت ئەنجامەکەیەتی. ئەوان ناتوانن چەکی ئەتۆمیان هەبێت. شتەکە پەیوەست نییە بە گەرووەکان، خۆت دەزانیت کە زۆر کەس بە هەڵە تێی گەیشتوون، ئەوان هەرگیز باسیان لەمە نەکردووە. ئەوان نابێت چەکی ئەتۆمیان هەبێت. ئەوان نابێت چەکی ئەتۆمیان هەبێت.

پرسیار: شەوی رابردوو؟ خۆت دەزانی رۆیتەرز دەڵێت کە تۆ نامەیەکیت بۆ ئێرانییەکان ناردووەو دەڵێیت "من شەڕم ناوێت، من گفتوگۆم دەوێت".

ترەمپ: هەڵەیە، ئەوە راستنییە، من هیچ پەیامێکم نەناردووە، هیج نامەیەکم نەناردووە، نازانم کێ ئەمەی گوتووە، ئەوە هەواڵێکی ساختەیە.

پرسیار: زۆر باشە، ئێستا لێرە پەیامێک بۆ ئایەتوڵلا بنێرە.

ترەمپ: زۆر جیاوازترنابێت لەم پەیامە.

پرسیار: کامە پەیام؟

ترەمپ: من چاوم لە شەڕ نییە، بەڵام ئەگەر رووبدات، شەڕێکی وێرانکەر دەبێت و هەرگیز پێشتر شتی وا نەبیندراوە، بەڵام من نامەوێت ئەوە بکەم. هەروەها ناشکرێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت. دەتەوێت قسەبکەیت؟ باشە، ئەگەر نا لەماوەی سێ ساڵی داهاتوودا ئابوورییەکی خراپت دەبێت.

پرسیار: بەبێ مەرجی پێشوەختە؟

ترەمپ: هێندەی ئەو نیگەرانییانەی من هەمە نا، بێ مەرجی پێشوەختە.

پرسیار: لە هەر شوێنێکیش بێت قسە دەکەیت؟

ترەمپ: سەیرکە، تۆ ناتوانیت چەکی ئەتۆمیت هەبێت، ئەگەر تۆ دەتەوێت گفتوگۆی لەبارەوە بکەیت، باشە، ئەگەر نا ئابوورییەکی وێرانتدەبێت بۆماوەیەکی زۆر.

پرسیار: ئایە تۆ لەلایەن هیچ یەکێک لە راوێژکارەکانت هاندرای بۆ ئەنجامدانی کردەی سەربازی لە دژی ئێران؟

ترەمپ: من دوو گرووپی خەڵکم هەن، کۆترەکان و هەروەها هەڵۆکانیش

پرسیار: بەڵێ، تۆ هەندێک هەڵۆی جیدیت هەن؟

ترەمپ: بەڵێ هەندێک هەڵۆم هەن، جۆن بۆڵتن، هەڵۆییەکی تەواوە، ئەگەر بەقسەی ئەو بووایە ئەو لەیەک کاتدا بە گژ هەموو جیهاندا دەچووەوە. باشە؟ بەڵام ئەوە کێشەیەکی گەورە نییە، چونکە من دەمەوێت هەردوو گرووپەکەم هەبێت، خۆت دەزانی هەندێک خەڵک دەڵێن "بۆچی تۆ ئەوەت دانا.." خۆت دەزانی من لە دژی چوون بووم بۆ عێراق چەندین ساڵ بەر لە ئێستا، بەرلەوەی شتەکە رووبدات، من لە دژی چوون بووم بۆ عێراق. بەڵام هەندێک کەس دەڵێن: ئەوە من نازانم، بەڵام من بە تەواوەتی لە دژی بووم و هاوکات هاووڵاتییەکی ئاسایش بووم. ئەوە هەرگیز مانایەکی لای من نەبووە، من لە دژی چوون بووم بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چەک ئێمە ئێستا حەوت تریلیۆن دۆلارمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە.

پرسیار: ئەوە بۆچی کێشەی ئێمەیە؟ ئەمە شەرێکی بە وەکالەتە تا مردن، لەنێوان سعودیە و ئێران لەم ناوچەیە

ترەمپ: راستە، تۆ راست دەکەیت، ئەمەش شتێکی دیکەیە کە من دەیکەم.

24/6/2019

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان