فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-36-33نەتەوەی کورد بەرز و گرنگ نرخاند. دواتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان سەرەرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان سەبارەت بەو سەردانە، بەرێزیان رۆڵی بزووتنەوەی...
2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی دووشەممە رێکەوتی 19ی خاکەلێوەی 2719ی کوردی بەرامبەر 8ی ئاپرێلی 2019ی زایینی شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپرشتی ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی شوورای هاوهەنگی و بەرپرسی پەیوەندییەکان، محەممەد کەبیری راد ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی و سوارە کیبری راد چالاکوانی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دێموکڕاتیکی گەلان HDP یان لە شاری هەولێر کرد و بەو پەری ریزەوە لە لایەن عابد ئیکە ئەندامی  هاوسەرۆکایەتیی و بەرپرسی پەیوەندیەکان و هەواڵ مزگین ئەندامی پەیوەندییەکانی هەدپەوە  پێشوازییان لێکرا.

 

لەسەرەتای دیدارەکەدا هەیئەتی خانەخوێ خۆشحاڵی خۆیان لەو دیدارەدا دەربری و هەروەها دەستپێک لە لایەن شاندی بزۇوتنەوەی کۆماریخوازانەوە سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا سەرەرای ئەو هەموو زەبر و زەنگ و گوشارانەی لە رووی سیاسی و سەربازی و بایکۆتی میدیاتیکیەوە خرابووە سەر ئەندامان و چالاکوانانی هەدەپەوە، پیرۆز کرا و ئەو دەستکەوتەی کوردان لە تورکیا بە گرینگ نرخێندرا، دواتر سڵاو نێردرا بۆ خۆراگری هەموو مانگرتووانی باکووری کوردستان لە دەرەوە و ناخۆ کە ماوەی زیاتر لە 150 رۆژه بەردەوامە.

 

ئەم چاوپێکەوتنە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و بە تیشک خستنە سەر بارودۆخی سیاسی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باکووری کوردستان بە تایبەتی مژاری سەرەکی ئەم دیدارە بوو . هەر لە درێژەی باسەکاندا هاورێ ئازاد محەممەدزادە باسی لە رەوشی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و نەخشەرێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازی و زەرورەتی سەرخستن و جێ بەجێکردنی بە هاوکاری و هاوفکری هەموو لایەنەکانی دەخیل لە کەیسی کورد لە رۆژهەڵات دا بە زەروور وەسف کرد ... کە ئەویش گرینگی حکومەتی دیفاکتۆی تەوافۆقی ،ئینتقالی لە تەبعییدا، پارڵەمانی تاراوەگە ، کۆنفرانسی ئاشتی و کۆنگرەی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.. هەروەها باس لە پرۆسەی ئاشتی و ئەزموونی HDP لە باکوور و بەرز نرخاندنی رۆڵی کەسایەتیە دیار و بەرچاوەکانی وەک بەرێز کاک مەسعوود بارزانی و کاک سەلاحەدین دەمیرتاش و تێکرای کەسایەتیەکانی تر لە بەرەو پێش بردن و هاخەمی و هەوڵدان و پێداگریان لەم پرۆسەیدا کراو و هەردوو لایەن لەسەر ئەمری واقیعی سیاسەتی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی لەمەر پێویستی یەکریزی، یەکگوتاری، هاوپەیوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی نێوان سەرجەم هێزەکانی چوارپارچەی کوردستان لەم بارودۆخە هەستیارە دا بە گرینگ و وەک پێویستییەکەی مێژوویی پێناسە کرد..
هەروەها شاندی خانەخوێ واتە هەدەپە هاوخەمی خۆیان بۆ کارەساتی سروشتی لافاوەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەربری و تێیدا ئیشارەیەیان بە کەمپەینی هاوکاری کردن لە لایەن هەدەپە و خەڵکی باکوور کرد بەمەبەستی کۆکردنەوە و گەیاندنی هاریکاری و یارمەتییەکان بۆ بەرکەوتووان و لێقەوماوانی ئەو لافاوە.

لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا هەر دوولایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەدەپە سوور بوون لە سەر هاوکاری و پتەو کردنی هەرچی زیاتر پەیوەندییەکانیان


 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان