بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کرد لە ١٥هەمین ساڵرۆژی کۆمەڵکوژی قامیشلوو کە لە شاری هەولێر لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریە ENKS رێکخرابوو.
کۆماریخوازان ناوەندی هەواڵ: شەوی ١٢ی مارس لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی باشووری کوردستان لە لایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریە ENKs بیرئانینی کارەساتی ١٢ی مارس سالی ٢٠٠٤ لە یاردیگای قامیشلوو روویدا پێکهات، لە لایەن بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان هاورێ ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی شۆرای هاوئاهەنگی بەشداری ئەو مەراسیمەی کرد و لە لایەن مستەفا حەلەبجە، خاتوون ئەسمەهان، ئیدی نەواف و جدعان عەلی ئەندامانی سەرکردایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سوریاوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.
شایانی باسە لەو مەراسیمە کۆمەڵێک وتار خوێندرانەوە و هەروەها بە هەڵگیرساندنی چەندین مۆم و وتنەوەی شێعر و پەخشان یاد و ناوی شەهیدانی ١٢ی مارسی یاریگای قامیشلوو بەرز و بەرێز راگیرا.
پێویستە بە وەبیرهێنانەوەیە کە لە رۆژی ١٢ی مارسی ٢٠٠٤ لە یاریگای تۆپی پێ لە شاری قامیشلوو لە رۆژئاوای کوردستان دا کاتی سەرکەوتنی تیمی قامیشلوو بەسەر تیمی دەمێشق دا، بەشداربووان و بەتایبەتی گەنجان دەستیان کرد بە ئاهەنگ گێران و خۆشی و شادی و هەڵپەرکێ و بە دروشمی نەتەوەیی «بژی یەکیەتی کوردان و بژی ئاشتی و ئازادی» ، بەڵام مەخابن توندرەوانی فاشیستی بەعسی سووریە و هێزە ئەمنیەتی و دژە کوردیەکانی بەشار ئەسەد چاویان بە سەرکەوتن و خۆشی کوردان هەڵنەهات، هەر بۆیە بە شێوەیەکی درندانە بە تانک و چەکی قورس و سووک هێرشیان کردە سەر لاوانی کورد لە ناو یاریگای شاری قامیشلوو لە ئەنجام دا بە تەقەکردن روو بە جەماوەری خرۆشاو کە زیاتر لە ٢٥ کەس شەهید و دەیان کەسیش بریندار کرد و سەدان کەسی تریش دەستبەسەر کران.
سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ شەهیدانی ١٢ی شاری قامیشلوو و هەموو شەهیدانی رێگای ئاشتی و ئازادی کورد و کوردستان