فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-03-08-12-36-33نەتەوەی کورد بەرز و گرنگ نرخاند. دواتر بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەھائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان سەرەرای دەربڕینی خۆشحالی خۆیان سەبارەت بەو سەردانە، بەرێزیان رۆڵی بزووتنەوەی...
2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رۆژی شەممە رێکەوتی 10ی مارسی 2019 شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپرشتی بەرێزان ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی کۆماریخوازان و ئەحمەد مورادی ئەندامی شورای هاوئاهەنگی و فەرهادی قازی چالاکوانی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستانیان کرد و لەلایەن شاندی یەکگرتوویی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز محەممەد هاودیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەکان و شێرزاد مامە کارگێری پەیوەندییە سیاسیەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

لەم دیدارەدا سەرەڕای ئاڵوگۆڕی بیرورا سەبارەت بە رەوتی گۆڕانکاریەکانی جیهانی و ناوچەیی و بە تایبەت کوردستانی دوو لایەن لەسەر رەچاگرتنی رێکاری ئاشتەوایی بە سوودوەرگرتن لە میکانیزمی دیالۆگ بۆ چارەسەی پرسی کورد و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و مافەنەتەوایەتی و دێموکراتیکەکان لە گشت بەشەکانی کوردستان کۆک و هاودەنگ بوون. 
لە کۆتایی دا دوولایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەر درێژەی پێدانی پەیوەندیەکان و قایم راگرتنی پەیوەندی دووقۆڵی پێداگریان کرد. 

 

 

 

 

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان