فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەردانی پارتی کۆماری و پارتی رزگاری بۆ بارگای سەرەکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
رۆژی چوارشەممە رێکەوتنی 6ی مارسی 2019 بەرامبەری بە 15 رەشەمەی 1397ی هەتاوی شانێک لە دوو پارتی باشووری کوردستان بە سەرپرشتی تەحسین نانەکەلی سکرتێری پارتی کۆماری کوردستان و هەژار زراری سکرتێری حیزبی رزگاری کوردستان سەردانی بارگای بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازی بە سەرپەرشتی ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی و ئەحمەد مورادی ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی و سوارە کیبری راد چالاکوانی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.


لەم دیدارەدا باس لە دوایین گۆرانکارییەکانی ناوچەکە، چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەتی باشووری کوردستان کرا، هەروەها بەشێکی گرینگ لەم دیدارەدا تەرخان کرابوو بۆ رەوشی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان و کە تێیدا لەلایەن شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر تەرکیز لە سەر زەروورەتی یەکگوتاری نەتەوەی و یەکریزی و ئاشتی ناوماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرا.
لە کۆتایی دا پێداگری کرایەوە لە سەر بەردەوامی دیدار و دۆستایەتی، هەروەها پتەوترکردی زیاتری پەیوەندییەکان.














دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان