فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

ئیدمۆند ئۆسەلەڤان، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی گەشەپێدانی ئابووری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست Middle Eastaburinas-edomend 122907072 Economic Development، كە ئاژانسێكی تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی زانیاری و توێژینەوە لەبارەی ئابووری وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بنكەی سەرەكی لەشاری (دوبەی)ی ئیماراتە. لەم هەڤپەیڤینەدا باسی گەشەی ئابووری هەرێمی كوردستان و كاریگەریەكانی ئەو گەشەكردنە دەكات لەسەر دۆخی سیاسی ناوچەكە.

 

هەڤپەیڤین: هاوار عەبدولڕەزاق

رووداو: گەشەی ئابووری لە هەرێمی كوردستان چۆن دەبینن؟

ئیدمۆند ئۆسەلەڤان: بەرپرسانی هەرێمی كوردستان باس لەوەدەكەن كە بەرهەمی رۆژانەی نەوتی كوردستان تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 300 هەزار بەرمیل، واتە بایی 10 ملیار دۆلار و دەشڵێن كە تاوەكو 2015 دەگاتە ملیۆنێك بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەوەش بە پارە دەكاتە 50 ملیار دۆلار، تاوەكو 2019ش دەگاتە دوو ملیۆن بەرمیل، واتە 100 ملیار دۆلار داهات. كەواتە لەماوەیەكی پێوانەییدا داهاتی هەرێمی كوردستان لە 10 ملیارەوە بۆ 100 ملیار دۆلار هەڵدەكشێ، ئەمەش قەڵەمبازێكی گەورەیە و سەرچاوەیەكی گەورەی داهاتە بۆ ئابووری كوردستان، بەڵام ئەو ژێرخان و پرۆسەیەی كە وادەكات بەرهەمی رۆژانە بگاتە دوو ملیۆن بەرمیل، ئەوەش خۆی لە خۆیدا هەنگاوێكە بۆ پێشخستنی باری ئابووری و ئەگەر بەرهەمی رۆژانەی بگاتە دوو ملیۆن بەرمیل ئەوا دەگاتە نزیك ئاستی وڵاتێكی وەك كوێت، لەبەرئەوە كوردستان بە تەنیا دەبێتە یەكێك لە وڵاتە پێشەنگەكانی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی نەوت. ئەو داهاتە گەورەیەش بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری كوردستان و ئەنجامدانی پڕۆژەی ستراتیژی وەك بنیاتنانی وێستگەی كارەبا و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت زۆر گرنگە. توركیا لەوە گەیشتووە كە هەرێمی كوردستانێكی سەقامگیر زۆر باشترە لە عێراقێكی ناسەقامگیر

رووداو: ئێستا ئابووری كوردستان و عێراق بەگشتی پشتی بە داهاتی نەوت بەستوە، دەبێ حكومەت چی بكات بۆئەوەی پەرە بە كەرتەكانی دیكەش بدات؟

ئیدمۆند ئۆسەلەڤان: گرنگترین خاڵ بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان بكرێتە شوێنێكی شیاو بۆ ژیان و كاركردن. ئەمەش بەوە دەكرێ كە حكومەت سەقامگیری و ئاسایش دابین بكات و لە كارەكانیدا شەفاف بێت، تاوەكو خەڵك والێبكات حەزبكەن لە كوردستان كاربكەن. لایەنێكی دیكەش ئەوەیە كە دەبێ ژێرخانی ئابووری بەهێزبكەن، وزەی كارەبا هەبێ و شەقام و جادەكان لەباربكرێن بۆ كاركردن و چاودێری تەندروستی هەبێ و پاشان پەرە بە كەرتەكانی دیكەش بدرێ وەك كەرتی كشتوكاڵ، گەشتوگوزار و ئەو كەرتانەی كە كوردستان تێیدا بەهێزە، كەرتی كشتوكاڵ زۆر گرنگە، بەڵام گەشەپێدانیشی ئەوەندە ئاسان نابێ و لە هیچ شوێنێكیش ئاسان نییە، چونكە ئێستا خەڵك لە گوندەكانەوە روودەكەنە شارەكان و ئەمەش كاریگەری نێگەتیڤی هەبووە لەسەر ئەو كەرتە. 

رووداو: بەڵام پەرەپێدانی ئەم ژێرخانە بەشێوەیەكی هێواش بەرەوپێش دەچێت، هۆی ئەوە چییە بەڕای تۆ؟

ئیدمۆند ئۆسەلەڤان: تاوەكو پێش ساڵی 2008، سیستەمی كارەبای كوردستان تەنیا توانای دابینكردنی چەند كاژێرێك كارەبای هەبوو، چۆن دەتوانێ سیستەمی ئابووری بەڕێوەببات بەو كەموكورتییە گەورەیە؟ ئەمە فاكتەرێكی سەرەكی بوو لە خاوبوونی گەشەی ئابووری كوردستان و پێش ئەویش ناسەقامگیری و شەڕ و ئابڵوقەی ئابووری فاكتەر بوون، بەڵام ئێستا سەرەڕای ئەو رابردووە زەحمەتە، هەرێمی كوردستان توانیویەتی خۆی پێبگەیێنێ و كارێك بكات كە پارچەكانی دیكەی عێراق نەیانتوانیوە بیكەن. بەوهۆیەشەوە كوردستان لە هەموو رووێكەوە نزیكەی پێنچ ساڵ لەپێش ناوچەكانی دیكەی عێراقە و بەردەوامیش ئەو جیاوازییە فراوانتر دەبێت. داهاتی هەرێمی كوردستان لەماوەیەكی پێوانەییدا لە 10 ملیارەوە بۆ 100 ملیار دۆلار هەڵدەكشێ

رووداو: توانای ئەوە هەیە كە شاری هەولێر لە داهاتوویەكی نزیكدا ببێتە سەنتەرێكی ئابووری ناوچەكە، بۆ نموونە وەك شاری دوبەی؟
ئیدمۆند ئۆسەلەڤان: وەك بەم دواییەش باسكرا، بیرۆكەكە ئەوەیە كە كوردستان ببێتە ترانزێتێك بۆ گواستنەوەی سەرچاوەكانی وزە بەرەو بازاڕەكانی جیهان. ئەو بازاڕەش كە زۆر باسی لێوەدەكرێت توركیایە. من هەفتەی رابردوو لە ئیستەنبوڵ بووم و هەستمكرد توركیا زۆر نزیكە لەوەی هەنگاوێكی مێژوویی بەرەو هەرێمی كوردستان بنێت. هەفتەی رابردوو پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە توركیا داوایكرد دیالۆگ لەگەڵ پارتە كوردییەكانی توركیا بكات كە چەند ساڵێك لەمەوبەر هەرگیز بە خەیاڵیش شتی وا بەبیریاندا نەدەهات. ئەم نەرمبوونەی توركیا بەرامبەر كورد بەڕای من زیرەكی سەركردەكانی هەرێمی كوردستان پیشاندەدات. توركیا لەوە گەیشتووە كە هەرێمی كوردستانێكی سەقامگیر زۆر باشترە لە عێراقێكی ناسەقامگیر. ئەمەش گۆڕانێكی سیاسی مێژووییە بۆ توركیا.

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان