فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حاجی ئەحمەدیhaci.ahmad.b

حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ ژیانی‌ ئازادی‌ كوردستان (پژاك) ده‌ڵێت نابێت ده‌وڵه‌تی كوردی له‌سه‌ر قازانجی پارچه‌كانی تری كوردستان بێت‌ و به‌باشی ده‌زانێت به‌ر له‌قسه‌كردنی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی، ماڵی كورد لە باشوور یه‌كبخرێـته‌وه‌.
له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌ی‌ هاوڵاتی‌ حاجی ئه‌حمه‌دی رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر توركیا و ئێران رازیبن به‌دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ئه‌وا سه‌د له‌سه‌د داوێكه‌ له‌دژی‌ کورد.
ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ ئه‌حمه‌دی دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هات كه‌ به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز باسی جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عێراقدا كرد.
هاوڵاتی: پێویستییه‌كــانی‌ دروستبوونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ چییه‌؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: له‌‌شه‌ری یه‌‌كه‌‌می جیهانییه‌وه‌‌ تائێستا زیاتر له‌ ‌125 نه‌‌ته‌‌وه‌‌ ئازاد بوون‌و وڵاتی خۆیان پێكهێناوه‌‌و نوێنه‌‌ریان له‌‌رێكخراوی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌كگرتووه‌كاندا هه‌‌یه‌. تائێستا 193 نه‌‌ته‌‌وه‌‌ نوێنه‌‌ریان هه‌‌یه‌‌ له‌‌رێكخراوی نه‌‌ته‌‌وه‌‌ یه‌‌كگرتووه‌كان. گه‌‌لی كورد هیچی كه‌‌متر نییه‌‌ له‌‌و نه‌‌ته‌‌وانه‌‌، مافی ره‌‌وای خۆیه‌‌تی كه‌‌ وڵاتی خۆی و حكومه‌‌تی خۆی هه‌‌بێ. به‌‌ڵام هه‌‌م مێژوو و هه‌‌م ته‌‌جروبه‌‌ نیشانیانداوه‌‌ كه‌‌ حكومه‌‌ته‌‌كانی ده‌‌وڵه‌‌ت- نه‌‌ته‌‌وه‌‌ نه‌‌یانتوانیوه‌‌ چاره‌‌سه‌‌ری گیروگرفته‌‌كانی وڵاته‌‌كانیان بكه‌‌ن. بۆ نمونه‌‌ گه‌‌لی عه‌‌ره‌‌ب 24 وڵاته‌‌و 24 ده‌‌وڵه‌‌تی هه‌‌یه‌‌.
هاوڵاتی: دوای‌ شه‌شت و شه‌ش ساڵ‌ له‌دامه‌زراندنی‌ كۆماری‌ مهاباد ئێستا باسی‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ ده‌كرێت له‌هه‌رێمی‌ كوردستان رای‌ به‌رێزت؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: ئه‌‌گه‌‌ر ته‌‌زمین‌و گه‌ره‌نتێكی نێونه‌‌ته‌‌وه‌‌یی هه‌‌بێ‌و له‌‌سه‌‌ر حیسابی هیچ یه‌‌ك له‌‌پارچه‌‌كانی تری كوردستان نه‌‌بێ، یانی هیچ كام له‌‌پارچه‌‌كانی تری كوردستان نه‌‌كاته‌‌ قوربانی زۆر پیرۆزه‌‌.
به‌‌ڵام زۆرباش ده‌‌بوو كه‌‌ له‌‌پێشدا كاروباری ناوماڵه‌‌كه‌‌ی خۆمان له‌‌باشوری كوردستان رێكوپێك بكردبایه‌. بۆ نمونه‌‌، تائه‌مرۆش ئێمه‌‌ له‌‌باشوری كوردستان دوو هه‌‌رێممان هه‌‌یه‌‌، پێویسته‌‌ به‌‌ر له‌‌دامه‌‌زراندنی ده‌‌وڵه‌‌تی كوردی له‌‌و پارچه‌‌ی كوردستان، ئه‌‌و دوو هه‌‌رێمه‌‌ بكه‌ینه‌‌ یه‌‌ك هه‌‌رێم، پاشان بیر له‌‌ناوچه‌‌ دابراوه‌‌كان بكه‌‌نه‌‌وه‌‌، چون ده‌‌وڵه‌‌تی كوردی له‌‌باشووری كوردستان بێ ناوچه‌‌ دابراوه‌‌كان نه‌‌بوونی باشتره‌‌ له‌‌بوونی.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر له‌جه‌ژنی‌ نه‌ورۆزدا بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ رابگه‌یاندایه‌ چی‌ روویده‌دا؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: به‌‌پێی ئه‌‌و ئاگاداریانه‌‌ی كه‌ ‌له‌‌به‌‌رده‌‌ست دان، ئه‌‌وه‌‌ زیاتر وه‌‌ك تاكتیك و هه‌ره‌‌شه‌‌ی سیاسی ده‌‌چن، تا واقعیه‌‌ت، به‌‌ڵام ئه‌‌گه‌‌ر بیر له‌‌ هه‌‌موو فاكته‌ره‌‌ مه‌‌ترسیداره‌‌كان كرابێته‌‌وه‌‌و گه‌ره‌نتێكی باوه‌ر پێكراو هه‌‌بوایه‌‌، شتێكی زۆر باش ده‌‌بوو.
هاوڵاتی: به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ دروست بێت ئێمه‌ پشتگیری‌ لێده‌كه‌ین ئه‌ی‌ ئێوه‌ وه‌كو پژاك؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: ئه‌‌گه‌‌ر ئه‌‌و مه‌‌رجانه‌‌ی كه‌ ‌له‌‌سه‌‌ره‌‌وه‌‌ ئاماژه‌‌م پێكردوون له‌‌به‌‌ر چاو بگیرێن، ئێمه‌‌ش به‌‌دڵ‌و به‌‌گیان پشتیوانی لێده‌‌كه‌‌ین.
هاوڵاتی: موراد قه‌ره‌یلان به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ڵێت ته‌نیا كورد نوێنه‌ری‌ نییه‌ له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێت وانیه‌ په‌كه‌كه‌ش له‌ئێستادا چاوی‌ له‌ده‌وڵه‌تی‌ كوردییه‌؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: هیچ كوردێك نییه‌‌ كه‌ ‌دژی دروستبوونی وڵاتێك به‌‌نێوی كوردستان بێ. به‌‌ڵام سنووری ئه‌‌و كوردستانه‌‌ پێویسته‌‌ بۆ هه‌‌ركه‌‌س زۆر گرنگ بێ.
هاوڵاتی: ئایا دروستبوونی‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر پارچه‌كانی‌ تری‌ كوردستان؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: هه‌‌ر شێوه‌‌ ئاڵوگۆرییه‌ك ئه‌‌رێنی یان نه‌‌رێنی له‌‌هه‌‌ر پارچه‌‌یه‌‌كی كوردستان راسته‌‌وخۆ كاریگه‌‌ری ده‌‌بێ له‌‌سه‌‌ر پارچه‌‌كانی تر.
هاوڵاتی: له‌ئێستادا دوو ئاراسته‌ هه‌یه‌ بۆ دروستبوونی‌ ده‌وڵه‌ت ئاراسته‌یه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێت با ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ دروست بێت ئینجا ناوچه‌ دابراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر كوردستان ئاراسته‌یه‌كی‌ تریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ده‌ڵێت با ناوچه‌ دابراوه‌كان بگه‌رێنه‌وه‌ سه‌ر كوردستان ئینجا ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ دروست ببێت؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: له‌‌باشوری كوردستان بێ ناوچه‌‌دابراوه‌‌كان راگه‌‌یاندنی ده‌‌وڵه‌‌ت به‌‌ قازانجی كورد نازانم.
هاوڵاتی: به‌باوه‌ری‌ ئێوه‌ ئێران‌و توركیا چی‌ ده‌ڵێن ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ببێت به‌ده‌وڵه‌ت؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: توركیا‌و ئێران دوو وڵاتی زلهێزی رۆژهه‌‌ڵاتی ناوه‌راستن، ئه‌‌گه‌‌ر رۆژێك له‌‌سه‌‌ر پێكهاتنی وڵاتێكی كوردی له‌‌باشوری كوردستان پێك بێن، سه‌‌د له‌‌سه‌‌د ئه‌‌و پێكهاتنه‌‌ داوێكه‌‌و فێڵێكه‌‌ به‌‌دژی كورد.
هاوڵاتی: پرۆفیسۆر ئۆفرا بینگۆ یه‌كێك له‌پسپۆرانی‌ ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ دروست بێت ئه‌وا ئیسرائیل یه‌كه‌م شوێن ده‌بێت دان به‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌نێت؟ پێتوایه‌ ئه‌وه‌ رای‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسرائیل بێت یان بۆچوونێكی‌ تاكه‌ كه‌سیه‌؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: به‌‌ره‌‌سمی ناسینی كوردستان له‌‌لایه‌‌ن ئیسرائیله‌‌وه‌‌ بۆ كورد نابێته‌‌ نان‌و ئاو. كورد ده‌‌بێ له‌‌گه‌ڵ‌ وڵاته‌‌كانی ده‌‌وروبه‌‌ری‌و جیرانه‌‌كانی خۆی به‌‌ئاشتی‌و ته‌‌با بژی.
هاوڵاتی: پیته‌ر گالبرێس كه‌دیبلۆماتكارێكی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی‌ كوردی‌ دروست بێت ئه‌مه‌ریكا ناچاره‌ دانی‌ پێدابنێت؟
حاجی‌ ئه‌حمه‌دی‌: كاتێك ئه‌مه‌ریكا دۆسته‌‌كه‌‌ی خۆی توركیا‌ رازی بكا بۆ چاره‌‌سه‌‌ری كێشه‌‌ی كورد له‌‌توركیا‌، ئه‌‌وكات كورد مافی خۆیه‌‌تی باوه‌‌ر به‌‌ئه‌مه‌ریكا بكات.

سەرچاوە؛ هاوڵاتی

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان