کۆماریخواز/ ناوه‌ندی هه‌وال: دیداری نێوان پارتی کرێکاران‌و رەنجدەرانی کوردستان و بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان
رۆژی چوار شەمبە رێکەۆتی ٩/١٠/٢٠١٣، شاندێک لە نوێنەرایەتی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە هەۆلێر بە سەرپەرشتی چالاکوانی هێژا کاک هیوا مەۆلانیا ئەندامی شوورای هەماهەنگی و کارگێری دەفتەری نوێنەرایەتی بزووتنەوە لە هەۆلێر، هاۆرێ لەگەل چالاکوانان کاک لوقمان غوونجە گولان و کاک مەنسور زیائی، سەردانی بارگای ناوەندی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانیان لە هەۆلێرکرد. شاندی بزووتنەوە زۆر بە گەرمی لەلایەن شاندی خانەخوێ پێکهاتوو لە بەرێزان هەڤال باپێر کاک ملا سکرتیری پارتی، هەڤال رزگار رەسول بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و هەڤال عیسا رسول ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پێشوازیان لێ‌کرا.
لەم دیدارەدا سه‌ره‌تا، شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەبۆنەی سەرکەۆتنی لیستی پارتی کرێکاران و رەنجدەران لە پرۆسێسی هەلبژاردەنەکانی پارلەمانی کوردستاندا پیرۆزبایی بزووتنەوەیان ئاراستە کرد، و هێوای سەرکەۆتنیان لە ژیان و خەباتی پارلێمانتاریستیدا بۆخواستن. لەدرێژەی باس‌دا دوولایەن سەبارەت بە بارودۆخی جیهانی، ناۆچه‌یی و کوردستانی بیرۆرایان گۆرییه‌وه.
له‌ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کاندا، دوولایه‌ن سه‌باره‌ت به هێله گشتی و سیاسیه‌کانیان روو له شاندی به‌رامبه‌ر روونکردنه‌وه‌ی پێویستیان ئاراسته کرد و له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا شاندی بزووتنه‌وه له‌گه‌ل تیشک خستنه‌سه‌ر ئیستراتێژی و مێتۆدی خه‌بات و مکانیزمه‌کانی کارا بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئامانجی ئیستراتێژیکی بزووتنه‌وه، زۆر به روونی له سه‌ر پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنه‌وه، بۆ به ئاشتی کردنی کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان، بۆ شاندی پارتی دوا، که له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا شاندی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان، پرۆژه‌ی ئاشته‌وانی بزووتنەوەیان زۆر بەرز و شایانی پشتگیری گشت رەهەندی نەرخاند.
شایانی باسە شاندی پارتی ئامادەگی خۆیان بۆ پالپشتی سیاسی و مەعنەویی بۆ سەرخستنی پرۆژەی بزووتنەوە راگەیاند و هەر لەم پەیوەندیشدا هێوایان خواست هەموو لایه‌نه‌کانی کوردستانی بە گەرمی پێشوازی لەم پرۆژه‌یه‌ی ئاشتەوانی بزووتنەوە بکه‌ن.
لەکۆتاییدا هەردووک شاند لەسەر دریژەی پەیوەندی دووقۆلیان و دیدار و چاۆپێکەۆتنی زیاتر پێداگریان کرد.
10/10/2013