خالید محه‌مه‌دزاده
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان ره‌تیده‌كاته‌وه دانوستانی راسته‌وخۆی له گه‌ل كۆماری ئیسلامی بووبێت به مه‌به‌ستی راگرتنی شه‌ری نێوانیان‌و ئه‌و ئاگربڕه‌ی نێوان خۆیان‌و ئێرانی گه‌رانده‌وه بۆ ناوبژیوانی هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته‌ش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه ئیستا هیچ شه‌رو پێكاداێك له نێوان پژاك‌و ئێران نیه‌و سنوره‌كان ئارامه . ریوار ئابدانان ئه‌ندامی مه‌جلیسی پژاك له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پژاك.
ئیوه به‌یاننامه‌یه‌كتان به زمانی فارسی بلاوكرده‌وه‌و تیادا باس له رۆلی ئیمام حسین‌و گرنگی مانگی محه‌ره‌م ده‌كه‌ن، ئامانج له ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه چیه له كاتێكدا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پژاك یا حیزبیكی كوردی له رۆژهه‌لاتی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌وشیوه به بۆنه‌ی مانگی محه‌ره‌م ده‌رده‌كات؟
ریوار ئابدانان: ئیمه وه‌ك پژاك روانگه‌یه‌كی جیاوازمان بۆ مه‌سه‌له‌ی دین‌و مه‌زهه‌ب هه‌یه. له رۆژهه‌لاتی كوردستان ئیوه ده‌زانن كه ئایین‌و ئایینزای جیاواز هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه مه‌زه‌هه‌بی شێعه‌یه كه زۆرێك له دانیشتوانی كوردستان شیعه مه‌زهه‌بن، وه‌ك ئیلام‌و كرماشان‌و شوینه‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها له باشوری كوردستانیش به‌شێك له كورده‌كان شێعه‌ن. لای ئێمه ئایین‌و ئایینزاكان وه‌ك یه‌كێك له فاكتۆره‌كانی كه‌لتوورین‌و ریزیان لیده‌گرین‌و ئیمه‌ش شرۆڤه‌و تێگه‌یشتنمان له‌سه‌ر ئاین‌و مه‌زهه‌ب جیاوازه .دین گریدراوی گه‌له‌و ده‌ستكه‌وتی كه‌لتووری گه‌له، ئیمه ئه‌وه ده‌پاریزین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا پژاك هاوكات باس له دین فرۆشانی حكومی ده‌كات كه گۆیا ئه‌و‌ان ویستویانه راپه‌رینی ئیمام حسین له مانا راستیه‌كه‌ی خوی خالی بكه‌نه‌وه، مه‌به‌ستان له دینفرۆشانی حكومی چیه؟
ریوار ئابدانان: وه‌ك ده‌زانن ئیستا له ئێران دوو جۆر مه‌زهه‌بی شێعه هه‌یه. یه‌كیان ئه‌و مه‌زهه‌بی شێعه‌یه‌ی كه ئیستا له ده‌ست كۆماری ئیسلامییه، حكومه‌ت وه‌ك ئامرازێك بۆ سه‌ركو‌تكاری سودی لی وه‌رده‌گریت، ئیمه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه توندوتیژی تێدایه. به‌لام ئه‌و مه‌زهه‌بی شێعه‌یه كه هی گه‌له‌و له‌ناو گه‌له، جیگای ریزه. ئیمه وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی كه‌لتوری چاوی لی ده‌كه‌ین،ئیمه له بۆنه جیاوازه‌كانی تریش ئایینه‌كانی یه‌زیدی‌و یارسان‌و هه‌موو ئه‌و بۆنانه كه گه‌ل پیرۆزیان ده‌كات ئیمه به پیرۆزمان راگرتووه. ئیمه مه‌زهه‌بی شیعه ته‌نیا به مه‌زهه‌بی ده‌سه‌لات نازانین‌و پیویسته به‌و شیوه چاو له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌ین. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌و به‌یاننامه بلاو بۆته‌وه‌و ئه‌وه شتێكی نوی نیه به نیسبه‌ت ئیمه‌وه.
ئه‌و به‌یاننامه‌ی ئیوه له ناو ئه‌حزاب‌و چالاكانی سیاسی رۆژهه‌لاتی كوردستان كه‌وتوه‌ته به‌ر ره‌خنه، ئیوه چون سه‌یری ئه‌و ره‌خنانه ده‌كه‌ن؟
ریوار ئابدانان: به داخه‌وه ئه‌حزابی سووننه‌تی و كلاسیكی كورد به هه‌مان روانگه‌و عه‌قلیه‌تی حكومه‌تی ئێران سه‌یری مه‌زهه‌ب‌و دین ده‌كه‌ن. به‌لام ئیستا به‌شێكی گه‌وره‌ی كورد له ئێران شیعه مه‌زهه‌بن. سیاسه‌تی ئه‌و رێكخراوانه به‌رامبه‌ر به كوردی شیعه بووه به هوی دابه‌شبوونی كورد له ئێران. ئه‌و روانگه‌و سیاسه‌ته بۆ خوی بووه به هوی خزمه‌تكردنی ده‌سه‌لات. كوردستان ولاتێكه جیاوازی ئایینی‌و زاراوه‌یی تێدایه‌و هه‌موویان جیگه‌ی ریزن. ناوه‌رۆك‌و به‌رنامه‌ی ئیمه بۆ كیشه‌كانی كۆمه‌لگاش ئه‌وه‌یه كه ده‌بیت جیاوازییه ئاینییه‌كان ریزیان لی بگیرێت‌و هیرش نه‌كریته سه‌ریان.
دوای راگرتنی تۆپبارانه‌كانی ئێران، له میدیاكان باس له ئاشته‌وایی له نێوان پژاك‌و ئێران هاته گۆرێ، ئایا ئیوه رێككه‌وتنتان له گه‌ل ئێران هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ر ده‌ست پێنه‌كه‌نه‌وه؟
ریوار ئابدانان: نا. هیچ چاوپێكه‌وتنێك له نێوان ئیمه‌و ئێران رووی نه‌داوه. دیاره هه‌ندێك لایه‌ن له هه‌رێمی كوردستان ویستیان ناوبژیوانی بكه‌ن، دیاره شه‌ر راگرتنه‌كه‌ش به‌ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و لایه‌نانه بووه‌و هیچ چاوپێكه‌ونتێك له‌نێوان پژاك‌و كۆماری‌ئیسلامی رووی نه‌داوه.
واته شه‌رێك ئیستا له نێوانتان نیه؟
ریوار ئابدانان: به‌لی له پراكتیكدا شه‌رێك له نێوان ئیمه‌و ئێران نیه‌و ئه‌و ئاگربه‌سته به‌رده‌وامه
كوردی ئێران به رای ئیوه له‌م قوناغه ده‌بیت چی بكات؟
ریوار ئابدانان: پیویسته هه‌موو لایه‌نه‌كانی رۆژهه‌لات هه‌ول بده‌ن بۆ به‌ستنی كونگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئه‌و ناكۆكیه‌كه‌ی كه له‌ناو رێكخراوه‌كان هه‌یه پیویسته لای به‌رن‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد به بنه‌ما بگرن. بۆ ئه‌وه‌ی له قوناغی دیزاینكردنی ناوچه‌كه به‌شداری بكه‌ین‌و گه‌لی كورد بتوانیت به مافه‌كانی خوی بگات. ئه‌مه‌ش به‌رپرسیاره‌تی حیزبه‌كان زیاتر ده‌كات.
سه‌رچاوه رۆژنامه‌ی هاولاتی