ئه‌فراسیاب گرامی
به‌شی یه‌که‌می وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌رێز د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می
د.عه‌بدوڵڵا ئه‌بریشه‌می: سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد به تایبه‌ت له وڵاته تازه پێکهاتووه‌کانی تورکیا‌و عێراق، پێکههڵپرژانی دوو لایه‌نی ناسیۆنالیستییه، یه‌کیان داگیرکه‌رو فره‌خواز، ئه‌وی تریان رزگاریخواز، به‌ڵام ده‌سه‌لاته زله‌کانی جیهانی تا ئه‌ورۆ مافی مرۆڤیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی خۆیان، فیدای به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆ کردووه. ئه‌وان له 90 ساڵی رابردوو دا مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی دۆسته‌کانیان(وه‌ک تورکیا) له‌سه‌ر کورد پاراستووه
پ ـ سه‌ره‌تای پرسیاره‌که‌م له به‌رێزتان به پرسیارێکی گشتگیر ده‌ست پێ ده‌که‌م، زۆرێک له کارناسانی سیاسی پێیان وایه که کێشه‌ی کورد بۆ سیستم و مودیرییه‌تی سیاسی ده‌سه‌لاتانی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان دا ده‌گه‌رێته‌وه، ئایا بزووتنه‌وه‌ی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی کورد، به مه‌به‌ستی دابین کردنی مافه سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی هه‌ڵقوڵاوی چ باروودۆخێک بوو؟ به تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا؟
و: دوکتور عه‌بدوڵڵه ئه‌بریشه‌می: = دیاره چه‌مکی پرسیاری به‌رین و گشتی، وه‌ڵام و باسی به‌رینی ده‌وێ. به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی به‌کورتی بگونجێ قسه‌ی له‌سه‌رده‌که‌م:
ئاماژه‌یه‌کی مێژوویی پێویست: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی(حاکمیت) ئیران له سه‌ده‌ی حه‌وت به هێرشی عه‌ره‌بان به ته‌واوی له‌ناو چوو(641ز)، دوای 860 ساڵ، به دامه‌زراندنی پادشایه‌تی ئیسماعیلی سه‌فه‌وی له (1501ز)، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به پێناسه‌ی ئێرانی وه‌دیار که‌وته‌وه. به‌ر له شائیسماعیل، ده‌سه‌ڵاتێک به شناس و ناوی ئێران، له ئارادا نه‌مابوو. هه‌رچی بوو، به ناوی پادشایه‌تی بنه‌ماڵه‌کان بوو.
کورده‌کانیش له سه‌ده‌ی نۆی زایینی، میرو پادشای خۆیان له ناوچه کوردییه‌کان و ئازربایجان (کسروی، شهریاران گمنام) دامه‌زراند، زۆرجار ژماره‌ی ئه‌ماره‌ته کوردییه‌کان له 30 میرنشین تێده‌په‌ڕی که ماوه‌ی پتر له هه‌زار ساڵ (تا سه‌ده‌ی نۆزده) دسه‌ڵاتی خۆیان (چ سه‌ربه‌خۆ چ سه‌ر وه پادشایهتێکان) راگرت.
یه‌که‌م دابه‌شبوونی ئه‌ماره‌ته کوردییه‌کان، به کوردی کوته‌نی به هاتنه‌سه‌رکاری "شاسمایل"، (ده‌ڵێن ئه‌و مه‌ته‌ڵه له‌وسه‌رده‌مه‌وه داکه‌وت: رابه! شا بۆ به عه‌جه‌م!) زۆربه‌ی میری ناوچه کوردییه‌کان له به‌ر کێشه‌ی ئاینیی و لادانی میرانی بۆمی به‌فه‌رمانی شا سمایل، نه‌یانتوانی سه‌ر وه پادشایه‌تی سه‌فه‌وی بمێننه‌وه. له سه‌رده‌می شه‌ڕی چاڵدران (1514)، به‌شی زۆری میرانی کورد، پاڵیان وه سوڵتان سه‌لیمی عوسمانی دا‌و په‌یماننامه‌یان به‌یه‌که‌وه مۆر کرد که ناوچه کوردییه‌کان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیان رابگرن.
له‌و نێوه‌دا چه‌ند ئه‌ماره‌ت وه‌ک ئیلام، ئه‌رده‌ڵان و موکری به‌لای ئێران‌دا مانه‌وه. به‌ڵام به فه‌رمانی شاسمایل، قزڵباشه‌کان هێرشیان هێنا سه‌ر ناوچه‌ی بنده‌ستی "سارم به‌گ"ی موکری، شاری دریاس و ناوچه‌ی موکریان له8- 1507 وێران کرا(ده‌ڵێن محاڵی شاروێران له‌و سه‌رده‌مه‌وه ئه‌و ناوه‌ی به‌سه‌ر دابراوه). له په‌لاماره‌کانی قزڵباشان، خه‌ڵکێکی زۆر قه‌تڵ و بڕ کرا، برای سارم به‌گ و کوڕه‌که‌ی که‌وتنه بنده‌ست قزڵباشان، ناردرانه ته‌ورێز، شاسمایل ده‌ستووری دا کوڕی سارم به‌گیان به زیندوویی کرده که‌باب، یه‌که‌م پاروو شا وه‌ک موڕشید خۆی خواردی، ده‌وروبری به دوای وی خواردیان! براکه‌شیان به زیندوویی له مه‌نجه‌ڵدا کوڵاند... به‌وحاڵه‌ش ده‌سه‌ڵات هه‌ر له‌ده‌ست بنه‌ماڵه‌ی موکری‌دا مایه‌وه. به نه‌مانی شاری دریاس، موکرێکان له نێوان مه‌راغه‌و میاندواو، له مه‌ڵبه‌ندێک به نیوی 'گاوودؤل" ناوه‌ندی حکوومه‌تیان دامه‌زرانده‌وه، سه‌دو شه‌ش ساڵ دوایه، شاعه‌بباس به ده‌هۆ وه‌ک رێبوار‌و میوان که به خۆیی و له‌شکره‌که‌ی به بناریاندا رایدهبردو سه‌رکرده‌کانی موکری ده‌چوون به‌خێراتنی بکه‌ن، دوو یا سێ که‌س ده‌برانه لای چادری شای، له‌وێ ده‌بوو پێڵاوه‌کان ده‌رێنن، له‌وکاته‌دا ده‌کوژران... فه‌رمانی کوشتاری گشت خه‌ڵکی ناوچه درا، میاندواو بوو‌و به بنکه‌ی دابین بوونی به‌شێک له له‌شکری شاعه‌بباس که له کرمان و سیرجانه‌وه هاتبوون. به‌ڵام ئه‌وجار دوای بیست ساڵێک که بنه‌ماڵه‌ی موکری خزابوونه سه‌رده‌شت، سابڵا‌غ/مه‌هاباد کرا به ناوه‌ندی حکوومه‌تی موکریان.
له سه‌ده‌ی نۆزده، هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عوسمانی، ده‌ستیان به گۆڕانکاری له سیستمی حکوومه‌ته‌کانیان کرد که له‌سه‌ر ره‌وتێکی پلوراڵ و فدراتیڤ بوو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌گژ ئه‌ماڕه‌ت و ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌یه‌کانی کورد رۆهاتن و ئیختیاری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌رهێنان. به‌و چه‌شنه کێشه‌و ته‌نگانه‌ی هاوچه‌رخی گه‌لی کورد سه‌ری هه‌لدا:
له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا که ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ره‌و دامه‌زرانی سانترالیزم هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه‌و حکوومه‌ته ناوچه‌یه‌کانی کوردی تێکشکاند، هێشتا ناسیۆنالیزمی تورک ته‌واو نهگوورابوو. دوای عوسمانی قاجاره‌کان ده‌ستیان به‌م کاره کرد و ته‌نگیان به گه‌لی کورد هه‌ڵچنی. به‌ڵام قاجاره‌کان له ناسیۆنالیزمی ئێرانی به‌دوور بوون؛ دوکتور "مهدی بهار" له کتێبی "میراث خوار استعمار" دا ده‌ڵێ: "آغا محمدخان" بۆ "علیخان افشار" سه‌رۆکی تورکانی "آذربایجان" نووسێ: تیره‌گه‌لی "ترک و مغول" که له ئێرانن، ده‌ست بده‌نه یه‌ک تا ئێرانی گه‌ل نه‌توانن به سه‌لته‌نه‌ت بگه‌ن. (لاپه‌ڕی 317) هه‌ر بۆیه‌ش! دواتر بنه‌ماڵه‌ی قاجار، ده‌سه‌ڵاته کوردییه‌کانیان لابرد نه‌کا وه‌ک که‌ریمخانی "زه‌ند" دیسان به ده‌سه‌ڵات بگه‌ن.
میره کورده‌کان تا گه‌یشتنی تورکانی سه‌لجووقی له سه‌ده‌ی 11 زۆر به‌هێز بوون، به‌ڵام هه‌نگاوێکیان بۆ یه‌کگرتن هه‌ڵنه‌هێناوه تا بتوانن له به‌رانبه‌ر هێرشی تورکاندا بوێستن. له سه‌ده‌ی 11به دواوه زۆرتری میرانی کورد ورده‌ورده که‌وته بنده‌ستی تورکان، ده‌ڵێی کورد نرخی به‌رژه‌وه‌ندی پێویست بۆ "ده‌سه‌ڵاتی گه‌لی خۆی" نه‌ناسیوه، به دریژایی میژوو زۆر جار دیتراوه وه‌ک به‌کرێگیراو یان له به‌خیلی به یه‌کتر، پاڵیان وه دوژمن داوه‌و ده‌سه‌ڵاتی کوردیان تێکشکاندووه. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ماوه‌ی هه‌زار ساڵ له زۆرتری ناوچه کوردییه‌کان حکوومه‌تیان کرد.
دابه‌شکردنی کوردستانی بنده‌ست عوسمانی، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، بنه‌مای بیری سازدانی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ییی تورک له لایه‌ن تاقمی "تورکانی لاو" داڕێژرا، گه‌لی ئه‌رمه‌نی له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانیدا یه‌که‌م قوربانی ئه‌و بیره بوو. دوای شکستی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، جگه له کوردستان، وڵاتانی تری بنده‌ستی عوسمانی رزگار بوون، له‌و نێوه‌دا سنووری جوغرافیایی وڵاته دابڕاوه‌کان له لایه‌ن بریتانیا‌و تا راده‌یه‌ک فڕانسه دیاری کرا، ئه‌وان به‌شێک له مه‌ودای جوغرافیایی کوردستانی بنده‌ستی عوسمانیان به چه‌شنێکی زۆر فێڵاوی و لاسارانه، بۆ سازکردنی وڵاتانی عیراق و سووریا دابین کرد. دوای ئه‌م ره‌وته به‌ڵێنی خۆیان له په‌یمانی "سێڤر" (بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردی بنده‌ستی عوسمانی) نکوول کرد، به په‌یمانی "لۆزان" ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که دابه‌ش نه‌کرابوو به به‌ڵێنی دهسڵهته زله‌کان له بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی تازه پێکهاتووی تورک‌دا مایه‌وه. ئه‌وانیش، هه‌ر به کۆمه‌ڵکوژی گه‌لی کورد، راگوێستن و زۆره‌ملی، ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یان بۆ یه‌که‌م جار له مێژوودا به ناوی وڵاتی "تورکیا" ناساند‌و حاشایان له بوونی گه‌لی کورد له‌م وڵاته کرد.
هه‌ڵوێستی هه‌ر سێ ده‌وڵه‌تی تازه پێکهاتووی تورکیا، عێڕاق و سووریا، له‌سه‌ره‌تاوه دژ به گه‌لی کورد بوو. به‌و چه‌شنه له دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، باروودۆخی کێشه‌ی کورد له لایه‌ن سێ ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی ناوبراو، ره‌وتی ناسیۆنالیستی به‌خۆی گرت. له‌و نێوه‌دا ره‌زاشای په‌هله‌وی که ئه‌ویش ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی به نێوی ئیران، به پێناسه‌ی گه‌لی فارس، له جێگای سیستمی پێشمۆدێڕنی ئێران دامه‌زراندبوو، خۆی هێنایه رێزه‌ی ئه‌و سێ ده‌وڵه‌ته کوردکوژانه. له ئاکامدا ئه‌و ره‌وته دزیوهی چوار ده‌وڵه‌تی زاڵ به‌سه‌ر گه‌لی کورد، کێشه‌و قه‌یرانی هاوچه‌رخی گه‌لی کوردی لێکه‌وته‌وه. کێشه‌یه‌ک که به سه‌دان جار کۆمه‌ڵکوژی به‌سه‌رهاتوه.
به‌و چه‌شنه کێشه‌ی کورد، به‌ر له کێشه‌ی فه‌له‌ستین، وه‌ک گه‌وره‌ترین پرسی هاوچه‌رخ له رۆژهه‌ڵاتی ناوین هاته ئاراوه. له‌و نێوه‌دا گشت ده‌سه‌ڵاته زله‌کانی جیهان پشتیان له کورد کردوو ئاوڕیان له کۆمه‌لکوژی کورد نه‌داوه.
کورد‌و ئێران، به‌ڵام خۆتێخزاندنی ده‌وڵه‌تی ئێران به فه‌رمانی ره‌زاشا له پرۆژه‌ی کوردکوژی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وپه‌ڕی چه‌وتی و لاساری سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئیرانی سه‌رده‌می په‌هله‌وی بوو که ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. ناسیۆنالیسته پاوانخوازه‌کانی ئیرانی له لایه‌ک کورد به ره‌سه‌ن ترین ئێرانی داده‌نێن، له لای تریش ئه‌وپه‌ڕی لاساری و فێلبازی سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد ده‌که‌ن. له کاتێکدا به دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، نوێنه‌ری کوردانی بنده‌ستی عوسمانی له کۆنفرانسی پاریس، داوای کرد ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی به گه‌لی کوردی بنده‌ستی عوسمانی نادرێت، با کورد دابه‌ش نه‌کرێن و بکه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران، به‌ڵام مودیرییه‌تی ناوخۆیان به‌ده‌ست بێ.* دیاره ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و ئه‌رکه‌ی لهخۆڕانهدهدیت، نه ده‌بوو دوژمنایه‌تی گه‌لی کوردی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بکا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ئێران سازدرابا (یان سازبدرێ)، ئێران له سنووره‌کانی رۆژئاوای خۆی، ده‌وڵه‌تێکی کوردی هاوسێ ده‌بوو، له ره‌وتێکی ئه‌وتۆدا، ئێران قه‌ت به‌و چه‌شنه نه‌ده‌که‌وته به‌ر په‌لاماری هێزی سه‌ددامی به‌عسی.
روانگه‌ی نادێموکراتیک له ئیران، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، سیستمی "مه‌شرووته" له ئێران دامه‌زرا. به‌ڵام ئه‌و ره‌وته له ده‌ستوور دا شێوازی پاوانخوازانه‌ی ئاینیی سه‌رده‌می سهفهوێکانی داسه‌پانده‌وه (بروانه به‌ندی 2ی "متمم قانون اساسی مشروطه"). دواتر به هاتنه‌سه‌رکاری ره‌زاخان و لادانی قاجاره‌کان، نه‌ته‌نیا ره‌وتی بنه‌ڕه‌تی مه‌شرووته له ژێرپێ نرا، به‌لکوو سه‌رله‌نوێ ملهۆڕی پاشایه‌تی کۆن دامه‌زرایه‌وه. ئه‌و ره‌وته له قاپێلکی به‌ڕواڵه‌ت مۆدێرنی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بڕوای ناسیۆنالیستی په‌سندکراوی به‌شێک له ئێلیته‌کانی ئێرانی دامه‌زرا. ئه‌گه‌رچی تورکان هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتی ئیرانن، به‌ڵام ئه‌و ره‌وته ماوه‌یه‌که به‌شێک له تورکانیشی دژ به چه‌مکی "ناسیۆنالیزمی ده‌وڵه‌تی" وه‌خۆ خستووه. ناسیۆنالیزمی ده‌وڵه‌تی بنه‌مای به‌هێز بوونی روانگه‌ی سانترالیزم و بیری "نادێموکراتیک" له ئێرانه که تا ئه‌وڕۆ، به‌رگری له پێکهاتنی سیستمی دێموکراسی گشت لایهبه له وڵات کردووه. به‌و چه‌شنه زۆربه‌ی گه‌لانی ئیران به ویستی ده‌وڵه‌ت خراونه ژێر پرۆسه‌ی نهتهوهسازێکی کارهساتسازو نه‌ویستراو. له حاڵیکدا سیستمی حكوومه‌تی پێشمودێرنی ئێران (ده‌گه‌ڵ هه‌بوونی هه‌موو لایه‌نه خراپه‌كانی)، له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌شنێک "پلۆرالیزم‌و فیدراڵی" راوه‌ستابوو که دابه‌شبوونی دێموکراتیکی ده‌سه‌ڵات له نێوان ناوهندو ده‌ورووبه‌ر دایه، هه‌ر بۆیه‌ش گه‌لانی ئێران له سه‌رده‌می پێش‌مۆدێرن، کێشه‌یه‌کی به‌رچاویان له‌سه‌ر پێناسه‌ی ئێتنیکی نه‌بوو. کێشه‌کان زۆرتر له‌سه‌ر ئایین و ده‌سه‌ڵات بوون. به‌ڵام وه‌ک له‌زمانی ئاغا موحهممدخانی قاجار ئاماژه‌ی پێکرا، ده‌سه‌ڵاته فرهخوازهکانی مێژوو(که دامه‌زرێنه‌ری پادشایه‌تی گه‌وره‌و ئه‌مپراتووری بوون)، له سه‌ره‌تاوه ویستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئتنیکیان هه‌بووه.
له‌سه‌رده‌می ره‌زاشاوه، ناسیونالیسته‌کانی ئێرانی، له لایه‌ک حاشا له‌و چه‌شنه فێدراتیڤ و پلورالییهی پێشمۆدێڕنی ئێران ده‌که‌ن (ئه‌وی به "ملوک الطوایفی" ناو ده‌به‌ن، بی ئه‌وه‌ی چلۆنایه‌تی حکوومه‌ته ناوچه‌یه‌کان- به تایبه‌ت له کوردستان- بخه‌نه به‌ر لێکدانه‌وه)، له‌لای تر زۆربه‌ی ئیرانیانی لایه‌نگری سانترالیزم، نادێموکڕاتیکن. هه‌ر بۆیه‌ش دان پیانانێن که سیستمی سانترالی دامه‌زراو له ئێران له‌سه‌ر بیری ناسیۆنالیستی تایبه‌ت، له 90 ساڵی رابردوو دا کاره‌ساتی تێکده‌رانه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه.
شایانی باسه ئه‌و "ده‌سه‌ڵات"هی سه‌فه‌وێکان دایانمهزراندو چه‌مکی ده‌وڵه‌تی "ئێران"ی وه‌خۆ گرت، تا ئه‌وڕۆ به چه‌شنێکی زۆر دیموکراتیک له نێوان تورک و فارس، دابه‌شکراوه. به‌ڵام له‌و ماوه دریژه‌دا، تورکان به‌تایبه‌ت له باکووڕی رۆژئاوای ئیران، به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردیان پێشێل کردووه‌و بوونه هۆی کێشه‌گه‌لی نه‌خوازراو نێوان کورد‌و ده‌وڵه‌ت له ماوه‌ی 500 ساڵی رابردوو دا.
پ ـ سه‌ده‌ی بیسته‌م به سه‌ده‌ی گۆڕانکارییه مه‌زنه‌کان له ئاستی جیهانیدا ناوزه‌د ده‌کرێ، به‌ڵام کورد به پێی هه‌ڵکه‌وتوویی له ناوچه‌ی قه‌یراناویی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌رده‌وام به‌ره‌و شکست رووبه‌ڕوو بووه‌وه، به‌گشتی سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد و به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
و= گۆرانکارییه مه‌زنه‌کانی جیهانی له سه‌ده‌کانی پێشتره‌وه له رۆژئاوا سه‌ریان هه‌ڵدابوو. دواتر پڕیشکیان هاویشته سه‌ر وڵاتانی تر‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوین. به‌لام ره‌وتی گۆڕانکاری به پێی هه‌ڵگری چاندو کولتوری باو له‌و مه‌ڵبه‌نده، ملهۆرانهو نادێموکراتیک بوون و رۆژهه‌ڵاتی ناوینیان به‌ره‌و قه‌یرانی ناکۆکی ناوه‌کی پاڵ پێوه‌نا. ره‌وتی ملهۆڕانه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه، پێشێلکردنی مافی گه‌لی کورد‌و گه‌لانی تری لێ که‌وته‌وه. له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م به دابه‌شبوونی فێڵاوی و لاسارانه‌ی کوردستانی بنده‌ستی عوسمانی به‌سه‌ر سێ ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه و هاوده‌ستی ئیران له لایه‌ک، هاوکاری ده‌سه‌ڵاته زله‌کانی جیهانی ده‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له لای تر‌و دوور بوونی گه‌لی کورد له پیویستێکانی سه‌رده‌م بۆ جووڵانه‌وه، گشتیان به‌یه‌که‌وه بوون به هۆی شکستی بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوین.
له وه‌ڵامی پێشوو ئاماژه‌ی پێکرا، شکستی کورد و قه‌یراناوی بوونی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی پاوانکراو له لایه‌ن ناسیۆنالیسته زاڵه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین. شۆرشی 1357 ئێران ره‌وتی ناسیۆنالیستی له ده‌سه‌ڵات لاداو هاوبه‌شی ئاینیی کرده دروشمی ده‌سه‌ڵات. ناسیۆنالیسته‌کانی ئیرانی بۆ ماوه‌یه‌ک خۆیان خسته بن باڵی ئایین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆته دروشمی پاوانخوازی له ناوچه، به‌تایبه‌ت له تورکیا، ناسیۆنالیزمه. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر پاوانخوازی ناسیۆنالیستی له ئارادا نه‌بێ، فارس، تورک، عه‌ره‌ب، کورد، ئه‌رمه‌نی و ... وه‌ک به‌ره‌ی مرۆڤ به دوور له پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌سکه‌وته‌کانی، ده‌توانن له سیستی دێموکراتیکی گشت لایه‌نه‌دا به‌یه‌که‌وه بژین، ده ره‌وتێکی ئه‌وتۆدا، جوغرافیای ولات، ئایین، زمان و... به‌ری ژینی هاوبه‌شی گه‌لان ناگرن. ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵسته، پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رهه‌می پێوه‌ندیدار به ئه‌وه (که پتر له‌لایه‌ن ناسیۆنالیسته‌کان هاتۆته ئاراوه).
سه‌ده‌ی بیسته‌م بۆ کورد به تایبه‌ت له وڵاته تازه پێکهاتووه‌کانی تورکیا‌و عێراق، پێکههڵپرژانی دوو لایه‌نی ناسیۆنالیستییه، یه‌کیان داگیرکه‌رو فره‌خواز، ئه‌وی تریان رزگاریخواز، به‌ڵام ده‌سه‌لاته زله‌کانی جیهانی تا ئه‌ورۆ مافی مرۆڤیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی خۆیان، فیدای به‌رژه‌وه‌ندی ناوخۆ کردووه. ئه‌وان له 90 ساڵی رابردوو دا مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی دۆسته‌کانیان(وه‌ک تورکیا) له‌سه‌ر کورد پاراستووه.
له لایه‌کی تر، ئه‌و گه‌لانه‌ی ده‌سه‌ڵاته زاڵه‌کان له سه‌ر کورد ده‌گێڕن، بیری ناسیۆنالیستییان له هه‌ر قالبێکدا، داگیرکه‌رانه‌و فێڵاوییه، زۆر به‌هێزتریش له کوردن. دیاره کورد ناتوانی به هۆی بیر‌و دروشمی ناسیۆنالیستی له بنده‌ستی ئه‌وان رزگاربێ. به‌ڵکوو پیویسته ره‌وتی تریش وه‌ک دیپلوماسی و مافی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگرێ. به‌گشتی ناسیۆنالیزم یان هه‌ر برواو ئیدیۆلۆژییه‌ک، ته‌نانه‌ت ئاینیش، کاتێک کران به هۆکار به ده‌ست ده‌وڵه‌تانه‌وه، ده‌سه‌ڵات ده‌که‌وێته جه‌غزی پاوان و ئه‌و ره‌وته‌ش به‌دوور له عه‌داڵه‌ت و مافی مرۆڤه.
پ ـ ئه‌گه‌ر قۆناخی به‌هێزی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌سنیشان بکه‌ین، کام قۆناخ و ساڵان بۆ کورد وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌سنیشان ده‌که‌ن؟
و = لێره‌دا به کرۆنۆگرافی رووداوه‌کانی ناوچه‌ی موکریان ئاماژه ده‌که‌م که له سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا له رۆژهه‌ڵات به‌رچاو ده‌نوێنێ:
دوای تێکچونی حکوومه‌تی موکریان به دنه‌دانی عه‌شایری ناوچه(ده‌یه‌ی 1840)و دامه‌زراندنی بنکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی قاجار له موکریان به ناوه‌ندی سابڵا‌غ/ مه‌هاباد، بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵک له ساڵی 1880 به ڕێبه‌ری که‌سایه‌تی کاریزمایی کورد(شێخ عبیدالله) وه‌ڕێ که‌وت، ئه‌وکات حاکمی موکریان له مه‌هاباد/سابڵا‌غ، شازاده‌یه‌کی قاجار بوو، خه‌ڵکی شار به یاریده‌ی مه‌نگوڕان شازاده‌یان شاربه‌ده‌ر کرد و به ساغ و سه‌لیمی له میاندواو ته‌سلیمی پێگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیرانیان کرد. دوابه‌دوای ئه‌و کاره، به به‌ڵێنی شێخ، که‌سایه‌تێکی کورد له جێی شازاده‌ی قاجار (وه‌ک حاکمی موکریان) داندرا. تا ئێره چه‌مکی رووداوه‌کان له قۆناخی وه‌رچه‌رخانی به‌رز و شارستانیانه‌و سهرکهوتوویانهدابوو.
به‌ڵام له به‌ر بێ به‌رنامه‌یی و نه‌بوونی چوارچێوه‌ی "ویستی بزووتنه‌وه"و هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه‌ی توانایی کورد‌و ده‌وڵه‌ت، ره‌وتی بزاو به چه‌شنی عه‌شیره‌تی و ره‌مه‌کی درێژه‌ی پێ درا، له‌شکری کورد رووی له میاندواو کرد به دوای کوژرانی کوڕی شیخ له ده‌روازه‌ی میاندواو، له‌شکری راساوی کورد چوونه ناو میاندواو، به قسه‌ی شازاده نادر میرزا (نایب السلطنه تبریز) نزیک به هه‌شتسه‌د که‌س تورک و کرمانی له خه‌ڵکی میاندواو کوژرا و به‌شیک تاڵان کراو له‌شکری کورد به‌ره‌و بنا‌و وه‌ڕێکه‌وت و له بنار بنا‌و سه‌نگه‌ری گرت. ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌نووسێ له‌م هه‌رایه، هه‌م وڵاتی موکری، هه‌م وڵاتی عه‌جه‌م(هم خاک مکری هم خاک عجم) خه‌ساری وێکه‌وت(بۆچی هێرش کرایه سه‌ر میاندواوو بنا‌و؟).
زۆری نه‌خایاند سوپای ئێران و قهرهپشی تورک به‌ره‌و کوردستان هوروژمیان هێنا. گشت ناوچه‌یان خسته به‌ر شاڵاوی کوشتن و بڕین و تاڵان و سووتاندن. وه‌ک ساڵیانێک له‌مه‌وبه‌ر له که‌سانی باوه‌ڕپێکراوم بیستووه، سوپای ناسره‌ددین شا ئه‌و دێهاتانه‌ی که هیچ هاوبه‌شیان له هێرشو بزووتنه‌وه‌دا نهکرکردبوو، له ناوچوون و سه‌ربازی سۆپای ناسره‌ددین شا به‌سه‌رنێزه زارۆکی کوردی له لانک فڕیده‌دا. نادرمیرزا له کتێبی "تاریخ و جغرافیای دارالسلطنه تبریز" ئه‌و شه‌ڕو هێرشه‌ی به نێوی شه‌ڕی میلله‌تی ناو دهباو ده‌ڵی هه‌رچی کورده چ بێ تاوان، چ تاوانبار له‌و شه‌ڕه‌دا که‌وته به‌ر په‌لاماری سوپای ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ش به کارێکی نادروست داده‌نێ. له قه‌ولی هه‌واڵنێری تایبه‌ت، ده‌نووسێ: شه‌و له سه‌ر به‌رزایی که ئۆقره‌مان گرتبوو، هه‌تا چاو هه‌ته‌ری ده‌کرد، پتر له په‌نجا ئاوه‌دانی کورد بوو له ئاگردا ده‌سووتا، گشت ناوچه وێران و تاڵان کرا بوو (درساوجبلاق هیج ذیروحی نفس نمی کشید). هه‌ر وه‌ها له هه‌واڵه‌که‌دا قسه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له‌سه‌ر چه‌شنی هێرش و رووداوه‌کان، که ده‌ڵێن ئه‌و په‌لاماره، وه‌ک هیرشی ئه‌مریکایه‌کان بۆ رۆژئاوا و کوشتاری سوورپیستهکان ده‌چن. به‌و چه‌شنه کورد له یه‌که‌م بزووتنه‌وه، له درێژه‌ی ره‌مه‌کی جووڵانه‌وه‌دا ته‌واو شکستی هێنا. به‌ڵام دژایه‌تی کورد‌و عه‌جه‌م تاودرا، له لایه‌ن مێژوو نووسانه‌وه، کاره‌ساتی 1880به دایکی رووداوه‌کانی دواتر(ام الحوادث) ناوبانگی ده‌رکرد، چونکوو راسانی یه‌ک له دوای یه‌کی کوردی ناوچه‌ی به‌دواوه بوو. نزیک چل ساڵ دوایه، سمکۆ زۆرتر به تۆلهستاندن به ره‌وتی ره‌مه‌کی و عه‌شیره‌تی وه‌خۆ که‌وت...
قه‌ڕنێک دوای ده‌یه‌ی 1840 که ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی موکریان له‌ده‌ست کورد هاتبۆ ده‌ر، له ده‌یه‌ی 1940سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک دامه‌زرا (که باوه‌ڕی به جووڵانه‌وه‌ی چه‌کداری نه‌بوو)، له یه‌که‌می مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1324به‌یاننامه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێموکرات گهڵاڵهدرا که هاوکات ره‌وتی دامه‌زرانی حکوومه‌تی کوردی لێ که‌وته‌وه، له مانگی سه‌رماوه‌ز، هێزی پێشمه‌رگه بۆ "حکوومه‌ت" سازدرا‌و ئاڵای کوردستان له چه‌ند شاران هه‌لکرا (وه‌ک راگهیندنی حکوومه‌تی کورد له ناوچه). دواتر له 2ی رێبه‌ندانی 1324، ره‌وتی حکوومه‌تی کورد، به شێوه‌ی کۆمار، به نیوی (جمهوری کوردستان) هاته ئاراوه. به‌ڵام ساڵێک دوای دامه‌زرانی حکوومه‌ت و هێزی پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵکردنی ئاڵا له مههابادو چه‌ند شاری ده‌وروبه‌ر، ده‌رفه‌تی راگرتنی حکوومه‌تی کورد له ئارادا نه‌ما، به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆمار خۆیان له شه‌ڕی نابهرانبهرو ماڵ وێرانکه‌ر پاراست، هێزی پێشمه‌رگه(که بۆ حکوومه‌ت سازکرابوو) به خۆڕایی به‌خت نه‌کرا. دیاره دامه‌زراندنی حکوومه‌ت (که دواتر ره‌وتی کۆماری وه‌خۆ گرت)، ئه‌وپه‌ڕی لێهاتوویی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شارستانیانه‌ی گه‌لی کوردی به دنیا ناساند، ئه‌وه‌ش بهواقع به‌رزترین خاڵی وه‌رچه‌رخانی کورد له سه‌د ساڵی رابردوو دایه.
له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980(قه‌ڕنێک دوای بزووتنه‌وه‌ی 1880) ئه‌وجار به وه‌پێش خستنی "شێخ عزالدین" سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ره‌ی چه‌په‌وه، به‌نێوی سه‌رۆکی هه‌یئه‌تی وتووێژ(وه‌ک نوێنه‌ری گه‌لی کورد) ده گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کاتی، بزووتنه‌وه‌ی رێکخراوه‌یی و به رواڵه‌ت پێشکه‌وتوو ده‌ستیپێکرد. (شایانی باسه ئه‌وجار مه‌نگور که‌وتنه به‌ر په‌لاماری خۆی کورد[حیزبی دێموکرات] و خوشانه پاڵ ده‌وڵه‌ت.)
له سه‌ره‌تای شۆرشی(1357/1979) گشت ناوچه کوردییه‌کان به‌ده‌ست خۆی کورده‌وه بوون. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵی 5- 1324بیری دامه‌زراندنی حکوومه‌تی ناوچه‌یی، ته‌نانه‌ت کومیتهگهلی یه‌کگرتو له شاره‌کان(وه‌ک گشت ناوچه‌کانی ئیران) له ئارادا نه‌بوو. رێکخراوه‌کانی کورد که له به‌ستێنی سیاسه‌ت لاوازبوون و بڕوایه‌کی مریدانهیان به روانگه‌ی کۆمۆنیستی له شۆرش هه‌بوو، له جیات هه‌ڵسووڕانی سیاسی، ره‌وتی چه‌کداریان هه‌ڵبژارد.
حه‌وتوویه‌ک دوای شۆرش نوینه‌رانی ده‌وڵه‌تی کاتی هاتنه مه‌هاباد، به‌ره‌ی چه‌پ که هه‌ڵسووڕێنه‌ری کاره‌کان بوو، ره‌وتێکی له پێش گرت که ده‌وڵه‌تی کاتی و سیاسه‌توانانی ئیرانی لێ یان حاڵی بوو، چه‌په‌کان تاقمێک پتر نین به‌ڵام به هۆی ڕێکخراوه‌که‌یان، خۆیان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ر به‌سه‌ر گه‌لی کرد داسه‌پاندووه. هه‌ر بۆیه ده‌ستیان راگرت و له راوێچکهدا مانه‌وه.
حاڵووههوای کوردستان، رۆژ له دوای رۆژ، ئاڵۆزتر ده‌بوو، کاره‌ساتی نه‌ویستراو روویده‌دا، کاتێک نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت له مه‌هاباد بوون، پادگان له ناوخۆ تێکقرماو که‌وته ده‌ست خه‌ڵک و حیزبی دێموکرات، به‌ڵام ده‌کرا حیزب وه‌ک خاڵێک بۆ وتووێژ، که‌لکی لی وه‌ربگرێ نه‌ک ده‌ست به‌سه‌ر پادگان دابگرێ. مانگێک دواتر له سنه شه‌ڕی نێوان خه‌ڵک و رێکخراوه‌کان ده‌گه‌ڵ پادگانی شار ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست دانانی حکوومه‌تێکی ناوچه‌یی کورد بووبا، چ پێویست به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی پادگانه‌کان و ئه‌و هه‌مۆ چه‌که بوو؟ نزیک دوو مانگ دوای هاتنی ناردراوانی ده‌وڵه‌ت کاتی بۆ مه‌هاباد، حیزبی دێموکرات به گشتی بێخهبهر له حاڵووههوای وڵات و روانگه‌و ده‌سه‌ڵاتی تورکان له پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوا، له نه‌غه‌ده، ده دا‌و که‌وت و عالهمیک نه‌خوازراو کوژران و کورد له نه‌غده راوکران. دیسان ئه‌گه‌ر دوای کاره‌ساتی نه‌غه‌ده حیزب لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له ره‌وت و دۆزی خۆی و له‌داوکه‌وتنی کورد‌و حیزب کردبا، ده‌داوی شه‌ڕه‌کانی دواتر نه‌ده‌که‌وت. لێی حاڵی ده‌بوو هه‌ر له به‌شی باکووڕی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، چ داوگهلێک بۆ کورد چندراوه، هه‌ر ئه‌وده‌م چه‌قین له‌سه‌ر چه‌کی وه‌لاده‌نا تابتوابی به‌ڕه‌وتێکی سیاسی و ئه‌و خاڵانه‌ی به‌رده‌ستی و دیپلۆماسی - که قاسملوو تییدا وریا بوو - به‌ری هێندێک له پلانه دژ به کوردییه‌کان بگرێ. به‌ڵام که‌س به به‌رپرسی کاره‌ساتی نه‌غه‌ده دیاری نه‌کرا، بگره لێکۆڵینه‌وه له کاره‌ساته‌که‌ش له ئارادا نه‌بوو (یان وه‌ده‌ر نه‌خرا؟!). وه‌ک ده‌بینین حیزب له ئاستی پڕمه‌ترسی کورد له‌و پارێزگا ده‌ستکرده‌ی ره‌زاشا، که‌تره‌خه‌م بووه.
به‌کورتی: له دوای شۆرشی 57، حیزبه‌کان به پێچهاوانهی پیویست بوونی دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌رپرسی نآوچهیی، ره‌وتێکی سهرهرۆیانهیان گرته به‌ر، وه‌ک دوو حکوومه‌تی جیا له وڵاتێک‌دا به‌رچاو ده‌کران که کاریان ته‌نیا له مه‌ودای فه‌رمان و گرتن و کوشتن دابوو. کاروباری خه‌ڵک له نه‌بوونی مودیریه‌تی شاره‌کان؛ لهگرهژهنه چوو. کوردستان که‌وته به‌ر بێ به‌زه‌یانه‌ترین گه‌ماڕۆی ئابووری و که‌لو په‌لی ژینی خه‌ڵک. له ورمێ پارێزگار(استاندار)، مووچه‌و بودچهی ناوچه کوردییه‌کانی زه‌وتکرد. هێزو پێگه‌ی سه‌ر وه ده‌وڵه‌ت (له ده‌وروو به‌ری کوردستان)، ته‌واو سه‌ره‌ڕۆیانه، له‌سه‌ر رێگاکان وێستابوون و به‌که‌یفی خۆیان له هه‌ر پۆسته‌ی په‌تی گه‌ماڕۆیان تووندتر ده‌کردو رێبواریشیان سه‌ر به نیست ده‌کرد. به‌و حاڵه‌ش رێکخراوه‌کان فڕیان به تهنگو چه‌ڵه‌مه‌ی وڵات و خه‌ڵکه‌وه نه‌بوو، سه‌ره‌نجام پێکهه‌ڵپڕژان. هه‌ڵبه‌ت له‌سه‌ره‌تاوه دیار بوو چه‌کداربوونی حیزبه‌کان، پێکهه‌ڵپڕژانی به‌دواوه. پرسیاری به‌ڕێزتان به‌و چه‌شنه دووپات ده‌که‌مه‌وه: له 1880 وه تا 1980 "کام قۆناخ و ساڵان بۆ کورد وه‌ک خاڵی وه‌رچه‌رخان ده‌سنیشان ده‌که‌ن؟"
.... ئه‌م وتووێژه درێژه‌ی هه‌یه!
(کورته‌یه‌ک له بیوگرافی و چالاکی دوکتور عه‌بدوڵڵه ئه‌بریشه‌می)
له 1932/1310 له مه‌هاباد/ سابڵا‌غ، له دایک بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له مه‌هاباد و تاران (دبیرستان البرز) ته‌واو کردووه، له ساڵی 1335 دوکتورای ده‌رمانسازی له زانکۆی ته‌ورێز وه‌رگرتووه.
له مه‌هاباد له ساڵی 1327 بۆ دامه‌زراندنی کلاسی چوار‌و پێنجی ناوه‌ندی چالاکی کردووه، له زانکۆی ته‌ورێز، له خۆپێشاندنه‌کانی سیاسی دژ به رژیم ماوه‌یه‌ک گیراوه.
له ئاخرێکانی ده‌یه‌ی 1340 وێڕای چه‌ند که‌س هه‌وڵی دامه‌زراندنه‌وه‌ی پارێزگای موکریانی به ناوه‌ندی مه‌هاباد ده‌ستپێکرد.
له 1974/1353 ده‌ستی به نووسینی بابه‌تگه‌لی پیوه‌ندیدار به کێشه‌ی کورد کرد.
له 57 - 1356 بۆ دامه‌زراندنی زانکۆ له مه‌هاباد ده‌ستبه‌کار بوو، له پاییزی 1357 وتار‌و نووسینه‌کانی درێژه پیدا.
له به‌هاری 1979/1358 بۆ دامه‌زراندنی زانکۆی کوردستان ده‌گه‌ڵ به‌ره‌ی چه‌پی کورد‌و ئێرانی وه‌خۆ که‌وت و به‌ڕێوه‌به‌رێکه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرت.
له سه‌ره‌تای 1359 بۆ لابردنی گه‌ماڕۆی ئابووری وێرای به‌شێک له خه‌ڵکی مه‌هاباد تێکۆشا، هه‌ر به‌و چه‌شنه بۆ به‌رگری له شه‌ڕی ناوشار، وێڕای تاقمێک له دانیشتوانی شار درێژه‌ی به چالاکی دا، له خه‌رمانانی هه‌مان سال، له شۆرای نوێنه‌رانی ههڵبنژێردراو له مزگه‌وته‌کانی مه‌هاباد، وه‌ک سه‌رکرده ده‌ستبه‌کاربوو.
له 27 گه‌لاوێژی 1360 کاتێک سه‌رۆکی ته‌ندروستی ناوچه‌ی مه‌هاباد بوو، له لایه‌ن به‌کرێگیراوێک به قه‌سدی تیرۆر له پشت سه‌ره‌وه ده‌ستڕێژی لی کرا. له ئاکامدا به‌شێک له مه‌ودای دیتن و بیستنی له‌ده‌ستداو له‌سه‌رکار نه‌ما، مه‌هابادی به‌جێ هێشت بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ له تاران نیشته‌جێ بوو. له تاران درێژه‌ی به کاری نووسین دا، له بزووتنه‌وه‌کانی مه‌ده‌نی هاوبه‌شی کرد و له به‌هاری ساڵی 1378 لێژنه‌ی کوردانی تاران(جامعه کردهای مرکز)ی وێڕای چه‌ند که‌س پێک هینا و به سه‌رۆکی ئه‌و رێکخراوه NGOیه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و لێژنه‌یه ئێستاش به‌رده‌وامه.
له دانیشتنه‌کانی خوێندکارانی کوردی زانکۆ له تاران و شاره‌کانی تری ئیران بۆ وتار بانگ ده‌کراو نووسراوه‌کانی له گۆڤار‌و رۆژنامه‌کان و دواتر له سایته‌کاندا ئێستاش بڵاو ده‌کرێته‌وه.
له ساڵی 1370 کتیبی "مبانی فرهنگی دولت"، له 1373 "نقدو بررسی ناسیونالیسم" که له هه‌ریم وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر کوردی: نه‌ته‌وه‌خوازی له 1378 "مسأله کرد در خاورمیانه و عبدالله اجالان" و له 1385 "هویت تاریخی و مشکلات کنونی مردم کرد"ی له تاران به چاپ گه‌یاندووه بڵاو کراونه‌وه.
له 18/11/ 2008 ( 28/8/ 1387) له زانکۆی تاران (تالار فردوسی) وه‌ک (نویسنده و پژوهشگر کرد) له لایه‌ن(هیئت امنای مؤسسه مطالعات فرهنگ و تمدن ایران زمین) به سه‌رۆکایه‌تی (میرحسین موسوی، رئیس) و جێگره‌که‌ی (دکتر بهزادیان نژاد) رێزی لی گیرا.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1389 وێبڵاگی "نوشتههای 1353 به بعد"ی وه‌ڕێخست