مستەفا شەمامی
بزووتنهوهی کۆماریخوازانی رۆژههڵاتی کوردستان بزووتنهوهیهکی نوێیه که له لایهن کۆمهڵی سیاسیهوه له ههندهران دامهزراوه. بزووتنهوهکه، له رۆژانی رابردوودا دهقی رهشنووسێکی وهک مهنشووری رێکخراوهکهیان بۆ رای گشتی بڵاو کردهوه. سهبارهت به هۆکارهکانی دامهزراندنی ئهو رێکخراوه و ئامانجهکانی وتوێژێکمان له گهڵ مستهفا شهمامی یهکێک له دامهزرێنهرانی بزووتنهوهکه ئهنجامدا.
مستەفا شەمامی ناسراو به ( دیاکۆ) لە شاری سەردەشت له دایکبووه، لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئێران مامۆستای بیرکاری بووه، دواتر لە کار دهرکراوه و بهشداری ریزهکانی حیزبی دێموکرات بوە، لە کۆنگرەکانی چوار و پێنجی حیزبدا بەشداربووه و لە کۆنگرەی پێنجەم کاندیدای کۆمیتەی ناوەندی بووه. لە ساڵی 1983، بۆ درێژەدان به خوێندن دەربازی دەرەوەی وڵات بوه. وهک خۆی دهڵێ خهریک بووه خۆی بهرهوه یۆگسلاوی ئاماده بکا، بهڵام له سهر راسپاردهی دکتۆر قاسملوو رووی کردۆته ئیسپانیا. لەو کاتەوە تا ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئیسپانیایه. لە بواری خوێندن و دەراسەت لە زانکۆدا، تاکوو پلەی دوکتۆرا لە زانستە سیاسیەکاندا درێژهی به خوێندن داوە.
NNS ROJ: ئهمدواییانه، بزووتنهوهی کۆماریخوازانی رۆژههڵاتی کوردستانتان دامهزراند، مهبهست له دامهزراندنی ئهو رێکخراوه چی بوو؟
مستهفا شهمامی: مەبەستی سەرەکی لەدامەزراندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی، زۆر بەوردی و بەروونی لەدەقی رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوەدا ئاماژەی پێکراوە. دیارە لەراستیدا، ئیدەو بیرۆکەی دامەزراندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی وەک دیارەیەکی نوێی گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەیی، بەرهەمی سازو کاری ئەو رەۆتە لەخەباتی پر لەقهیرانی دەیەکانی دوایی نەمانی کۆماری کوردستانە کە بەداخەوە خوولقێنەری ئیرادەیەکی ئیفلیجی نەتەوەیی بووە، قەیرانێکی دەستکرد و باڵکێشکراو بەسەر گشت رەهەندگەلی ژیانی سیاسی، کۆمەلایەتی، شوناس و ئیستێراتیژی نەتەوەیی. ئەم قەیرانە بەداخەوە لەئەنجامی تەغزییەی ژەهراویی تاک و کۆی کۆمەلگای سیاسی کورد لە ئەدبیاتێکی مەسموومی واردیداتی داوێنگیر و تووشی کۆمەلگا هاتووە. ئەدەبیاتێکی هاوردەیی بەڵام مەسمووم و نامۆ و ناتەبا دەگەڵ کوولتور و داب و نەریت، و بایخە ئاینی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکانی کۆمەڵگای کوردستان. دیارە لە پرۆسەی بەژاراوییکردنی ئەدەبیات، کوولتور، سیاسەت و ژینگەی کۆمەڵگادا، دوولایەنی دەرەکی و ناۆخۆیی دەخیل بوون، لایەنی یەکەم کە تەواو زانایانە و بە پرۆژەوە و ئەبزاری کارامە و مکانیزمگەلی کارا، لەم سیاسەتی بە ژاراوییکردنەدا، زیرەکانە چالاک بوون، بریتین لە نەیارانی ناکوردی نەتەوەی سەردەست کە بەتەزریقی چەمک و دەستەواژەگەلێکی نامۆ دەگەڵ پرسی سەروەریسازی کورددا، رۆشنبیرانی کوردیان لەئاست ئەسالەتی حەرەکەتی کوردی لەراستای بنەمافیکریو فەلسەفیەکانی کۆمار و پێشەوا دا، بەتەفرە برد و بەمچەشنە رەخسێنەری کەشووهەوایەک بوون کە ئێستاشی دەگەڵ بێت، کورد و کوردستانیان بێ سەر و سەروەر، و لەحاڵەتێکی پر لە قەیرانی شوناس، ئیستێراتیژی و رێکخراوەییدا، دەست لە پێ درێژتر، لەئەسارەت دا راگیرکردووە. لایەنی دووهەمی شەریکە جورم لەم نیازە ناپاکیەدا، لایەنی خۆماڵین، کە دڵسۆزانە بهڵام بەداخەوە نەزانانە و نائاگاهانە، بەشێوەیەکی چالاک لەم پرۆژەیەدا نەک دەخیلن، بەڵکوو روو لە هێزی خۆماڵی لەگیانی یەکتر بەربوون و بەم چەشنە رۆژدوای رۆژ لە ئەسالەتی ئیستێراتیژکی نەتەوەیی، دووردەکەونەوە و لەئەنجامدا، هێمای سەروەری کورد واتە کۆمار کە هەنووکەش خاوەن شەرعییەتو رەوایەتی مێژووی، کاریزماتیک و عەقلانییە، لەخۆیان و خەڵک دەشارنەوە و بەمچەشنە رەخسێنەری ئەۆ زەمینەیە دەبن کە نەیارانی سەروەری و بەختەوەری کورد، خوازیاری هەن، واتە پەروەردەی تاکێکی کوردی سەرگەردان و بێ ئیرادە و شعووری نەتەوەیی. بۆیه بزووتنەوە لەژێر تیشکی خوێندنەوەیەکی خەسارناسانە لەم وەزعە ناخوازراو و پر لەقهیرانەدا، هەستا بە ئەنجامدانی رێنێسانسێکی ئوسوولگەرایانە و لە بەستێنی خۆ شۆرکردنەوەیەکی توێژێنەرانە بەمێژوویی مۆدێرن و هاوچەرخی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییدا، توانی لەپێناو دۆزینەوەی حەقیقەت و ئەسالەتی ئیستێراتیژیکی نەتەوەییمان، لەرەوتی گەرانەوە بۆ ئەسڵ، بە سەرچاوەی گەنجینەی پر لەبایخی نەتەوەیی واتە بنهما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا بگات، بۆیە لێرە دایە کە بزووتنەوە عەرزی ئەندام دەکات و بە ئاراستەکردنی تەرحی نەقشەیەی رێگا، هەولدەدات بەپشتگیری و هاوکاری خەڵک و لایەنەکانی دەخیل لەحەرەکەتی سەروەریسازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەردی بناغەی دەستپێکی دروستکردنی ساختمان و کیانی نەتەوەیی بۆ کوردی رۆژهەڵات، بەم بنهما فیکری و فەلسەفیانەی سەردەمی کۆمار و پێشەوا، دۆغاو و قایم بکات.
بهم پێناسهیه، پێتان وا نییه ستراتیژییهک دهگرێته بهر که پێشتر کاری له سهر کراوه، ئاخو ئهوه نابێته بزووتنهوهیهک به وێنهی ئهحزابی کلاسیک؟مستەفا شەمامی ناسراو به ( دیاکۆ) لە شاری سەردەشت له دایکبووه، لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئێران مامۆستای بیرکاری بووه، دواتر لە کار دهرکراوه و بهشداری ریزهکانی حیزبی دێموکرات بوە، لە کۆنگرەکانی چوار و پێنجی حیزبدا بەشداربووه و لە کۆنگرەی پێنجەم کاندیدای کۆمیتەی ناوەندی بووه. لە ساڵی 1983، بۆ درێژەدان به خوێندن دەربازی دەرەوەی وڵات بوه. وهک خۆی دهڵێ خهریک بووه خۆی بهرهوه یۆگسلاوی ئاماده بکا، بهڵام له سهر راسپاردهی دکتۆر قاسملوو رووی کردۆته ئیسپانیا. لەو کاتەوە تا ئێستا نیشتەجێی وڵاتی ئیسپانیایه. لە بواری خوێندن و دەراسەت لە زانکۆدا، تاکوو پلەی دوکتۆرا لە زانستە سیاسیەکاندا درێژهی به خوێندن داوە.
NNS ROJ: ئهمدواییانه، بزووتنهوهی کۆماریخوازانی رۆژههڵاتی کوردستانتان دامهزراند، مهبهست له دامهزراندنی ئهو رێکخراوه چی بوو؟
مستهفا شهمامی: مەبەستی سەرەکی لەدامەزراندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی، زۆر بەوردی و بەروونی لەدەقی رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوەدا ئاماژەی پێکراوە. دیارە لەراستیدا، ئیدەو بیرۆکەی دامەزراندنی بزووتنەوەی کۆماریخوازی وەک دیارەیەکی نوێی گۆرەپانی خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەیی، بەرهەمی سازو کاری ئەو رەۆتە لەخەباتی پر لەقهیرانی دەیەکانی دوایی نەمانی کۆماری کوردستانە کە بەداخەوە خوولقێنەری ئیرادەیەکی ئیفلیجی نەتەوەیی بووە، قەیرانێکی دەستکرد و باڵکێشکراو بەسەر گشت رەهەندگەلی ژیانی سیاسی، کۆمەلایەتی، شوناس و ئیستێراتیژی نەتەوەیی. ئەم قەیرانە بەداخەوە لەئەنجامی تەغزییەی ژەهراویی تاک و کۆی کۆمەلگای سیاسی کورد لە ئەدبیاتێکی مەسموومی واردیداتی داوێنگیر و تووشی کۆمەلگا هاتووە. ئەدەبیاتێکی هاوردەیی بەڵام مەسمووم و نامۆ و ناتەبا دەگەڵ کوولتور و داب و نەریت، و بایخە ئاینی، کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکانی کۆمەڵگای کوردستان. دیارە لە پرۆسەی بەژاراوییکردنی ئەدەبیات، کوولتور، سیاسەت و ژینگەی کۆمەڵگادا، دوولایەنی دەرەکی و ناۆخۆیی دەخیل بوون، لایەنی یەکەم کە تەواو زانایانە و بە پرۆژەوە و ئەبزاری کارامە و مکانیزمگەلی کارا، لەم سیاسەتی بە ژاراوییکردنەدا، زیرەکانە چالاک بوون، بریتین لە نەیارانی ناکوردی نەتەوەی سەردەست کە بەتەزریقی چەمک و دەستەواژەگەلێکی نامۆ دەگەڵ پرسی سەروەریسازی کورددا، رۆشنبیرانی کوردیان لەئاست ئەسالەتی حەرەکەتی کوردی لەراستای بنەمافیکریو فەلسەفیەکانی کۆمار و پێشەوا دا، بەتەفرە برد و بەمچەشنە رەخسێنەری کەشووهەوایەک بوون کە ئێستاشی دەگەڵ بێت، کورد و کوردستانیان بێ سەر و سەروەر، و لەحاڵەتێکی پر لە قەیرانی شوناس، ئیستێراتیژی و رێکخراوەییدا، دەست لە پێ درێژتر، لەئەسارەت دا راگیرکردووە. لایەنی دووهەمی شەریکە جورم لەم نیازە ناپاکیەدا، لایەنی خۆماڵین، کە دڵسۆزانە بهڵام بەداخەوە نەزانانە و نائاگاهانە، بەشێوەیەکی چالاک لەم پرۆژەیەدا نەک دەخیلن، بەڵکوو روو لە هێزی خۆماڵی لەگیانی یەکتر بەربوون و بەم چەشنە رۆژدوای رۆژ لە ئەسالەتی ئیستێراتیژکی نەتەوەیی، دووردەکەونەوە و لەئەنجامدا، هێمای سەروەری کورد واتە کۆمار کە هەنووکەش خاوەن شەرعییەتو رەوایەتی مێژووی، کاریزماتیک و عەقلانییە، لەخۆیان و خەڵک دەشارنەوە و بەمچەشنە رەخسێنەری ئەۆ زەمینەیە دەبن کە نەیارانی سەروەری و بەختەوەری کورد، خوازیاری هەن، واتە پەروەردەی تاکێکی کوردی سەرگەردان و بێ ئیرادە و شعووری نەتەوەیی. بۆیه بزووتنەوە لەژێر تیشکی خوێندنەوەیەکی خەسارناسانە لەم وەزعە ناخوازراو و پر لەقهیرانەدا، هەستا بە ئەنجامدانی رێنێسانسێکی ئوسوولگەرایانە و لە بەستێنی خۆ شۆرکردنەوەیەکی توێژێنەرانە بەمێژوویی مۆدێرن و هاوچەرخی بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییدا، توانی لەپێناو دۆزینەوەی حەقیقەت و ئەسالەتی ئیستێراتیژیکی نەتەوەییمان، لەرەوتی گەرانەوە بۆ ئەسڵ، بە سەرچاوەی گەنجینەی پر لەبایخی نەتەوەیی واتە بنهما فیکری و فەلسەفیەکانی سەردەمی کۆمار و پێشەوا بگات، بۆیە لێرە دایە کە بزووتنەوە عەرزی ئەندام دەکات و بە ئاراستەکردنی تەرحی نەقشەیەی رێگا، هەولدەدات بەپشتگیری و هاوکاری خەڵک و لایەنەکانی دەخیل لەحەرەکەتی سەروەریسازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەردی بناغەی دەستپێکی دروستکردنی ساختمان و کیانی نەتەوەیی بۆ کوردی رۆژهەڵات، بەم بنهما فیکری و فەلسەفیانەی سەردەمی کۆمار و پێشەوا، دۆغاو و قایم بکات.
دیارە مەبەستی سەرەکی لەدامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیە هەر وەکی لە دەقی رەشنووسی مەنشووری بزووتنەوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، بریتیە لە ساغکردنەوەی زەرفێکی ئیستیراتیژیک لەپێناۆ سەرخستنی ئیستیراتیژی یەکدەنگیسازی بۆدەستەبەرکردنی سەروەری سیاسیو نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، بە چەشنێک کە بزووتنەوە مەکۆی پڕ لەحەوانەوەی تێگەێشتن و پێکگەیشتنی گشت دەنگ و رەنگە جێوازەکانی کۆمەڵگا بێت. بەواتەیەکی دیکە مەبەست لە دامەزراندنی بزووتنەوە، ساغکردنەوەی نوێنەرایەتێکی ئاوێنەیە، کە لەبواری تەرکیبی پێکهاتەیی و ئیستێراتیژیکیەوە، ئاوێنەی تەواونمای تەنەوعات و جۆراوجۆریەتی سیاسی، چینیایەتی، ئاینی، ناوچەیی، ناو کۆمەڵگای کوردستان بێت. واتە بزوتنەوە جەریانێکی ئیدیۆلۆژیک و ئارمانگەرا وێنەی ئەحزابی کلاسیک نییە، بەڵکوو بزوتنەوە هەوڵدەدات لەچوارچێوەی رێئالیزمی سیاسی، و بەسوودوەرگرتن لە پراگماتیزمی سیاسیو بەدوور لە ئیدەئالیزم و ئارمانگەرایی و رادیکالیزم، دۆگماتیزم، و رۆمانتیسیزم کار بۆ ساغکردنەوەی یەکدەنگیو یەکڕەنگی خاوەن گوتاری مەوەحەدی کۆمەڵگا بکات لەپێناو دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی کورد لە شکڵی موومکینی خۆیدا.
له ساڵانی رابردوودا، چهندین حزب و رێکخراوی جۆراوجۆر سهریان ههڵدا که زۆربهی ههره زۆریان له تاراوگه دامهزران، چ جیاوازییهکتان له گهڵ ئهوان دهبێ؟جێوازی هەرە سەرەکی بزووتنەوە دەگەڵ ئەم حیزبانە لەوە دایە، کە بزووتنەوە نە حیزبە و نە خاوەن پێکهاتەیەکی چەشنی حیزبی کلاسیکە. بزووتنەوە لەبواری پێکهاتەیی، خاوەن پێکهاتەی رایەڵکەیی کۆمەڵایەتیە (شبکە اجتماعی)، و چالاکوانانی بزووتنەوە دەتوانن لەناو حیزب و رێکخراوەکاندا ئەندام بن، واتە بزووتنەوە زەرفێکی ئیستێراتیژکە، کە دەتوانێ مەکۆیەکی گونجاو و پڕ لەحەوانەی گشت لایەک بێت بۆ تێگەیشتن و پێکگەیشتن. ئیستێراتیژی بزووتنەوە بریتیە لە ئیستێراتیژی یەکدەنگیسازی لەپێناو سەروەریسازی بۆ کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، واتە بزووتنەوە بەپێچەوانەی حیزبگەلی سیاسی خاوەن ئیدیۆلۆژی نییە و بەشێوەی ئەحزاب ئارمانگەرایی ناکات، بەڵکوو بزووتنەوە خاوەن پرۆژەیەکی سەروەریسازانەیە و لەم پێناوەشدا، هەوڵدەدات بە جێگەی ململانێی ئیدیۆلۆژیکی، سیاسەت واریدی فازی ئەقلانیەتی سیاسی خۆی بکات، واتە سیاسەت و سیاسەتوانی لە حالەتی تەقابوولی نێوان گرووپی، بۆ حاڵەتی تەعاموولی پلوورال گرووپی دەرباز بکات. لێرەدا بۆ تەفهیمی مەبەستم هەوڵدەدەم لە پێناسەیەکی کورت لە چەمکی سیاسەت سوود وەربگرم. لە زانستە سیاسیەکاندا سیاسەت تەعاریفی جۆراوجۆری بۆ کراوە، بەڵام یەکێک لەم تاریفانە ئاوا سیاسەت پێناسە دەکات کە: "سیاسەت واتە فەن و هونەری مومکین بۆ دەستەبەرکردنی تەوافوقی رەزامەندانە لەنێوان گروپگەلی خاوەن بەرژەوەندی ئانتاگوونیکی و دژبەر، مکانیزمی کارا و گونجاو بۆ دەستخستن و گارانتی کردنی ئەم تەوافوقەش دێمۆکراسییە". کەوایە بزووتنەوە لەپێناو ئەو تەوافوقە پلوراڵ گرووپییەدا خۆی سازداوە. بزووتنەوە لەناو تیپۆگرافی سیستمی ئەحزابدا دەتوانرێت وەک پێکهاتەیەکی گشتگیر و هەمەگانی پێناسە بکردرێت، ئەوەی بە ئینگلیسی پێی دەڵێن (catch-all)، واتە بزووتنەوە مەکۆی حەوانەوەی گشت تەنەوعات و جۆراۆجۆریەت و رەنگ و دەنگەکانی ناو کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستانە، لەم زەرفە ئیستێراتیژیکیەدا، گشت لایەنەکانی فیکری وەک چەپ، ناوەندی و راست، ئاینی و نەتەوەیی دەتوانن خۆیانی تێدا ببینەوە. دەگەڵ ئەوەش کە بزووتنەوە لەبواری ئیستێراتیژیکی و چەشنی مێتۆدی خەبات و شەفافیەتی سیاسی جێوازی زەقو بەرچاویی هەیە دەگەڵ هەموو حیزبەکان.
ههرچهند تا ئێستا ناوی دامهزرێنهرانی ئهم بزوتنهوهیه بڵاو نهکراوهتهوه، بهڵام وێدهچێ باکگراوندێکی حزبیتان ههبێ و پێشتر له حزبهکانی دیکه دابووبن، بۆچی ههوڵتان نهدا له ناو ئهو حزبانه درێژه به خهباتی سیاسی بدهن؟ بێگومان ئەم باکگراوندە بەهەموو لایەکەوە دیارە، چونکە لە سێ نەسڵی دوای کۆمار تاکوو هەنووکە، کەم چالاکی سیاسی شک دەبەی کە دەگەڵ بنەماڵەی گەورەی حیزبی دێمۆکرات یان کۆمەڵەی سی سالی ئەخیردا، پەیوەندی تەشکیلاتی یان تەعەلوقاتی فیکری و روحی و مەعنەویان نەبێت، کەوایە تەبیعیە و جێگای سەرسوڕمان نابێت کە لەهەر تەشەکوولێکی نوێدا، بەشێک لە دامەزرێنەران خاوەن باکگراوندێکی حیزبی بن. بەڵام ئەوەکە بۆچی هەوڵنەدراوە لەناو ئەو حیزبانەدا درێژە بەخەباتی سیاسی بدەن، رەنگە بە تێرامان لە وەڵامی پرسیاری یەکەم بتوانی وەڵامی ئەم پرسیارەتان کەم و زۆر وەربگرنەوە.
له بهرنامهی بزووتنهوهکهتاندا، باستان له ئامادهکاری بۆ پێکهێنانی کۆنفرانسی ئاشتی نهتهوهیی به بهشداری ههموو حزب و لایهنهکان کردوه، تا ئێستا چهندین ههوڵی بهم شێوهیه دراوه، بهڵام سهرکهوتوو نهبووه، ئێوه چۆن لهم مهبهستهتان دا سهردهکهون؟هەڵبەت ئەوە کە تا ئێستا چەندین هەوڵی بەم شێوەیە دراوە و سەرکەوتوو نەبوون، بهو مانایە نییە کە هەوڵەکان بێجێ و یان بێمەورید بووبن، بەڵکوو هەوڵگەلی بەم چەشنە، لەلایەن هەر کەس و نیهادێکەوە بێت پیرۆزن و رەوایەت لەوە دەکەن کە کۆمەڵگا لەڕەوتی عادی و تەناهی وسەلامەتی ژیانی سیاسی خۆی دوور کەوتۆتەوە و وەک نەخۆشێک پێویستی بە دەراسەتێکی خەسارناسیانە و نوسخە و پرۆژەی چاکسازیانە و تەداوی سیاسی هەیە. بەڵام بەداخەوە ئەوە کە ئەم ههوڵانه بۆچی ئیمکان و شانسی سەرکەوتنیان نابێت، هۆیەکەی بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە کۆمەڵگای سیاسی کوردی، وەک کۆمەڵگایەکی نەخۆش بە هەموو ئەکتەر و حیزب و رێکخراوەکانیەوە، خۆی لە تەداویی و دەستەبەرکردنەوەی سەلامەت و ئەمنیەتی فیکری، فیزیکی و سیاسی دەپارێزێ. ئەگەر لەهۆی ئەم خۆ پارێزیەش ورد بینەوە بەناچار دەکەوینە ناو ئەسڵی کاوسالیتە واتە ئەسڵی عیلەتو مەعلوول، کە ئەوەش رەوتێکی تەسەلسوولی و زنجیرەیە کە پێویستی بە کرانەوەیەکی لەرادەبەدەری ئەم وتووێژە هەیە. بەڵام لەپەیوەندی دەگەڵ کۆنفرانسی ئاشتی نەتەوەیی پێویستە ئەم پرسە بەکورتی روون بکەمەوە کە، بزووتنەوە خاوەن پرۆژەیەکی هەدەفمەندی سەروەریسازی سیاسیە و ئەم پرۆژەیەش بەسوودوەرگرتن لە نەقشەیەکی رێگا کە بە سێ قۆناغدا دەرباز دەبێت، ئیمکانی سەرکەوتنی دەبێتو لە دونیای ئیدە و ئیدەئالی، بەرەو عالەمی واقیع و پراکتیکی سیاسی دەربازدەبیت، ولەم راستایەشدا بەئیجماع تاکو راگەیاندنی حکومەتی دیفاکتۆ، تەوافوقی، ئینتیقالی و لە تەبعید دا، هیدایەت دەکرێت. دیارە لە قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆسەیەدا باس لە بەستنی کۆنفرانسی ئاشتی نەتەوەیی وەک بەردی بناغەی ساختمان و کیانی خاوەن سەروەری سیاسی بۆ کوردی رۆژهەلات کراوە، بهڵام ئەوەش بەومانایە نییە کە بزووتنەوە موعجیزە دەکات سپێ ئیعلامی حکوومەتی دیفاکتۆی کوردی لە تەبعیددا دەکات، بەڵکوو ئەم ئیدەئالەی بزووتنەوە بۆ دەستەبەربوونی پێویستی بە پشتگیری و هاوکاری سەمیمانەی هەموولایەک هەیە، واتە تەنیا گارانتی بۆ سەرکەوتنی بزووتنەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ئامانجی ئیستیراتیژیکی، بریتیە لە پشتگیری خەڵک و لایەنەکانی دەخیل لە گۆرەپانی خەباتی نەتەوەیی. بۆیە گەر بێتو لایەنەکان لە پشتگیری لەم پرۆژەی خاوەن ئیستێراتیژی یەکدەنگیسازی لەپێناو سەروەری سیاسی کورد دا خۆیان بپارێزن، شانسی سەرکەوتن ئیدەئال نابێت و ئەم خۆپارێزی لایەنەکان وەک ئەوە دەبێت کە نەخۆشێک لە خواردنی دەرمان بۆ تەداویی دەرد و سەرئەنجام دەستەبەربوونی سەلامهتی گیانی و رووحی، لەجبازی بکات و خۆی بپارێزێ. کەوایە لەم حاڵەتەدا هەم پرۆژەی بزووتنەوە وەک نووسخەی تەداویی نەخۆش، بێ تەئسیر دەبێت و هەمێش دەراسەتی خەسارناسانەی بزووتنەوە وەک معاینەی پزشک بۆ تەشخیسی نەخۆشی نەخۆش، بێ سوود دەمێنەوە.
تێڕوانینتان بۆ خهباتی چهکداری چییه و ئێوه وهک بزووتنهوهکهتان گرنگی به چ خهباتێک دهدهن؟
بزووتنەوە لە رەشنووسی مەنشووردا، مێتۆد و شێوازی خەباتی لە پێناو دابینکردنی ئامانجی ئیستڕاتیژیکی بزووتنەوە، وەک خهباتی ئاشتیخوازانه و دوور لهگرژی و رادیكاڵیزم، پێناسە کردووە. واتە بزووتنەوە لەمەنشووردا هێچ ئاماژەیەکی بە خەباتی چەکداری نەکردوە. بۆیە لەمپەیوەندیەشدا ئۆرگانیزەکردنی خەباتی كۆمهڵانی خهڵك، لەشکڵو شێوازی خەباتی مەدەنیو نافەرمانی مەدەنی کە هەڵگری پەیامی مافخوازی و شوناسخوازی و مافی دهسهڵاتی سیاسین، وەک شكڵ و شێوازی خهباتی ئاشتیخوازانەی بزوتنهوه دەستنیشانکردوە. بەڵام بەو حاڵەش بزووتنەوە لەچوارچێوەی ئەسڵی جیهانپەسەندی" بەرگری رەوا (دیفاعی مەشروع)" دا، مافی خۆ پاراستنی رەوا بۆخۆی رێزرۆ دەکات، و لەم راستایەدا رایگەیاندوە کە ئەگەر پەیام و حەرەکەتی ئاشتیخوازانەو مافخوازنەی بزووتنەوە لە لایەن نیزام تووشی گرژیو سیاسەتی سەرکووتو داپلۆسین بێت، بزوتنەوە هێزی بەرگری نەتەوەیی واتە میلیشیای کۆماریخوازی رۆژهەلاتی کوردستان لەپێناو پاراستنی جوڵانەوەی مافخوازی و رامکردنی نیزام بۆ گەرانەوەی بۆ پرۆسێسی دیالۆگی پاسیفیک و دوور لەگرژی و داپلۆسین ئۆرگانیزە دەکات.

ئهی تا چهند له گهڵ دروشمی رووخانی کۆماری ئیسلامی دان؟
دیارە بزوتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ چارهسهركردنی پرسی كورد لهرێگای دیالۆگ دەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی ئامادهیه، تا بەڵکووبتوانرێ لهبهستێنێكی كراوهو مرۆڤانهدا داهێنهری خهباتێكی تازهبێ. بۆیە لەم راستایەدا بە مەبەستی نێشاندانی سیمای ئاشتیخوازی و گەیاندنی پەیامی رهواو مافخوازانه، لهبهردهم نهیار و دۆستهكاندا، دروشمی روخانی كۆماری ئیسلامی ئێران لهبهرنامهی كاری سیاسیی بزوتنهوە وەلا دەنێ و ناگونجێنێ، واتە بزووتنەوە هەموو بیرۆکە، سیاسەت، مێتۆدی خەبات و هەوڵ و تەقەڵای خۆی، بەشێوەیەکی ئاشتیخوازانە و بەدوورلە پێکپڕژانی چەکداری، بۆرەخساندنی کەشوهەوایەکی پر لە تەفاهوم و تێگەیشتن و پێکگەیشتن، روو لە لایەنی بەرامبەر دەستنیشانکردوە.
حزبهکانی رۆژههڵاتی کوردستان به گهوره و بچووکهوه تووشی کۆمهڵێک قهیرانی نێوخۆیی و ئینشعاب بوونهوه، بهڕای ئێوه هۆکاری ئهم ههموو ئینشعابانه بۆچی دهگهڕێتهوه.
بەپێچەوانەی زۆر لەلایەنەکان کە هۆ وهۆکاری ئەم ئینشعابات و لێکدابڕانەی حیزب و رێکخراوەکانی ناو سیستمی حیزبی، بۆ بواری سیاسی، ئیدتۆلۆژیکی یان ئیستێراتیژکی دەگێرنەوە، من بڕوام ئەوەیە کە ئەم ئیدعایانە نەک هەر دروست نین، بەڵکوو زیاتر رووکێشین و هۆ وهۆکاری سەرەکی و دەخیل لەم رەوتی لێکدابران و ئینشعاباتانە لە بیرورای گشتی دەشارنەوە. بەبڕوای من هۆکاری سەرکی ئەم لێکدابڕانانە، بۆ لاوازی کولتور، عادەت، و سەقهتبوونی شێوازی باویی پراکتیزاسیۆنی سیاسەت، و دێموکراسی لەناو رێکخراوە و حیزبە کوردیەکاندا دەگەرێتەوە. لە ئەدەبیات و کولتوری سیاسی کۆمەلگای کوردی تەعاریفێکی زۆر سەقەت، زۆر جاریش بەپێچەوانە لە زۆر چەمک و کۆنسێپتگەلی سیاسی کراون، بۆیەشە لەپرۆسێسی بەکارهێنانیاندا زۆر لەکارەکان بە دوور لە ئەسڵی رەزایەت، و بە شێوەیەکی ئیرادەگەرایانە بەلایەنی هاوپارامێتر تەحمیل دەکرێن و لەئەنجامدا هەروەکی بینراوە دژکردوە و هەڵوێستی لایەنی نارازی سەرئەنجام لە دابڕان و ئینشیعابدا، بەناچاری خۆیان دەبینەوە. ئێمە ئەگەر لە سێ چەمک و کۆنسێپتی سەرەکی وەک: "سیاسەت، ئەکتەری سیاسی، و دێمۆکراسی"، کە کاربوردیان لە تەعامول و تەقابولاتی سیاسیدا زۆرە، وردبینەوە، و بۆ هەرکامیان تاریفی زانستیانە بکەین، و لە پرۆسێسی پراکتیکی سیاسیدا سوودیان لێوەربگرین، ناڵێم هەموو بەڵام بەشێکی زۆری تێکشکانی رێکخراو و حیزبەکان، چارەسەردەکرێن.
سیاسەت تاریفی جۆراۆجۆری بۆکراوە، بەلام سەقترین تاریف، ئەوەیە کە لایەنی کوردی لە هەڵسوکەوتی سیاسیدا روو لە یاران و هاوکێش و هاوخەباتکارانی خۆی، سوودی لێوەدەگرێت. سیاسەت لای کورد وەک درۆ و فرتو فێل، یان لە باشترین حاڵەتیدا، ئەۆتاریفەی بۆ دەکرێت کە ماکیاوێلی بۆ دیپلۆماسی ئاراستەی کردووە. بێگومان هەر ئاکسیۆن و تەعامولێکی سیاسی، مادام بەدوور لە فەن و هونەری تەوافوقگەرای سیاسەت، بەم تاریفە کوردیە چێکرابێت، مەحکوم بە شکان و خوڵقاندنی کەشوهەوای نارەزایەتی و دابڕان و ئینشعاب دەبێتەوە. بۆیە بۆ پێشگیری لە درێژەو تەداوم و سەرئەنجام خاشەبرکردنی ئەم رەوتە پر لە نەهامەتی و پر لەپچران و دابرانەیە، تەوسیەم ئەوەیە کە لایەنەکان پێویستە، سیاسەت نەک وەک درۆ و فرت و فێل. بەڵکوو وەک زانست و هونەری دەستەبەرکردنی تەوافوقاتی نێوان گروپی و نێوان حیزبی و ناو رێکخراوەیی چاو لێبکەن و لەم راستایەشدا لە مکانیزمی کارا و عەمەلی بۆ دەستەبەر کردنی تەوافوقاتی رەزایەتمەندی دوو قۆلی و چەند قۆلی، کە مکانیزمگەلی دێموکراتیانەن سوود وەربگرن، واتە دێموکراسی گونجاوترین مکانیزمە لە پرۆسێسی دیالۆگ لەپێناو دەستەبەرکردنی تەوافوقی رەزایەتمەند و سەرئەنجام هاریکای وهاکاری سەمیمانە. لێرەشدا باشترین مۆدێلی دیمۆکراسی کە دەتوانێ دەگەڵ سایکۆلۆژی سیاسی کورد، سازگار و رەزایەت خوولقێنەربێت، دێمۆکراسی زۆرینەو کەمینە نییە، بەڵکوو بریتیە لە دێموکراسی کۆنسێنسوال واتە دێمۆکراسی تەوافوقی. بۆیە تەوسیەم بۆ گشت لایەک ئەوەیە کە دێمۆکراسی وەک ئیدیۆلۆژی خاوەن کاراکتێری دۆگماتیکی تاریف مەکەن، بەلکوو دێمۆکراسی لە هەموو حالەت و و مۆدێل و شێوازیەکانیدا وەک مکانیزم و ئەبزاری خۆ رێکخستنێکی رەزایەت خوولقێنەر چاو لێبکەن و وەک ئەبزارێک لەپێناو دەستەبەرکردنی تەوافوقی سیاسیانە لەنێوان بەرژەوەندیگەلی ئانتاگۆنیکی و دژبەر، ئیستیفادەی ئەبزاری لێبکەن. لەبیرمان نەچێت لە مۆدێلی زۆرینە وکەمینەی دێمۆکراسی کە بەداخەوە لە ئەنجامی فەقری کولتور و پراکتیکی سیاسیو دێمۆکراسی، بەشێوەی سەقت و بەدوور لە قەواعدی بازی دێمۆکراسیانە سوودی لێوەرگیراوە، مۆدێلێکی قەیران خوولقێنەر و رەخسێنەری کەشوهەوایەک بووە کە بەداخەوە شەری هەموان دژ بەهەموانی لێشکاوەتەوە. دیارە هۆکاری سەرەکیشی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە لە کوردستان و ناۆ سیستمی حیزبی ئەتۆمیزەکراو و بەدوور لەهەر چەشنە پۆلینبەندی حیزبیانە، ئەم مۆدێلە لە دێمۆکراسی، دیکتاتۆری زۆرینەی دژ بەلایەنی کەمینەی زەوتکراو لەگشت مافێکی دێمۆکراتیکی لێشینبۆتەوە، کە وەکی ئەشبینرێ ئاکامەکەی ئەو وەزعەیە، کە هەموولایەکمان لێی دڵگران و نارازین، واتە "پەرشوبڵاویی و دابڕان و ئینشیعابو هەرکەسەو بۆخۆی".
کاک مستهفا وهک دوایین پرسیار پێمخۆشه سهبارهت به ئاڕمی بزووتنهوهکه لێت بپرسم، ئاڕمی بزووتنهوهکهتان ئاڕمێکی کلاسیکه واتا ئاڵای کوردستان له ناو بازنهیهک دا، له کاتێکدا دهڵێن ئێمه به وێنهی ئهحزابی کلاسیک نین.که دەڵێین بزووتنەوە وێنەی ئەحزابی کلاسیک نییە، مەبهست ئەوهيە کە لە بوواری پێکهاتەيی و ئیستێراتیژی و مێتۆدی خەبات جێوازيمان هەیە، بەڵام ئاڕمی بزووتنەوە کە ئاڵای کوردستانە و ئاڵاش وەک هێمای سەروەری سیاسیو نەتەوەیی هەر وڵاتێک، حیسابی بۆ دەکرێت، ناتوانرێ بکەوێتە ناوخانی کلاسیکەوە، بەڵکوو ئاڵا دوێێنە، ئەمڕۆ و داهاتووشه، مادام بتوانی هەوڵ بۆ بە شەکاوە راگرتنی بدەی هەر تازەیە.