فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەرێزان، هاوسەرۆكان و ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەگەڵ ئاراستەکردنی سڵاو و رێزمان


بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پربەدڵ پیروزبایی ئاراستەی هاوسەرۆكان بەرێزان كاك لاهور شێخ جەنگی و كاك باڤل تالەبانی و گشت سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانی و خەڵکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکێتیی نیشتمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکییەتی، کە ٤٥ ساڵ پێش لە پێناو دەستەبەرکردنی " ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف "، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی "مافی دیاریکردنی چارەنووس" دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و داهاتوویەکی گەشتر بۆ هەموو کوردستان و ناوچەکە ئاواتەخوازە کە لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٤٦مین سالی خەباتتاندا، هەر وەک رابردووی درەوشاوەتان له گرتنەبەری ئیستراتێژی هاوپەیمانی و بەجێ، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاو، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی یەکێتی و گەل و نیشتمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەیشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانتان ببرن.

هەر سەربەرز و پایەدار بن
د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

١ی٦ی ٢٠٢٠

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان