رۆژی هەینی رێکەوتی 26ی رێبەندان بەرامبەر بە 18ی فێوریەی 2020ی زایینی، هاورێ ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک )ی لە شاری سلێمانی کرد،و لە لایەن بەرێز سۆران نووری ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدک لە سلێمانی بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.
لەم دیدارەدا سەرەڕای ئاڵوگۆڕی بیرورا سەبارەت بە رەوتی گۆڕانکاریەکانی جیهانی و ناوچەیی و بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، دوو لایەن لەسەر زەروورەتی یەکگوتاری و هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری هێز و لایەنە کوردییەکان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکانی کورد لە ئێران، هەروەها گەیشتن بە پلاتفۆرمی هاوبەش و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاو بەنیسبەت چارەسەی پرسی کورد و هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و مافەنەتەوایەتی و دێموکراتیکەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆک و هاودەنگ بوون.
لە کۆتایی ئەم دیدارەدا دوولایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر درێژەی پێدانی پەیوەندیەکان و قایم راگرتنی پەیوەندی دووقۆڵی بە چری پێداگریان کرد.
17/2/2020