فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2022-10-07-18-42-43کوردستان و یەکگوتاری ناوماڵی کورد و کارکردن لەسەر پرۆژە و نەخشەرێگای هاوبەشی نەتەوەیی کرا. لە کۆتایی ئەم دیدارە دا باس لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان...
2022-08-27-08-29-54نرخاندووە. جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەری کۆماریخوازان رۆڵی یەکێتی و دەوری حەکیمانەی سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال تاڵەبانی بەنیسبەت چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد لەسەر ئاستی کوردستانی گەورەدا...
2022-08-27-08-26-32پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ. بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاوژینی...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

komarixwaz-komala

 

بەشداری شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان لە ٥٠هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

رۆژی هەینی رێکەوتی 25ی رێبەندانی 2719ی کوردی بەرامبەر بە 14ی فێوریەی 2020ی زایینی، شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە سەرپەرشتی بەرێز ئازاد محەممەدزادە وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوە، و بەرێز محەممەد کەبیری راد ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان،و کاک پێشەوا چالاکوان، بەمەبەستی پیرۆزبایی لە یادی 50 ساڵەی دامەزرانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشت و دەعوەتی فەرمی کۆمەڵە، سەردانی بارەگای ناوەندی ئەم حیزبەیان لە زەرگوێزی سڵێمانی کرد و لە بۆنەی یادی 50 ساڵەی کۆمەڵەدا بەشدار بوون.

شایانی باسە کە شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان سەراری بەشداریان لە مراسیمەکەدا و دیدار دەگەل شاندی حیزبەکانی میوان، بەم بۆنەوە پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەیان کە بۆ ٥٠هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەڵە ئامادەکردبوو، ئاراستەی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کرد، لە ناوەرۆکی پەیامی بزووتنەوەدا ئاماژە بە رۆڵی کاریگەری کۆمەڵە و جێگە و پێگەی لە مێژووی خەباتی گشت رەهەندی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە 50 ساڵی رابردوودا دا کراوە

دەقی پەیامەمی پیرۆزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازان لە خوارەوە بەم شێوە هاتووە.

بەرێزان،ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی(٥٠)هەمین ساڵیادی دامەزرانی کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، پربەدل پیروزبایی ئاراستەی سکێرتێری گشتی و سەرکردایەتی هیژا و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی کۆمەلە، دەکات.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان، مێژوویی خەباتی کۆمەلە و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێکی خەباتی نەهێنی و ئاشکرا، و هەروەها رێبەری شۆرشی نوێی رۆژهەلاتی کورستان، کە ٥٠ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف، و عەدالەت و دادپەروەری کۆمەلایەتی،و هەروەها بە ئەمریواقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە هەنووکەش تێدەکۆشێت سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی بەگەیەنێت بەخالێکی گرنگ و ئەرێنی لەمێژوویی خەباتی کۆمەلەدا هەژمار دەکات،و بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.

بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاۆژینی بەئاشتی،و ئازادی و هەروەها ساغکردنەوەی سەروەری سیاسی بۆ رۆژهەلاتی کوردستان، پێوایە باشترین مکانیزم و رێکاری گوونجاو بۆ بەئەمری واقیعکردنی ئەم پرینسیپانە، تێکۆشانی گشت رەهەندی بۆ چەسپاندنی ئەسلی دیالۆگی گشتگیرو ئاشتەواییە، کە دەتوانی یەکانگیری ریزەکانی ئەکتەرگەلی نەتەوەیی لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی بۆ دابینکردنی مافی قایم بەزاتی کوردانی رۆژهەلات مسەوگەربکات، بۆیە لەم راستایەدا بزووتنەوە ئاواتەخوازە کە کۆمەلەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەم قۆناغه هەستیارەشدا، واتە لە سەرەتای دەستپێکی ٥١مین سالی خەباتتیدا، هەر وهک رابردووی درەۆشاوەی له گرتنەبەری مکانیزمی دیالۆگ و سیاسەتی هاوپەیمانی نێوانحیزبی و گوونجاو لەپێناو ساغکردنەوەی سازانی نیشتمانی، وە هەروەها دارشتنی پلانی شایسته و گوونجاۆ، بۆ ئەمرۆ و دوارۆژی کۆمەلە و گەل و نیشتیمان‌دا، سەربەرزانە و سەرکەوتووانە رێگای گەێشتن بە لۆتکەی ئاواتەکانی ببرێت.

هەر سەربەرز و پایەدار بن

د. مستەفا شەمامی
رێکخەری گشتی/ بزوتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

١٤/٢/٢٠٢٠

15/2/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان