شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد.
رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 10ی دیسامبەری 2019 شاندێکی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتوو لە ئازاد محەممەدزادە بەرپرسی پەیوەندییەكان و وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی، محمد کەبیری راد ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی، میعاد ئەحمەدی چالاکوانی بزووتنەوە، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکییەتی نیشتیمانی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد و لە لایەن بەڕێزان ماموەستا ئەکرەم بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکانی یەکێتی، ماموەستا مەحموود دەربەندیخانی بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانیەکان، هەروەها بەرپرسی ژووری پەیوەندیەکانی یەکێتی نیشتمانی بۆ نرشی رۆژهەلات و وڵاتی ئێران، بەگەرمی پێشوازیان لێکرا.
لەم دیدارەدا سەرەڕای ئاڵوگۆڕی بیرورا سەبارەت بە رەوتی گۆڕانکاریەکانی جیهانی و ناوچەیی و بە تایبەت کوردستانی دوو لایەن لەسەر رەچاگرتنی رێکاری ئاشتەوایی بە سوودوەرگرتن لە میکانیزمی دیالۆگ بۆ چارەسەی پرسی کورد و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و مافەنەتەوایەتی و دێموکراتیکەکان لە گشت بەشەکانی کوردستان کۆک و هاودەنگ بوون.
لەم دیدارە دۆستانەیەدا، لە لایەن شاندی بزووتنەوەی کۆماریخوازان باسی رەوشی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرا،و ئاستەنگەکان و دەرفەتەکانی بەردەم چارەسەری پرسی کورد لەو بەشەی کوردستان خرانەروو و لەسەر زەروورەتی یەکگوتاری و یەکانگیریەکی بەهێزی نەتەوەیی لەسەر ئاستی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جەخت کرایەوە.
لە کۆتایی دا دوولایەنی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە سەر درێژەی پێدانی دۆستایەتی و پەیوەندییەکان و قایم راگرتنی پەیوەندی دووقۆڵی پێداگریان کرد.
بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەلاتی كوردستان
22/12/2019
نەخشەرێگا لە پێناو دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی دیفاکتۆی تەواقی، ئێتلافی و ئیتقالی لە تەبعیددا بۆ کورد ی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک مەرجەعێکی سیاسی لە شکلی مومکینی خۆیدا
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-56/9594-2019-05-04-00-33-09