رێبوار محەممەد
ئەمەریکاو ئێران زیاتر لە چل ساڵە لە ململانێ یەکی توندان بەهۆی تێڕوانین و ستراتیجی هەرلایەک بۆ کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت وزەی نەوت وگاز. لە ماوەی چوار دەیەیی ڕابردوو ململانێی بەردەوام هەبووە بەڵام توندبوونەوەی ململانێکان لەدوای هاتنەسەرکاری ترامپ و پاشەکشەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنە ئەتۆمێکە و سەپاندنی هەمووجۆرە گەمارۆیەیەکی ئابووری قۆناغ بەقۆناغ بە تایبەت بەکارهێنانی کارتی نەوت بەڕاستی وڵاتی ئێرانی توشی کارەساتی ئابووری کردوە چونکە لەسەدا چلی بودجەی ئێران لەسەر داهاتی نەوتە.،بەهۆی گەمارۆکانەوە هەناردەی نەوت لە دوو ملێۆن و نیو بەرمیل دابەزیوە بۆ نزیکەی سێسەدهەزار بەرمیل.ململانێکان هێندە توندبونەتەوە کەهەرلایەک هەوڵ دەدات کارتە بەهێزەکانی خۆی بەکاربهێنت بۆ زاڵبوون بەسەرلاکەی تردا. ستراتیجی ئەمریکا چی یەو ئەوکارتانەی بەدەست یەیەتی چین بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانی؟ ئەمەریکا دەیەوێت دەست بەسەر وزەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و بریارە سیاسیەکان دا بگرێت هەروەها ئاسایشی ئیسرائیلیش بپارێزێت. .کارتەکانی دەستی گەمارۆی ئابوری و هێزی سەربازی یەتی کەبەکاری دەهێنێت.کارتی سەربازی کەلە ئێستادا ئەولەوێتی ئەمریکا نییە و نایەوێت بەکاری بهێنێ هۆکارەکەی ئەوەیە لە جەنگی عێراق و ئەفغانستان ئەنجامێکی دڵخۆشکەریان بەدەست نەهێنا و چونکە ئەو هەمووخەرجیە ئابووری و ڕۆحییە نەبووە هۆی ئەوەی ئەمریکا بێ خەم لەم دوو وڵاتە دانیشێت و کلفەی زەبەلاحی بەردەوام و قوربانی گیانی ئەمەش لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمریکا پێک نایەتەوە چونکە ئەمریکا بەدووای دەست کەوتی مادیدا دەگەڕێت.ئەمریکا لەئێران کارتی ئابووری کردۆتە ئەولەوێت و قۆناغ بەقۆناغ گەمارۆی ئابووری فراوان و گشتگیری خستۆتەسەر ئێران ئەوڵاتەتەی توشی قەیرانی ئابوری کەمەرشکێن کردوە و ئەمەریکا دەیەوێت گەمارۆی ئابوری زیاتر بخاتە سەر ئێران ئەمەش بەبێ قوربانی مادی و مرۆی لەئاماجەکەی نزیکی دەکاتەوە.تادێت ئەمەریکا بەرەی هاوپەیمانی یەکانی زیاددەکات و دەیەوێت کارتەکانی ئێران پەک بخات.
ئێران ستراتیجی دروست کردنی ئیمپراتۆرێکی فارسی یە لەناوچەکە و لەلایەن ئەمەریکا و هاوپمانەکانی یەوە قابیلی قبوڵ کردن نی یە ، تادێت گوشاری ئابووری وسیاسی لەسەر زیاددەکەن دەیانەوێت پرۆژەکەی لەناوبەرن.کارتەکانی ئێران داخستنی تەنگەی هورمز و بەکارهێنانی هێزی هاوپەیمانەکانیەتی لەدەرەوەی ئێران.
ئێران شەڕی ناوێت لەبەرژوەندی نیەو کارەساتی بۆ دروست دەکات بەڵام گەمارۆ ئابوریەکانی ئەمەریکا هێندە توندن ئێرانی ناچارکرد بیرلەوە بکاتەوە دۆخەکە تێک بدات و ئەمەریکا ناچار پە پاشگەز بونەوە بکات بەوەی لە تەنگە هورمز دۆخێکی ئاڵۆز بهێنێتەکایەوە و ئاسایشی هاتوچۆی بارهەڵگرە نەوتیەکان تێک بدات وڵاتانی کڕیاری نەوت ناچاربکات گوشار بخەنە سەر ئەمریکا بۆ ئەوەی پاشگەزبێتەوە بەڵام ناتوانێت ئەوکارە بکات چونکە ئەمەریکا هەنگاوی ناوە بۆ دروستکردنی هاوپەیمانی یەک لە گەڵ دۆستەکانی بۆ نارنی هێز بۆ پاراستنی ئاسایشی گواستنەوەی نەوت لە تەنگەی هورمز لە ئێستادا بەریتانیا پەیوەندی کردوەو لە ئایندە هێزەکە فراوان دەبێت ئێران ڕوبەڕووی دوو حاڵەت دەبێتەوە یەکێکیان پاشەکشە لەکارتی تەنگەی هورمزو دانیشتن بەدیار گەمارۆتوندەکانی ئەمریکاوە کەتادێت دۆخی ئابووری خراپتر دەکات یان ڕێگری لە کەشتیە نەوتیەکان ئەوکات ئێران خۆی ڕووبەڕووی هێزێکی نێودەوڵەتی دەکاتەوە جەنگێکی مەترسیدار ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەمەش باوەڕناکەم ئێران بیری لێبکاتەوە چونکە ئێران بەتەنها شەڕی ئەم هێزانەی بۆناکرێت.ئەنجام کارتەکانی ئێران ڕاکێشانی ئەمریکایە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی نەک جەنگی یەک لاکەرەوە ئەمەریکا خۆی لەشەڕ دەدزێتەوە و دەیەوێت کارتە ئابوریەکانی زیاتربکات و ئامەنجەکانی بەدەست بهێنێت و تادێت گەمارۆکانی توندەکات ،هاوپەیمانیەکانی فراوان دەکات، بەردەوامیش پەیامی ئاشتی بۆ ئێران دەنێرێت بۆ بەهێزکردنی خۆی لەبەرامبەر ڕای گشتی ناو ئەمریکاو ئێران و جیهان و دەیەوێت لەپاڵ ئەو گۆشارە ئابووریە کەمەر شکێنە بەبێ زیان ئێران ناچاربکات کە لەڕێگای ئاشتی یەوە هەموو ئامانجەکانی ئەمەریکا جێبەجێ بکات و لێرەدا ئەمەریکا ڕوبەڕووبونەوە دەگۆڕێت بە کەشوهەوای ئاشتی و لەگەڵیشیدا لەئامانجەکانی نزیک دەبێتەوە.ئێرانیش ڕازیە بەئاشتی بەمەرجی لابردنی پێشوەختی گەمارۆکان بەڵام ئەمەریکا ئەوەناکات، بەبۆچونی من دۆخەکە بەم شێوە بەردەوام بێت لەقازانجی ئەمەریکاو لەزەرەری ئێران دەبێت هەربۆیە پێویستە ئێران هەوڵ بۆ دۆزینەوەی کارتی تر بدات بۆ گۆڕینی دۆخەکە.
10/8/2019