پرسی مزاکرە دەگەڵ تاران و نەقشەرێگا بۆ ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆ، تەوافقی و ئیتلافی و ئینتقالی لەتەبعییددا، دوو پرۆژەی بزووتنەوەی کۆماریخوازانن کە عەمەلەن تەواوکەر و ئاڵترناتیڤ بۆ یەکترن، دیارە ئەگەر لایەنەکان هاوکاری بکەن، مسەوگەربوونیان قەتعییە.
١- شەفافییەت لە حەوزەی چالاکی سیاسی و دیپڵۆماتیک دا، ٢- سەراحەت و راستی لە وتار و گوتار و مێدیادا، ٣- سەداقەت لە کردار و تعامل دەگەڵ جەماوەر ، سێ پڕنسیپن کە "سەربەخۆیی ناوەندی بریاردانی سیاسی" بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان گارانتی کردووە.
ئەسڵی مزاکرە و دانووستان میکانیزمێکە کە کورد دەبێ لە ساحەی شەڕ و ئاشتی دا کاری پێ بکات، دیارە لە ئەگەری بێ ئاکام بوونی مزاکرە دایە، کە کوردی رۆژهەڵات بۆی هەیە پشت ئەستوور بە مافی قایم بە زاتی، حکومەتی دیفاکتۆ، تەوافقی و ئیتلافی و ئینتقالی لە تەبعییدا رابگەیەنێت.
بە ئیستیدلال و مەنتیقی حیزبەكان تاران كاتێك لاواز و داماو دەبێت داوای مزاكرە! دەگەل حیزبەكانی رۆژهەلات دەكات، ئێستا پرسیار ئەوەیە: ئەدی بۆ دەبێ؟ حیزبەكان كە زیاتر لە ٢٠سالە لاواز و داماو و دابراو دانیشتون، ئەگەر داوای مزاكرە لە تاران بكەن، عەیب بێ.
دەنگۆی مزاكرەی نێوان حیزبەكان و تاران بەناوبژیوانی نۆرێف دەبیسرێ، دەكرێت نۆرێف بۆ وەرگرتنی بودجەی سالی داهاتووی بەم پرۆژەیە هەستابێ بەلام بەهۆی ئەوە كە ئێران كەیسی كورد بە پرسێكی ناوخۆیی پێناسەدەكا محالە تاران هەولەكە بەهێند وەربگرێ.
ئاكامی مزاكرەی حیزبەكان و تاران مووشەكبارانی قەلای كۆیە بوو!
تاران لەرێگای سێهەمەوە داوا لە حزب دەكات كە بەپێ بەلێنیەكانی عەمەل بكات بۆئەوەی كرانەوەیە برەخسێنین، بەلام حیزب گوتبوی بەلێنی وكرانەوە ی چی! ئێران لەحالی رووخاندایە.
دەگەل ئەوەش وەك بزووتنەوەی كۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەری بوێریدا لەهەولی ساغكردنەوەی چوارچێوەیە كی گوونجاو بۆ دەسپێكی مزاكرەیەكی جیدی، ئەمین،و ئاشكرای كورد و تاران داین،بەڵام: چاوەرێ نەبوین حیزبێك ئارتەشی سایبێری لەدژی پرسی ئاشتیدا هان بدا.
تەنیا رێگاحەللی پرسی کوردی رۆژهەڵات دانووستاندنی ئاشتیانە و مزاکرەی جدی نێوان کورد و تارانە، درێژەی شەری کورد و تاران، و ئەگەری هەڵایسانی شەر و مزاکرەی نێوان ئێران و ئامریکا، هیچیان رێگای چارەسەری گرفتی کوردی رۆژهەڵات نین، نموونەی مزاکرەی نێوان هەرێم /بەغدا.
پاروویەک کە دەرکرێت راست بیخەیتە ناو زار، گەمژەیی دەبێت گەربێتوو بە پشتەمل دا ئەم کارە بکرێت، واتە: مادام کێشەی کوردی رۆژهەڵات رووی لە تارانە، کەوایە دیپڵۆماسی مافخوازی کورد دەبێت روو لە تاران ئەکتیو و چالاک بکرێت، نەک روو لە ئەمریکا و.....و.
لە راستای چەسپاندنی ئەسڵی بەشداری خەڵک لە پرسگەلێک کە پەیوەندیان بە چارەنووسی گەلەوە هەیە، ئاگادارتان دەکەیین کە: دەورێکی تازە لە مزاکرە دەگەڵ تاران دەستی پێ کرایەوە، داوامان لە تاران بە مخاتب وەرگرتنی گشت حیزبەکان بۆ مزاکرە بوو.
بەرێزان لە راستای چەسپاندنی ئەسڵی بەشداری خەڵک لە پرسگەلێک کە پەیوەندیان بە چارەنووسی جەماوەر و گەلەوە هەیە، پرسیار دەکەم : لە ئەگەری دەستپێکردنی مزاکرە، پێشمەرجەکانی کورد و حیزبەکان روو لە تاران دەبێ چۆن و چی بن؟؟
لەئەگەری بێ ئاكامبوونی مزاكرەی نێوان تاران و حیزبەكان، پێویستە حیزبەكان بەسوودوەرگرتن لە نەقشەرێگای بزوتنەوەی كۆماریخوازان حكومتی دیفاكتۆ، تەوافوقی،ئینتقالی، وە لەتبعیددا رابگەیەنن، واتە ئەوەی لەتارانیان دەوێت بیكەنە ئەمری واقیع
دوکتۆر مستەفای شەمامی دوکتۆرای علوم سیاسی و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
نەخشەڕێگای بزووتنەوەی کۆماری خوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێکارەکانی دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی و ساغکردنەوەی حکومەتی دیفاکتۆی، تەوافوقی، ئێئتلافی و ڕاگوێزەر لە تەبعیددا وەک مەرجەعێکی سیاسی و نەتەوەیی و بەڕێوەبەری بو ڕۆژهەڵاتی کوردستان
http://www.komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/9594-2018-11-10-00-00-27