پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان
خەلکی موسولمان و یەکتاپەرستی کوردستان
مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێرو بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوەو پێداچونەوەیە بە کرداری یەکساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیرو بڕوایە. وەک ئاشکرایە لەموبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و رەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پر لەجەهالتی مرۆفایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەمالئەنبیا بوو بەخەڵات ونازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پر لە راستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەلگای بەشەری.
هەر بۆیە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەۆرە و میری مەزن دەپاڕێینەوە، گشت لایەکمان بەرەۆ ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و بە دورمان کات، لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بونی دونیای فانی.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات،و جێژنێکی پر لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوە گشت لایەک دلنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشتبەستن بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانیدایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لە لەئەنجامی خەبات لەپێناۆ چەسپاندنی چەمکگەلی وەک: لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتن، سازان و ئاشتی نەتەوەیی، ئازادی، دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتی، و هەروەها هاۆژینی بەئاشتی و باشبژیوییدایە، کە بە ئامانج و ئاواتە لەمێژینیەکانمان دەگەیین.
جێژنتان پیرۆز و تاعەتی مانگی رەمەزانتان قەبوول بێت ئینشالا
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
3/6/2019