فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئه‌كره‌م ساڵح

له‌پاش هه‌ڵكشان و توندكردنی سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و جووڵه‌ پێكردنی هێزی زه‌به‌لاحی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سنووره‌ ئاوییه‌كانی كه‌نداو، لێدوانه‌ تونده‌كانی به‌رپرسانی هه‌ردوو وڵات. به‌لای چاودێرانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ خێراتر بووه‌، به‌جۆرێك مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگ، وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهانی به‌گشتی سه‌رقاڵ كردووه‌ تا ئه‌و ئه‌ندازه‌ی هه‌ندێ جار مه‌ترسی جه‌نگی جیهانی سێیه‌می لێ ده‌كرێت. ئه‌ڵبه‌ته‌ میدیای دنیایش ئه‌گه‌ره‌كانی زیاتر له‌ قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌ كردووه‌ و روودانی جه‌نگیان كردووه‌ته‌ ئه‌گه‌رێكی نزیك یان حه‌تمی، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌م ململانێیه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێراندا كراوه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ كه‌ به‌مزووانه‌ شه‌ڕ ڕوو بدات.

چونكه‌ ئه‌وه‌ی شاره‌زابیت، ده‌زانێت كه‌ شه‌ڕێكی وا گه‌وره كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ساده‌یش لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئاماده‌كاری زۆر له‌مه‌ زیاتری پێویسته‌، ئه‌وه‌ی ئیسته‌ ڕوو ده‌دات ده‌كرێ بڵێین هه‌نگاوی سه‌ره‌تایه‌ و ده‌كه‌وێته‌ چوارچێوه‌ی گوشاره‌وه‌ نه‌ك بڕیاری جه‌نگ و ئامانجی ئه‌مه‌ریكا ئێسته‌ جه‌نگ نییه‌، به‌ڵكو سنوورداركردنی هه‌ژموونی ئێران و ملكه‌چ پێكردنی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر خواسته‌كانی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌م هه‌نگاوه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، دوور نییه‌ بژارده‌ی تر بگرێته‌به‌ر، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ له‌م قۆناغه‌ هیچ ڕوو نادات، به‌ڵكو هه‌ر هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی ئێران دوور نییه‌ ئه‌و وڵاته‌ ڕووبه‌ڕووی لێدانی گورزی ئاسمانی سنووردار بكاته‌وه‌ نه‌ك جه‌نگی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ .

ده‌كرێ بڵێین ئێران له‌مه‌ودای درێژخایه‌ن له‌ به‌رانبه‌ر دوو بژارده‌یه‌، سازشكردن یان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و جه‌نگ كه‌ هه‌ردوو بژارده‌كه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ زۆر سه‌خته‌ و پێ ده‌چیت ئێران به‌باشی له‌مه‌ تێگه‌شتبێت.

بۆیه‌ وێڕای جووڵه‌ و لێدوانه‌ تونده‌كانی به‌رپرسانی، به‌ڵام له‌ كرداردا خۆپارێزی ده‌كات و زۆر به‌پشوودرێژی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته‌كان ده‌كات، چونكه‌ بۆ وڵاتێكی وه‌ك ئێران هه‌ردوو بژارده‌كه‌ دژواره‌ و پێوستی به‌كاتی زۆرتر هه‌یه‌ بۆ خۆده‌ربازكردن نه‌خاسمه‌ كه‌ 40 ساڵه‌ دروشمی مه‌رگ به‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی به‌رز كردووه‌ته‌وه‌، ئاسان نییه‌ وا به‌ ئاسانی بێته‌ سه‌ر چۆك، به‌ڵام له‌ سیاسه‌ت و ململانێدا هیچ شتێ مه‌حاڵ نییه‌ و وه‌ك ده‌ڵێن كه‌ زۆر هات قه‌واڵه‌ به‌تاڵه‌.

ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ریكاش باش له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ ئێران عێراقی دوای جه‌نگی كه‌نداو نییه‌ و وڵاتێكی به‌هێز و مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌، رووخانی بێ به‌رنامه‌ و ئاماده‌كاری ناوخۆی چ كاره‌ساتێكی مرۆیی و ئاڵۆزییه‌كی ناوچه‌ی به‌دوای خۆیدا دێنێت، بۆیه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به‌راود ناكرێ به‌جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رچه‌نده‌ له‌ عێراقیش تا ئێسته‌ ده‌رئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتووه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ سیناریۆی هاوشێوه‌ ڕوو بدات .

بۆیه‌ ئێسته‌ ئه‌سته‌مه‌ ئێران وا به‌ئاسانی بڕواته‌ ژێرباری گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه‌ هێشتا ڕژێمی ئێران باڵاده‌ست و به‌هێزه‌ له‌ ناوخۆ و ناوچه‌كه‌ و توانای ململانێ و خۆراگریی هه‌یه‌.

ده‌كرێ بڵێین زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێشبینی بكرێ به‌فشار یان به‌ چه‌ند گورزێكی ئاسمانی ڕژێمی ئێران به‌منزیكانه‌ هه‌ره‌س بێنێت، به‌تایبه‌ت كه‌ ئێران له‌وه‌ دڵنیایه‌ ئێسته‌ و داهاتوو له‌ ئه‌جێندای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هێرشی پیاده‌ بوونی نییه‌.

خۆ ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌نجامی گوشاره‌كان ئێران سه‌ركێشی كرد یان په‌رچه‌كرداری نواند كه‌ ئه‌سته‌مه‌ كاری وابكات . ئه‌وه‌ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا له‌ چوارچێوه‌ی گورزی ئاسمانی و ته‌مبێكردندا ده‌مێنێته‌وه‌.
چونكه‌ ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی واگه‌وره‌ هێشتا نه‌كراوه‌ و بگره‌ زۆری ماوه‌، چونكه‌ ئاینده‌ی ئێرانی دوای ڕژێمی ئیسلامی ڕوون نییه‌ و ئۆپۆزسوێنی ئێرانیش هێشتا وه‌ك پێوست ئاماده‌كراو نییه‌ بۆ گۆڕانكاری له‌و جۆره‌، بۆیه‌ لێكه‌وته‌كانی پاش جه‌نگ ئاماده‌كاری و لێكدانه‌وه‌ی زۆر زیاتر هه‌ڵده‌گرێت.

له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی رژد بێت له‌سه‌ر رووخانی ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ئاینده‌، له‌ ئه‌نجامی گوشار و پلانی ئه‌مه‌ریكا ڕاپه‌ڕینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ریكاش چاوی له‌سه‌ربێت كاری بۆ بكات كه‌ به‌هۆی توندكردنی ئابڵۆقه‌ی ئابووری داڕووخانی باری دارایی ژیان و گوزرانی خه‌ڵك، ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ ڕوو له‌ خراپی ده‌كات و گه‌لانی ئێرانیش میله‌تی هوشیار و خاوه‌ن شارستانین و تا سه‌ر به‌رگه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ ناگرن و ڕه‌وشه‌كه‌یان پێ قبووڵ ناكرێ.

به‌ڵام ئه‌وه‌ش پلان و كاتی ده‌وێت چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه‌ له‌ ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ پێ نه‌گات، ره‌نگه‌ خوێنڕشتن و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه‌. به‌گشتی ده‌كرێ بڵێین هه‌نگاوه‌كانی كۆتایی ڕۆڵی ئه‌م رژێمه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی حه‌تمییه‌. به‌ڵام كاتی زیاتری ده‌وێت و به‌م خێراییه‌ نییه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.

26/5/2019

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان